رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان
له
نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا
ئا: ئه‌فراسیاب گرامی
ـــــ سه‌ره‌تا
وه‌ک ده‌روازه‌یه‌ک بۆ چوونه نێو باسه‌که‌مانه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی کورد له روانگه‌ی
کۆمه‌ڵناسی سیاسییه‌وه چۆن پێناسه ده‌که‌ن؟
د.ئاوات عه‌لیار: له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ره‌نگه به قه‌ده‌ر کتێبێک
وه‌ڵامی هه‌بێت، ئه‌ویش له لایه‌ن پسپۆڕێکی ئاکادمیکی کۆمه‌ڵناسیی سیاسییه‌وه،
که هه‌روه‌ک ده‌زانن ئه‌وه له من زیاده، بۆیه وه‌ڵامه‌که شه‌رت نیه به
شێوه‌یه‌کی ئاکادمیکی له روانگه‌ی زانستی
سیاسییه‌وه داڕێژرابێت، له هه‌مان کاتدا ده‌بێ ئاماژه به‌وه بکه‌م که به‌شی
زۆری سیاسییه‌کان له هه‌موو جیهاندا خوێندنی کۆمه‌ڵناسی سیاسی‌یان، یان زانستی
سیاسی‌یان نه‌خوێندووه.
کێشه‌ی چاره‌سه‌رنه‌کراوی کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ئێستا هه‌موو ددانی
پێداده‌نێن به‌یه‌ک استثنا، له تورکه که‌ماڵیسته‌کانه‌وه بگره ، ئیسلامییه‌کان
و لیبراڵه عه‌ره‌بییه‌کان و ته‌نانه‌ت به‌عسییه‌کانیش ، به ئێرانییه لیبڕاڵه‌کان
تا کۆماریخوازانهوهو ولاتانی رۆژهه‌ڵات بێجگه له کۆماری ئیسلامی ئێران، کێشه‌ی
کورد به ره‌سمی ناناسێت و هیچ چارهسهرییهکیشی بۆ نیه. ئه‌مانی تر دان به کێشه‌ی
کورد داده‌نێن، به‌ڵام ره‌نگه رێگا چاره‌که‌ی به دڵێ ئێمه نه‌بێت.
کێشه‌ی کورد هه‌ر کێشه‌یه‌کی سیاسی، گه‌لێکی بێبه‌ش له دیاریکردنی مافی
چاره‌نووسی خۆی نیه، بگره بۆته کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیش. فه‌رق و جیاوازی له
هه‌موو بواره‌وه. له کو‌لتوور، ئابووری، پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی تیدا به‌دی ده‌کرێ،
بۆیه هه‌ر نوخبه‌ی سیاسی ـ رۆشنبیری نیه
که غه‌مخۆری ئه‌م بێ عه‌داڵه‌تییه، کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان هه‌موو کات له
ژیانی رۆژانه‌دا هه‌ست به که‌م و کوڕی و سووکایه‌تی ده‌که‌ن که ده‌وڵه‌ت ناوه‌ندی به‌سه‌ری دا سه‌پاندوون.
ـــــ سه‌ده‌ی بیسته‌م بۆ کورد، سه‌ده‌ی
سه‌رکه‌وتن و شکه‌سته‌کان بوو، بزووتنه‌وه‌ی کلاسیکی کوردی هاته بازنه‌یه‌کی دیکه‌وه
و ئه‌حزابی سیاسی درووست بوون، به‌گشتی به‌ستێنه سیاسییه‌کانی ئه‌وکات چ بوون که
حزبه‌کان سهیان هه‌ڵدا؟
ئاوات عه‌لیار: له سه‌ده‌ی بیسته‌م،
له کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا نوخبه‌یه‌کی سیاسی سه‌ری هه‌ڵدا، که هه‌ڵقوڵاوی
ئاڵوگۆڕو پیشکه‌وتنی جیهانی بوو، ناسیونالیزم و خۆناسینی نه‌ته‌وه‌یی به هه‌موو
باڵه‌کانیانه‌وه هه‌موو جیهانی داگرت، به‌تایبه‌تی وڵاتی که‌م پێشکه‌وتوو و دواکه‌وتوو
له‌وانه‌ش کوردستان، چین و توێژی کۆمه‌ڵایه‌تی مۆدێڕن ساز بوون، ئه‌م په‌ره ئه‌ستاندنی
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی جیهانی، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی نوخبه‌یه‌کی ساز بێت که ئاڵاهه‌ڵگری
بیری ناسیونالیستی کورد بێت، که پێک هاتبوون له سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان، زانایانی
ئایینی، رۆشنبیرانی لیبرال و چه‌پ. کورد بۆ یه‌که‌م جار له رێگای نوخبهکانییهوهله
ئاخر و ئۆخری ئیمراتووری عوسمانی‌دا چاوی به دنیای پێشکه‌وتوو که‌وت و له ژێر
کاریگه‌ریی ئه‌م جیهانه بوو که رۆژنامه‌ی کوردیش چاپ کرا، نوخبه‌ی رووناکبیری
کوردیش، پێشه‌نگی ئه‌م بزاوته نه‌ته‌وه‌ییه بوون که توانیان له په‌یمانی سێڤه‌ردا
هه‌ندێک له خواسته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌سه‌ر کاغه‌ز بۆ گه‌له‌که‌یان وه‌رده‌گرن.
بیری دامه‌زراندی کۆماری کوردستان و حزبی مۆدیڕنی کوردیش له هه‌موو به‌شێکی
کوردستان، هه‌ر رۆشنبیران هێنایانه گۆڕێ.
