راپەڕینی شێخ عوبەیدوڵڵا نەهری
زۆر لە مێژوونووسان، راپەڕینی شێخ عوبەیدوڵڵا نەهری بە دەستپێكی بزاڤی ناسیونالیزمی مۆدێڕن لە كوردستاندا ناو دەبەن. ئەم راپەڕینە بە هۆی نێواخنو تایبەتمەندییە دەگەمەنەكانی خۆی كە ئەو راپەڕینە لە راپەڕینەكانی پێش لە خۆی جیا دەكاتەوەو
زۆر لە مێژوونووسان، راپەڕینی شێخ عوبەیدوڵڵا نەهری بە دەستپێكی بزاڤی ناسیونالیزمی مۆدێڕن لە كوردستاندا ناو دەبەن. ئەم راپەڕینە بە هۆی نێواخنو تایبەتمەندییە دەگەمەنەكانی خۆی كە ئەو راپەڕینە لە راپەڕینەكانی پێش لە خۆی جیا دەكاتەوەو بە بزاڤەكانی دوای خۆیەوە نزیك دەكاتەوەو خاوەن گرینگییەكی زۆر لە مێژووی سیاسی نەتەوەی كورددایە. لەسەر بنەمای ئەم پێناسەیە كە پێشتر گوترا، سەرەتا پێنج فاكتەری سەرەتایی وەڵام داوەتەوەو بە تاوتوێكردنێكی خێرای راپەڕینەكە و لە ئاكامدا بە هێنانە بەرباسی هێندێك لە تایبەتمەندییەكانی راپەڕینەكە، خەریك دەبین:
1ـ كردەكار (عمل): راپەڕینی شێخ عوبەیدوڵڵا نەهری
2ـ هۆكار (عامل): هێزە چەكدارەكانی كورد لە سنووری ئێرانو عوسمانیدا بە رێبەری شێخ عوبەیدوڵڵا نەهری
3ـ گۆڕەپان (عرصە):
الف: هەڕەت ( زمان): 1881 ـ 1880
ب ـ شوێن(مكان) : بەشێكی سەرەكی لە كوردستان لە ئێرانو بەشێكی دیكەی لە جوغرافیای عوسمانی
4ـ ئامراز (وس یلە): راپەڕینی چەكدارانە
5ـ ئامانج (مقصود): هەوڵ بۆ پێكهێنانی دەوڵەتێكی سەربەخۆی كورد لە چوارچێوەی خودموختاریدا
راپەڕینی شێخ عوبەیدوڵڵا نەهری، كە یەكێك لە گرینگترین هۆكارەكانی بیچمگرتنی میكانیكی ئەو، هەوڵ بۆ سڕینەوەی میكانیكی هەمزەئاغای مەنگوڕ لە لایەن حاكمی مەهابادەوە بوو. لە ساڵی 1880ی زایینی دەستی پێكردو بۆ ماوەی ساڵو نیوێك بەشێكی بەربڵاوی كوردستانی تەنیەوە.
رێبەری ئەم راپەڕێنە نێواخنێكی مەزهەبی ـ نەتەوەیی بووەو بە هۆی دەسەڵاتی مەزهەبی شێخەوە، لە خاوەن پوتانسییەلەكی بەهێز بۆ كۆكرنەوەی هێزی كورد دژ بە هێزەكانی ئێران ـ عوسمانی بوو. ئەم راپەڕینە بۆ ماوەیەكی زۆر كورت، دەبێتە هۆی ئازادكردنی بەشێكی گەورەی كوردستان لە ئێرانو سنوورەكانی عوسمانی، هێزەكانی شێخی