ــــ له ئیران شۆڕشی مه‌شرووته،
بوه هۆی گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی له ئاستی ئێران‌دا، بۆ کورد کام قۆناخ ده‌توانین
وه‌ک قۆناخی نوێ و سه‌رده‌می نوێ ده‌ستنیشان بکه‌ین که بووبیته هۆی گۆرانێک له پێکهاته‌ی سیاسی؟
ئاوات عه‌لیار: شۆڕشی مه‌شرووته‌ی ئێران، سه‌رهه‌ڵدانێک بوو له رێفۆرمی
کۆمه‌ڵایه‌تی ـ سیاسی له وڵاتی ئیستبدادزدهی ئێران‌دا، که کورد له‌سه‌ر
یه‌ک له‌م ئاڵ‌و گۆڕه‌دا هیچ به‌شدارییه‌کی نه‌بووه، دیاره ئه‌و ریفۆرمه‌ش به
نیوه چڵی مایه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی قانونی و ریفۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی ـ سیاسی نه‌یتوانی
له ئێران دا سه‌قامگیر بێت، زۆر له شاره‌زایان
پێیان وایه، ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی
که نه‌یانهێشت ئه‌م بزاوه سیاسییه کۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌رکه‌وێ، هه‌مانن
که ئێستاش له پێش مۆدیڕنیتهو پێشکه‌وتنی راوه‌ستاون، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی
رێفۆرم به شێلگیری به‌ره‌و پێش چووبا ره‌نگ ئێران ئێستا وڵاتێکی پیشکه‌وتوو
بوایه. شایانی باسه که له ئێران‌دا دهنگو هه‌رای رێفۆرم له پێش ژاپۆن دا له
ئارادا بوو.
ناتوانم شتێکی هاوسه‌نگی شۆڕشی مه‌شرووته
له ئێران بۆ کورد ده‌ستنیشان بکه‌م، کاراکته‌رو تایبهتهندی بزافه کوردییه‌کان،
رزگاری نه‌ته‌وه‌یی بووه، و گیر‌و گرفته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان خراونه‌ته په‌راوێزه‌وه.
ـــ له ناوه‌راستی سه‌ده‌ی بیسته‌م،
ئایدۆلۆژی کۆمۆنیزم وه‌ک دیارده‌یه‌کی به‌هێزی کۆمه‌لایه‌تی و سیاسی هه‌موو ناوچه‌که‌ی
گرته‌وه، ئه‌م ئایدۆلۆژییه بۆ نه‌یتوانی ببێته پاشخانێکی فیکری بۆ بزووتنه‌وه‌ی
کورد؟
ئاوات عه‌لیار ـ به پێچه‌وانه‌وه، پێم وایه ئیدئۆلۆژی مارکسیزم کاریگه‌رییه‌کی
زۆری بووه له شکڵدان و گه‌شه‌کردنی بیری سیاسی زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کان و پێکهاته‌ی
سیاسی کورد له سه‌ده‌ی رابردوودا. مه‌لا مسته‌فا بازرزانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی
ماوه‌یه‌کی به‌رچاو له رووسیا ژیابوو، سه‌رۆک عه‌شیره‌تێک بوو، دژی زۆر له
بیروبۆچوونه‌کان بوو، به‌ڵام که‌سێکی وه‌ک دوکتور قاسملوو که رۆشنبیر بوو، زۆر دیارده‌ی
ئینسانی و عه‌داڵه‌تخوازی مارکسیستی پێ باش بوو، زۆر لایه‌نی کوردی دیکه‌ش هه‌ر
دروشمی رادیکاڵیزمی چه‌پ یان داوه.
چاره‌ی کێشه‌ی کورد له هیچ په‌رتووکێکی ئیدئۆلۆژیک دا نیه، ئه‌وه به‌و
مانایه نیه که هه‌رکه‌س خاوه‌نی ئیدئۆلۆژی بوو ناتوانێ و ناکرێ به‌شداری بزاوتی
نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت.
تا راده‌یه‌ک دێموکراسی و لابردنی هه‌ندێک
فه‌رق و جیاوازی و له‌وه‌ش گرینگتر پارسه‌نگی هێزه‌که رۆڵی سه‌ره‌کی هه‌یه له سه‌رکه‌وتن یان نوشستی رێبازێک یان بزووتنه‌وه‌یه‌ک،
دیاره ئاڵوگۆڕی جیهانی وه‌کو شه‌ڕ جار‌و بار نه‌خشه‌ی جوغرافیایی گۆڕیوه. کورد
پێویسته وسیاری هه‌ر کام له‌م سێ مه‌رجه بێت، پێداگرتن له دێموکراسی و لابردنی فه‌رق و جیاوازیی، یه‌کگرتوویی سیاسی
و کرده‌وه‌یی و تێکۆشانی دیپلۆماسی یارمه‌تیده‌رن به گه‌لی کورد که به به‌شێک
له خواسته‌کانی بگات.
بیری نه‌ته‌وه‌یی کورد به قورس و قایمی و پته‌وی دراوسێکانمان نین، ئێمه
وه‌ک تورک و فارس و عه‌ره‌ب نه ئیمپراتووریمان هه‌بووه‌و نه کتێبی ئاسمانی که
بیکه‌ین به مه‌رجه‌ع. به دریژایی مێژوو به‌شێک له ئینێرژی و توانایی کورد له
خزمه‌ت ئه‌وان دا بووه. کورد له شاخه‌کاندا قه‌تیس ماوه‌ته‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی
زۆر، شارستانییه‌ت و مۆدێڕنیزم و پێشکه‌وتنی 50 ساڵ دره‌نگتر خۆی پیشانی ئێمه دا.
ـــ بۆچی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ نه‌یتوانی
خه‌ون و ئاواته‌کانی کورد به‌دی بێنێ؟ یان به واتایه‌کی دیکه، بزووتنه‌وه‌ی
کوردی به‌ره‌و کوێ برد؟
ئاوات عه‌لیار ـ هه‌ندێک له رۆشنبیری کورد که له بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ دا
بوون، خۆیان زۆر به کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه خه‌ریک نه‌کرد، ئه‌مانی که‌ش له
به‌شداری له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کورد بوون، فێربوونیان له مارکسیزم له
روانگه‌ی چه‌پی میلله‌تی ده‌سه‌ڵاتداربوو که به فارسی فێری چه‌مکه‌کان و تیئۆری
مارکسیستی بوون و ئاگاداری په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانی بیروڕای چه‌پ نه‌بوون. کۆمه‌ڵگای ئێمه دواکه‌وتبوو، چه‌په‌کان
و رۆشنبیره‌کانیش هه‌روه‌ها. بۆ نموونه کۆمه‌ڵه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بۆ خۆی
قالبێکی زیهنی به ناوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دروست کرد‌و چووه ناوی که پێی نه‌گوترێ
ناسیونالیست.
له‌سه‌ریه‌ک رۆشنبیری کورد به‌شێکی زۆریان چاولێکه‌ری رۆشنبیری فارس بوون،
راسته‌وخۆ خۆیان له‌وان به که‌متر ده‌زانی، ئه‌مه له زۆر میلله‌تی دیکه‌شدا هه‌بووه.
مارکسیستی ـ سنتی ـ روسی، مه‌سه‌له‌ی ژنان، مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، مه‌سه‌له‌ی
ژینگه‌و هتد، به گیر‌و گرفتی لاوه‌کی ده‌زانێت. هه‌موو گیر‌و گرفته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
چاره‌سه‌ریی یه‌کجاره‌کییان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی چینی کرێکار و دیکتاتۆری
پرۆلتاریادا مسۆگه‌ر ده‌بێت. هیچ رێکخراوێکی چه‌پ نه‌یتوانی ئیدئۆلۆژییه‌کی له‌گه‌ڵ
بارودۆخی کوردستان رێک بخات بۆیه هیچ کامیان نه‌یانتوانی ببن به هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی
بڕیارده‌ر و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ست بگرن، هوشیمینی له ڤیتنام، کاسترۆ
له کوبا کردیان.
ــــ شۆڕشی 57، گریگترین رووداوی سیاسی ئێران بوو له
سه‌رده‌می نوێ‌دا، به‌گشتی کورد که‌وته بارودۆخێکه‌وه که توانی به‌شێک له
کوردستان ئیداره بکات، ئه‌و بارودۆخه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
و: شۆڕشی گه‌لانی ئێران
له ساڵی 1357 (1969ـ 1968) دا، که کۆتایی به سیستمی سه‌ڵته‌نه‌تی 2500 ساڵه له
ئێران‌دا هێنا، خاڵی وه‌رچه‌رخانێک بۆ بزاوتی کوردی، وه‌کوو هه‌موو ئاڵوگۆڕه‌کانی
دیکه‌ی ئێران. ئه‌م شۆڕشه له زۆر بابه‌ته‌وه بوو به هۆی دواکه‌وتووی ئێران.
ئێرانی زه‌مانی شا به چوار ناڵ به‌ره‌و مۆدێڕنیزمی چاولێکه‌رانه له رۆژئاوا، به
رواڵه‌ت ده‌ڕۆیشت. هه‌رچه‌ند به‌شێک له‌م ئاڵوگۆڕانه وه‌کوو دورکردنه‌وه‌ی ئایین
له سیاسه‌ت. بایه‌خدان به به‌شێک له مافه‌کانی ژنان، په‌ره‌سه‌ندنی خوێندنگاکان
و دانیشگاکان، هه‌موو خاڵی پوزه‌تیڤ بوون و به پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ژمێردرێن.
هه‌ڵسه‌نگاندنی شۆڕشه‌کان،
بڕیاردان له سه‌ریان پێویستی به کات و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه.
ده‌گێڕنه‌وه که له یه‌که‌م دیداری هێنری کیسنجر بوچین له ساڵی 1965دا. کیسنجر
پرسیاری له چوئین لای سه‌رۆک وه‌زیرانی چین و به‌رپرسی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا،
کرده‌وه له‌سه‌ر لایه‌نه باش و خراپه‌کانی شۆڕشی مه‌زنی فه‌رانسه پتر له 220
ساڵ لهمهوپێش، وه‌ڵامی چوئین لای ئه‌وه بوه که هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی باش و
خراپی ئه‌م شۆڕشه مه‌زنه به ته‌واوی لێک بدرێته‌وه!
به‌ڵام ئێمه ئه‌گه‌ر وه‌کوو
کورد، له روانگه‌ی خۆمانه‌وه و به چاویلکه‌ی کوردیه‌وه بڕوانینه ئه‌م شۆڕشه،
ده‌بێ بی سه‌لمێنین که پرۆسه‌ی به فارسی کردنی گه‌لی کورد له له زه‌مانی ره‌زاشادا
ده‌ستی پێکرابوو. ئه‌م پرۆسه‌یه راوه‌ستا! کورد خۆی دۆزیه‌وه ، بیر‌و هزری نه‌ته‌وه‌یی
بوژایه‌وه، کورد به راشکاوی وه‌کو کورد، داوای مافی خۆی کرد. زمانی فارسی و فه‌رهه‌نگی
یه‌ک وڵات، یه‌ک زمان ، یه‌ک ئایین، یه‌ک فه‌رهه‌نگ، یه‌ک میژوو که‌وته ژێر
پرسیاره‌وه. نه‌ک هه‌ر که‌وته ژێر پرسیاره‌وه، به‌ڵکو به‌ره‌نگاری توندی کرا.
هه‌ستی کوردبوون که ئیلام و کرماشانه‌وه
به‌ره‌و نه‌مان ده‌چوو له شوێنه‌کانی دیکه به‌ره‌و کزبوون و لاوازی
ژینۆسایدی فه‌رهه‌نگی به‌ره به‌ره هه‌موو کوردستانی له ئیلامه‌وه تا ماکو به‌رێوه
چوو و تا راده‌یه‌کیش سه‌رکه‌وت له سه‌پاندنی
زمان و فه‌رهه‌نگی فارسی به‌سه‌ر کورددا.
بۆشاییه‌کی که به هۆی
نه‌مانی رێژیمی سه‌ڵته‌نه‌تی پێک هات، و کورد له رێگه‌ی پێشه‌نگیانه‌وه، که
حیزبه‌کان بن و به تایبه‌تی حیزبی دێموکرات، پڕ کرایه‌وه. له‌م روانگه‌یه‌وه
بیر‌و هزری نه‌ته‌وه‌یه که پرۆسه‌ی نه‌هێشتنی کولتووری کوردی، راوه‌ستاوه‌و به
فارس کردنی کوردستان کۆتایی پێ هات، ئه‌م شۆڕشه‌م پێ باش بوو.
ده‌بێ ئیشاره به‌مه‌ش
بکه‌م، ئه‌م پێشکه‌وتنی تاران، ئیسفه‌هان، شیراز‌و مه‌شهه‌د، یانی ناو جه‌رگه‌ی
وڵاتی فارسان به قیمه‌تی دواکه‌وتووی کوردستان و تا راده‌یه‌کیش ئازه‌ربایجان ته‌واو
بوو. ته‌ورێز له مێژووی 200 ساڵه‌ی ئێران‌دا هه‌میشه پێشکه‌وتوترین شاری ئێران له
باری فیکری و سیاسییه‌وه بووه، دوهه‌مین شاری ئێران بووه، ئێستا چوارم یان
پێنجه‌مین شاری ئێرانه له روانگه‌ی ژماره‌ی دانیشتووانه‌وه.
بووژانه‌وه‌ی کورد وه‌کوو
نه‌ته‌وه‌یه‌ک، ئاکامی خوێن و فرمێسک ئه‌و گه‌له‌یه، کورد زیندوو بوه‌وه‌و وه‌کوو
هه‌میشه شه‌هید د.قاسملوو ده‌ڵێ به‌هاکه‌شی داوه.
ـــــ به‌گشتی
خواسته‌کانی کورد چ بوون؟
و: خواسته‌کانی کورد،
خواستی ره‌وا، خواستی مێژووی و سه‌رده‌میانه بوون، به‌ڵام رێژیمی ده‌سه‌ڵاتدار،
پرۆژه‌ی خۆی هه‌بوه شه‌ڕ له‌و کاته‌وه‌ی
ده‌ستی پێ‌کرد به شێوه‌یه‌کی ره‌سمی که خومه‌ینی فه‌رمانی جیهادی دا، ئه‌مه بووه
هۆی پولاریزهکردنی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری له ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌کان و به تایبه‌تی حیزبی
دێموکرات که به ره‌سمی بوو به ئامانجی هێرشی سیاسی ـ راگه‌یه‌نی کاربه‌ده‌ستانی
رێژیم.
ـــ به‌رگری ره‌وا یان شهر له کوردستان له کوێوه
ده‌ستی پێ کرد و ئاکامه‌کانی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی چ بوون؟ به‌گشتی
جه‌نگ له کوردستان چ ده‌ره‌نجامگه‌لێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به دواوه بوو؟
وـ به‌رگری چه‌کداریم پێ
کارێکی ره‌وایه، ئه‌و کاتیش و ئێستاش، له‌گه‌ڵ سیستمی ئایدۆلۆژی ککه چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌کاندا له به‌کارهێنانی چه‌ک ده‌بینی،
چار چیه؟ نه‌تیجه‌که تۆش به‌ره‌نگاری چه‌کداری بکه‌ی. شه‌ڕی کوردستانیش وه‌کوو هه‌موو شه‌ڕێک ، ئاکامی کۆمه‌ڵایه‌تی ناله‌باری زۆری هه‌بوو، دواکه‌وتووی
کۆمه‌ڵایه‌تی، کوژران و برینداری و پچڕانی زۆر پێوه‌ندی دیکه له کۆمه‌ڵگا به‌یه‌که‌وه گرێ داوه
ئاکامی شه‌ڕن. شه‌ڕ خراپترین شێوه‌ی چاره‌سه‌رکردنی گیر‌و گرفتی سیاسییه، له هه‌مان
کات دا، به‌رگری چه‌کداری کورد، سه‌ره‌ڕای
که‌م و کوڕییهکانی، ره‌واترین وه‌ڵام به ئه‌م هه‌ڕه‌شه دڕندانه بوو که کرا بۆ سه‌ر وڵات و نیشتمانی
ئێمه.
کورد قه‌ت نابێ شه‌رم
بکا که ده‌ستی داوه‌ته چه‌ک، ئێمه به‌رگری ره‌وامان کردووه‌و شه‌ڕێکی شه‌رافه‌تمه‌ندانه.
به وته‌ی شه‌هید د.قاسملوو: گه‌لێک ئازادی بوێ، ده‌بێ نرخی بۆ بدات، شه‌ڕ ئه‌و به‌هایه
بوو که گه‌لی کورد داویه‌تی و ره‌نگه پێویست بێ که له داهاتووشدا بیدات.
ـ نه‌زمی نوێی جیهانی هاته ئاراوه،
گۆڕانکارییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له ئاست ئێران‌دا هاتوه ئاراوه، بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلاحات به گوتارێکی تازه‌وه هاتبوه مه‌یدان، له‌م بارودۆخه‌دا 2ی جۆزه‌ردان چ
په‌یامێکی بۆ کورد هه‌بوو و پرسی کورد بۆ له‌م ده‌رفه‌ته‌ش نه‌بوه خاوه‌ن پێگه‌ی
خۆی؟
و ـ بۆ خۆپارستن که ناڕه‌زایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، ترس له بوونی ئه‌مریکا له
ناوچه په‌شیمانی ئورووپا له دیالۆگی ره‌خنه‌گرانه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، کاربه‌ده‌ستان
و بیرمه‌ندانی کۆماری ئیسلامی ئیجازه‌یان
دا به‌شێک له ده‌سه‌ڵات بێته سه‌رکار که وتارێکی به رواڵه‌ت مۆدێڕنی بوو، کرده‌وه‌کانی
تاراده‌یه‌ک ئه‌ورووپی بوو، مه‌ترسییه‌کانی له‌سه‌ر سیستمی خۆیانیان باش ده‌ناسی،
به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌هات به‌ره به‌ره له رێگای کۆماری ئیسلامی لای ده‌دا،
بۆیه‌ش ئه‌م پرۆسه‌یان راگرت. هاتنه‌سه‌رکاری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به هێندێک دروشمی
پوپولیستی و ئێران چییه‌تی نیشانه‌ی په‌شیمانی
ده‌سه‌ڵاتی دیار و نادیاری ئه‌و
سیستمه ئیدئۆلۆژیکه بوو. بۆیه پرۆژه‌ی ریفۆرم به نیوه چڵی ماوه‌و ئاکامه‌که‌ی فریودانی جیهان بوو، بۆ ئه‌وه‌ی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ،
ماوه‌یه‌کی که‌ش ئیدامه به مانی خۆی بدات.
پێکهاته‌ی سیاسه‌تی ئێران، به کۆماری ئیسلامیشه‌وه، رێفۆرمیست و خۆپاریزی
کۆماریخوازو شاپه‌ره‌ست روانگه‌یه‌کی یه‌کسانیان هه‌یه له‌سه‌ر کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران‌دا به گشتی و کێشه‌ی کورد به تایبه‌تی
هه‌مان بروایان به یه‌ک ده‌وڵه‌ت، یه‌ک وڵات، یه‌ک زمان، یه‌ک فه‌رهه‌نگ، یه‌ک
میتۆد و یه‌ک ئایینی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌یه. شوڤینیستی خۆ به‌زلزانی ئێرانی له کرده‌وه‌دا
شوڤینیستی فارس، نکوڵی له بوونی گه‌لان له ئیران‌دا ده‌کات و له‌مه‌ڕ کێشه‌ی کورد
پتر حاسن. ئێمه‌ی کورد به درێژایی 350 ساڵه به‌ربه‌ره‌کانێمان کردوون و شه‌ڕمان
له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ران کردووه، ئه‌مان سه‌رهه‌ڵدانی ویست و داخوازی نه‌ته‌وه‌یی له
چاوی کوردان ده‌بینن.
به‌داخه‌وه به‌شی هه‌ره‌زۆری سیاسییه‌کانی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان، خۆیان له باسی کێشه‌ی کورد وه‌کوو کیشه‌یه‌کی مێژوویی کورد‌و ده‌سه‌ڵاتی
تاران ناده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی مۆری ته‌جزیه تهلهبییان لێ نه‌درێت.
ئه‌مان ئه‌و تێبینییه به نرخه‌ی شه‌هید دوکور قاسملوویان له‌به‌رچاو نیه
که ته‌جزییه ته‌ڵه‌بی راسته‌قینه ئه‌مانه‌ن که خاکی کوردستانیان بێ ویست و
داخوازیی گه‌لی کورد به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌ش کردوه، بۆیه یه‌کگرتنه‌وه‌ی گه‌لی
کورد له وڵاتی خۆیدا، له کوردستانه‌که‌ی شتێکی سرووشتییه و مافێکی بێ ئه‌ملاو
ئه‌ولای گه‌لی کورد.
کورد له لاوازبوونی ده‌سه‌ڵات، به‌دیهاتنی جۆرێک له فه‌زای "بازی
سیاسی" ده‌کرێ و ده‌بێ ئیستفاده بکات، به‌ڵام نابێ تێدا نوقم بێت و بتوێته‌وه.
شوڤێنیسمی فارس ده‌یهه‌وێ ئێمه بتوێنێته‌وه له سیستمی فیکری، سیاسی، ده‌سه‌ڵاتی
خۆیدا. بۆیه ئێمه ده‌بێ له هه‌مان کاتدا پشتیوانی له هه‌موو ویستێکی
دێموکراتیک بکه‌ین! ده‌بێ راشکاوانه به‌ربه‌ره‌کانێ ئه‌م توانهوهیهش بکه‌ین!
ده‌بێ له هه‌موو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵێکدا ئه‌م زوڵم و زۆره‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه کراوه له
قاو ده‌ین. کێشه‌ی ئێمه له ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌مدا له‌گه‌ڵ شۆڤینیسمی فارسه که له پێشدا "شاخص"هکانیم ئاماژه
پێ کرد.
دێموکراسی ده‌توانێ یارمه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئێمه بکا، ته‌جروبه‌ی
وڵاتانی دی نیشانی داوه که‌ئه‌گه‌ر وه‌زن و قورسایی سیاسیمان پته‌و نه‌بێت، گه‌یشتن
به ئامانجه‌کانمان یه‌کجار درێژخایه‌ن ده‌بێت، یانی ژان و ئازاری گه‌لی ئێمه بۆ
ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ به‌رده‌وام ده‌بێت. له وڵاتێکی دێموکراتیکی وه‌ک ئامریکا،
به قانوونی ئه‌ساسی له هه‌موو ئازادییه‌ک که تێیدایه، خه‌ڵکانی ره‌ش پاش 180
ساڵ له دامه‌زرانی ئه‌مریکا توانیان مافی
ده‌نگدانیان وه‌رگرن، له به‌شێک له ناوچه‌کان ئه‌ویش پاش کێشه و هه‌رایه‌کی زۆر
له مه‌ترسی خسته‌سه‌ر ئه‌مینه‌ت و ته‌ناهی ئه‌م وڵاته، که دانیان به‌و مافانه
دانا.
ـــ گوتارێک
که باڵی به‌سه‌ر فه‌زای سیاسی و روناکبیری کوردستاندا له‌ده‌یه‌ی حه‌فتادا کیشابوو، گوتاری خه‌باتی
مه‌ده‌نی و بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کورد له چوارچیوه‌ی ژنان،
خوێندکاران، کرێکاران و ... بوو، ئایا ئه‌مه به‌رهه‌می بێ ئاکام مانه‌وه‌ی شه‌ری
چه‌کداری بوو یان وشیاری سیاسی یان لاوازی حیزبه سیاسییه‌کانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان؟
وـ ئه‌م گوتاره سه‌رچاوه‌که‌ی له کاتی ده‌سه‌ڵاتی نیوه‌چڵی رێفۆرمیستهکاندا
له کوردستان به‌دی هات،به‌شێکی چاولێکه‌ری بوو له تاران ـ که له‌وێ ئازادتر بوو
ـ به‌شێکیش هه‌لومه‌رجی جیهانی، و خه‌باتی پێشووی حیزبه‌کان هانی دان. PKKو پاشان پژاک له دامه‌زرانی ئه‌م کۆڕ‌و کۆمه‌ڵانه ده‌ورێکی گرینگ‌یان هه‌بوو
، ئه‌م رێکخراوانه‌ش به‌ره به‌ره له کۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵات ده‌رچوون و ده‌سه‌لاتی
کۆماری ئیسلامیش به بیانووی جۆراوجۆر ئه‌مانه‌شی
نه‌هێشت.
بزاوتی نه‌ته‌وه‌یی کورد پێویست به خه‌باتی سیاسی ، مه‌ده‌نی، رێکخراوی
نهێنی، چه‌کداری و دیپلۆماسیی هه‌یه. نابێت و ناشکرێ هیچ کام له‌م شێوه خه‌باتانه
موتڵه‌ق بێت. هه‌ر ئه‌م کاتی خه‌باتی چه‌کداری له ساڵه‌کانی 60 ـ 65 له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان له ئارادا بوو، له هه‌مان کاتیش‌دا خه‌باتی دیپلۆماسی پشتیوانیی له‌م
تێکۆشانه چه‌کدارییه ده‌کرد.
ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حدکا له‌فه‌رانسه ، ئه‌و کات له باری سیاسیی و
ناونهتهوهیهوه بایه‌خێکی زۆر گرینگی هه‌بوو، هاوشانی بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌کانی
دیکه‌ی وه‌ک ANC، کۆنگره‌ی
میللی ئه‌فریقا به سه‌رۆکایه‌تی نێلسۆن ماندێلا و PLOرێکخراوی
رزگاریخوازی فه‌له‌ستین به سه‌رۆکایه‌تی عه‌ره‌فات مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرا.
ــ هۆکاره‌و ئومێده‌کان بۆ وه‌دیهاتنی خواسته‌کانی کورد له به‌ستێنی
ره‌وته ئیسلامییه‌کاندا چۆن ده‌بینن؟
و ـ من ره‌وتی ئیسلامی یان ئیسلامی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا به مه‌ترسییه‌کی
گه‌وره بۆ به‌لارێدابردنی بزاوتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانم، ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ته‌جروبه‌ی
تاڵی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامیمان هه‌یه و بیری سیاسی ئێمه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ
ئیسلامی سیاسییه به پێچه‌وانه‌ی باشووری کوردستان که ره‌وتی ئیسلامی خاوه‌ن
جێگه‌و پێگه‌ی خۆیه‌تی.
ئیسلامی سیاسی دیارده‌یه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌و دژ به سه‌ره‌تاییترین
مافه‌کانی ژنان و نیشانه‌ی دواکه‌وتوویی و بێده‌ره‌تانیی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌که. نه‌بوونی
هێزی سێکولاری خه‌مخواری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، وه‌ک ئه‌و حکوومه‌ته‌ی باشووری
کوردستان، که بهکردوهکانی مه‌ودای داوه که ره‌وتی ئیسلامی ده‌وری هه‌بێت.
گه‌نده‌ڵی ئیداری و فه‌سادی
سیاسی و
ئیداری له باشووری کوردستان بۆته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م لایه‌نه
ئایینییه که له درێژخایه‌ندا ده‌توانن
نه‌ک هه‌ر زیانی کۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بێت به‌ڵکوو له زۆر کات و سات دا ده‌بنه
دارده‌ستی ئێران، یان رێکخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده، له‌م نزیکانه‌ش خۆی ئاکامی
چاوه‌ڕوان نه‌کراوی هه‌یه بۆ کۆمه‌ڵی کورده‌واری به گشتی و بزاوتی نه‌ته‌وه‌یی
کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان.
ـــ ره‌وتی ئینشعابه‌کان له ناو
حزبه‌کاندا سه‌ریان هه‌ڵدا، رێکخراوی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان سه‌ریهه‌ڵدا به
میتۆدی ده‌یه‌کانی شهستو ئایدۆلۆژی ئاپۆیی و چه‌پ، به‌ستێنی هه‌موو ئه‌م ئاڵ‌و
گۆڕان چ بوون؟
ـ ره‌وتی لێک‌دابڕان و له‌تبوونی له ناو حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا، دیارده‌یه‌کی
تایبه‌تی نیه، له ناو زۆر بزاوتی رزگاریخوازیی که‌ش دا هه‌بووه، ئه‌وه‌ی من به
بیرمدا بێت، له‌مه‌ڕ ئه‌م دابڕانانه‌ی
حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات، ده‌کرێ ئیشاره به نه‌بوونی به‌رنامه‌ی خه‌باتی هاوبه‌ش بۆ پته‌و کردنی قه‌واره‌ی حیزبی بکه‌م،
ره‌قه‌به‌ری شه‌خسی، نه‌بوونی رێبه‌ری کاریزماتیک و ژیان له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات بکه‌م. هه‌روه‌ها ده‌بێ ئاماژه‌ش به‌وه بکه‌م حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات به‌ره به‌ره
سه‌ربه‌خۆیی سیاسی، فیکری و ماڵی خۆیان له‌ده‌ست
داوه‌و تا ده‌ره‌جه‌یه‌کی زۆر وابه‌سته‌ن به دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری باشووری
کوردستان.کاریگه‌ریی ئه‌م حیزبه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م له‌ت و په‌ت بوونه به هۆی ره‌قه‌به‌ری
خۆیان و پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێران بێ ته‌ئسیر نیه. هه‌رچه‌ند هۆی سه‌ره‌کی هه‌ر
ئه‌وه‌یه که به‌رنامه‌ی خه‌باتی روون که ریزه‌کانیان پته‌وتر بکات و پێش له
دابڕان بگرێ به‌دی ناکه‌م.
سازبونی پژاک له لایه‌ن PKK ه‌وه به
بیروباوه‌ڕێکی ئاپۆچی که تێکه‌ڵاوێکه له چه‌پی تورکیه، گرووپه فه‌له‌ستینیه‌کان،
هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کوردستانی باکوور، له کاتێکدا که بۆشاییه‌ک له
گرووپه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا بوو، کاریگه‌رییه‌کی زۆری بوو هه‌روه‌ک ئیشاره‌م پێ کرد
به‌شێکی زۆر له‌م رێکخراوی ژنان، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تییانه که ساز کران له
رۆژهه‌ڵات ئاکامی ته‌جروبه و تاقیکردنه‌وه‌کانی PKK
بوون له کوردستان، من ئه‌و شێوه خه‌باته‌ش به پێشکه‌وتنێک ده‌زانم بۆ کێشه‌ی
کورد، ئه‌م مێتۆده شێوه‌و تایبه‌تمه‌ندیی
خه‌باتی سیاسییه له وڵاتانی دیکتاتۆری‌دا
بۆیه من به کۆن و په‌ک که‌وته‌ی نازانم و زۆرم پێ باشه.
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات کامپه‌ینی دیپلۆماسی که دوکتۆر قاسملوو بۆ کێشه‌ی
کورد ده‌ستی پێ کردبوو، 10 سال دواتر PKK ئیدامه‌ی دا ، په‌ره‌ی پێدا و ته‌کمیلی کرد، که نموونه‌ی له مێژووی خه‌باتی سیاسی کورددا
بێ وێنه‌یه.
یه‌که‌م ته‌له‌فیزیۆنی کوردی ئه‌مان دایان نا، بۆ یه‌که‌مجار که‌سێ وێرای
باسی چوارپارچه ئه‌گه‌ر بۆ ته‌بلیغیش بێت
بیکا، چه‌مکی رۆژهه‌ڵات، رۆژئاوا، باکوور و باشووری کوردستان هاته ناو ئه‌ده‌بیاتی
سیاسیی کورده‌وه.
ـ
هۆکاره‌کانی یه‌ک نه‌بوونی ماڵی کورد چین؟
ـ ماڵی کام کورد؟ کورد به گشتی
له هه‌موو هبهشهکان، کوردی رۆژهه‌ڵات ـ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست هه‌موو کورده، به‌شێک
له وه‌ڵامی ئه‌وه ده‌بێ که قازانجی حیزبه‌کان و رێبه‌ره‌کان و فه‌رهه‌نگیی
سیاسی جیاوازن بۆ نموونه ئه‌وه‌ی ئێمه له رۆژهه‌ڵات زۆر پێوه‌ی ناره‌حه‌تین، و
به‌شتێکی دزێوی ده‌زانین چۆنیه‌تی پیوه‌ندی کوردی به‌شێك له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێکه له
به‌شێکی کوردستانی بن ده‌ستدایه. کوردی رۆژهه‌ڵات به گشتی له گه‌ڵ پێوه‌ندیان
له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق خۆشحاڵ نه‌بوون و
به نابه‌دڵی بوو، له کاتێکدا کوردی عێراق زۆر بێ عه‌یب و ئیراد له‌گه‌ڵ ئێران
پیوه‌ندیان ده‌گرت و ده‌گرن و هاوکاری سوپای ئێرانیشیان کردوه، هه‌م دژی ده‌وڵه‌تی
عێراق و هه‌م دژی کوردی رۆژهه‌ڵات و زۆریشی پێوه ناڕه‌حه‌ت نین. ئه‌وه جیاوازییه‌کی
به‌رچاو و نموونه‌یه‌که. مهسرجێکی به‌رچاوی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر
حیسابی کوردی رۆژهه‌ڵات بوه و هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست بۆچی کوردی رۆژهه‌ڵات
یه‌کگرتوو نین، ئه‌وه‌یه بزانم له ئێران دا به گشتی جۆرێک چاوه‌روانی هه‌یه که
هێزی ده‌ره‌کی دژی رێژیم کارێک بکات، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کورد رێبه‌رێکی
شایسته و جیی بڕوا و به‌بڕشتی نیه که
له‌م رۆژگاره سه‌خته بتوانی ئیستراتژی و تاکتیکی پێویست دابنێ و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک
دڵگه‌رم کات و حیزبه‌که‌ی خۆی ببوژێنێته‌وه.
ــ بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران قۆناخێکی دیکه بوو له ئێران،
ره‌وتی سیاسی و باڵه‌کانی ریژیمی به ئاقارێکی دیکه‌دا برد، کورد بێده‌نگی نواند،
ئایا بێده‌نگی مه‌سڵه‌حه‌تی کورد بوو یان به پیچه‌وانه؟
ـ بزووتنه‌وه‌ی
سه‌وز و ئه‌و هه‌رایه‌ی که رێکی خست یان باشتر بڵێم قه‌وما، زۆرکه‌س و له‌مانه
کوردیش غافڵگیر کرد. کورد وه‌کوو تاکه‌که‌س و گرووپ، خوێندکارانی کورد به‌شدارییه‌کی
به‌رچاویان بوه، وه‌کوو حیزب، چونکه نه‌یانده‌زانی چی پێ یه که‌مێک په‌له‌یان نه‌کرد
له هه‌ڵوێستگرتن، وه‌کوو خه‌ڵک. که‌مێک له دژکرده‌وه‌ی رێژیم ترسان و پێیان
وابوو که سه‌رکوت له کوردستان توند‌وتیژتر ده‌بێ، پێم وایه کورد ده‌بوا به
دروشمی تایبه‌تی خۆی وه‌کوو به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی و دروشمی هه‌مه‌لایه‌نه
وه‌کوو دامه‌زراندنی دێموکراسی پێویست بوو پتر به‌شداری بکا، به‌ڵام به‌داخه‌وه
ئه‌وه به رێکخستنی و به‌رنامه دارژتن ده‌بێ که سه‌ری نه‌گرت.
ــــ ساڵی 2011 بۆ دنیای عه‌ره‌ب، به‌هاری عه‌ربی به دواوه
بوو زۆر شۆڕش و بزووتنه‌وه سه‌ریان هه‌ڵدا، بۆچی بۆ کورد به مێژینه‌ی خه‌باتی سیاسییه‌وه
له‌م ئالوگۆرانه دواکه‌وت؟
ـ جیهانی عه‌ره‌ب
له شێعار و ده‌رد و گه‌نده‌ڵی و سه‌رکوت و ناکارامه‌یی سیستمی سیاسی ـ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی
جارز بوه، بۆیه ده‌نگ هات. جیهانی عه‌ره‌ب له‌مه‌ولا مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین خاڵی
سه‌ره‌کی بۆ ته‌بلیغات نابێت.
جێ و رێی کورد زۆر
جیاوازه، جێ و رێی عه‌ره‌ب و فارس و تورک، ئێمه وڵاتمان داگیر کراوه، مافه سه‌ره‌تاییه‌کانمان
لێ زه‌وت کراوه، زۆرشت له لای ئێمه بڤه‌یه، بۆ ئه‌وان ئازاده له هه‌مان
حاڵیش‌دا ده‌بێ ئیشاره بکه‌م له ئه‌مانیشدا وه‌کوو ئێمه هه‌ست ده‌که‌ن به‌شیان
خوراوه، هه‌ست ده‌که‌ن ده‌بوایه له‌هه‌موو بارێکه‌وه پیشکه‌وتووتر بووایه‌ن، ئه‌مان
ده‌ڵێن ئێمه چیمان له ژاپۆن و برزیل و هیندوستان که‌متره که ورده ورده ده‌بنه
زلهێزی ناوچه‌یی، ئه‌مان ئێمه‌یان له بیر
نیه و به ده‌ردی ئێمه نازانن ئێمه‌ش له هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئه‌مان تووشی
هه‌ڵه ده‌بین.
ـ تکایه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی
گرینگ هه‌یه جێگای باس و لیدوان بێت بفه‌رموون؟
ـ مه‌سه‌له‌یه‌کی گرینگ که دێته به‌رچاوم، کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا
و کرده‌وه‌ی له‌سه‌ر بزاوتی کوردی عێراق به‌گشتی و بزاوتی کورد له ئێران و
تورکیا.
نیگه‌رانی من ئه‌وه‌یه که به کشانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریکا له عێراق، رێبه‌رایه‌تی
کوردی عێراق بگه‌ڕێته‌وه ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وته‌ی جارانی، یانی یارمه‌تی وه‌رگرتن
له وڵاتانی دراوسێ یان ئێران و تورکیه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه له حکومه‌تی به‌غدا.
یانی ئه‌م بۆشایه‌ی که به هۆی نه‌مانی هێزی ئه‌مریکا له ناوچه به‌دی هاتووه،
له لایه‌ن ئێران له ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌مدا و پاشان تورکیا پڕ بکرێته‌وه.
ئه‌م په‌نا بردنه‌ی لایه‌نه‌کانی کوردی عێراق بۆ ئێران
به گشتی به‌شێکی له‌سه‌ر حیسابی بزاوتی نه‌ته‌وه‌یی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوه، و
مه‌ترسی ئه‌وه‌ش ده‌کرێ له ئاینده‌شدا ئه‌م هه‌ڵه مێژووییه دووپات ده‌بێته‌وه.
نیگه‌رانیه‌که‌ی من ئه‌وه‌یه که ئه‌م یه‌کگرتنه رواڵه‌ته‌ی کوردی عێراق هه‌ڵوه‌شێته‌وه،
یانی ئه‌م حکومه‌ته له حکومه‌تی دوو حیزب ببێته حکومه‌تی حزبێک و ئه‌وه‌نده‌ی
دیکه لاواز بێت.
وه‌کوو کوردی رۆژهه‌ڵات نیگه‌رانی سه‌ره‌کی من ئه‌وه‌یه
که پێکهاته‌ی سیاسی کوردی رۆژهه‌ڵات، یانی حزبه سیاسییه‌کان، چ ئه‌وانه‌ی له قه‌دیمه‌وه
بوون و چ ئه‌مانه‌ی که له چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه دامه‌زراون، هه‌موویان
وابه‌سته و تابێعی سیاسه‌تی دوو حیزبی سه‌ره‌کی کوردی عێراق یان پ . ک . ک. ن.
یانی سیاسه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیان نیه، و ناتوانن به کرده‌وه و بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان
هیچ هه‌ڵوێستێکی به‌رچاو بگرن.
ئه‌مه‌ش ده‌توانم بڵێم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی رێبه‌رایه‌تییه‌کی به‌هێز
و کارامه، که بتوانێ کێشه‌ی کوردی رۆژهه‌ڵات به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر به‌ڕێوه
به‌رێت. به درێژایی خه‌باتی سیاسیی کوردی باشوور، رێبه‌رایه‌تی ئه‌م بزاوه پێوه‌ندی
خۆی له‌گه‌ڵ ئێران، چ ئێرانی زه‌مانی شا‌و چ ئیرانی ئیسلامی، به حیسابی کوردی
رۆژهه‌ڵات په‌ره پێ داوه. به‌داخه‌وه ئه‌م دیارده‌یه له لایه‌ن حیزبه‌کانی
رۆژهه‌ڵاته‌وه به‌ره‌نگاری ناکرێ هیچ، زۆر پاساویشی بۆ ده‌بیننه‌وه.
کورته‌یه‌ک له بیوگرافی: د.ئاوات عه‌لیار
ساڵی 1956 له موکریان له دایکبووم، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیم له
مه‌هاباد و له تاران له ده‌بیرستانی "البرز" ته‌واو کردوه.
ساڵی 1975چوومه زانکۆی ئیسفه‌هان و ساڵی 1979لیسانسی فیزیکم وه‌رگرتوه.
ساڵی 1979 هاتووم بۆ ئه‌مریکا بۆ خوێندن و له ساڵی 1989 له زانکۆی
"ماساچوست" دوکتورای "فیزیکی ناو‌کی"م وه‌رگرتوه. تێزی
دوکتوراکه‌م له‌سه‌ر "یورانیوم" بوه که بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئینرژی ئه‌تۆمی
و چه‌کی ئه‌تۆمی که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێت.
ده‌وره‌یه‌کی دوو ساڵه‌ی فیزیکی پزیشکیم له ساڵی 1991 ته‌واو کردوه و
ماوه‌ی 20 ساڵه له چاره‌سه‌ری "سرطان به ئه‌شعه (تیشک)" وه‌کوو
فیزیکی پزیشکی کار ده‌که‌م.
ماوه‌ی 17 ساڵه له‌گه‌ل حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا کارم کردوه و
ماوه‌ی 10 ساڵیش له‌گه‌ڵ کۆنگره‌ی نیشتمانی کورد (KNC) چالاکی سیاسیم هه‌بووه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر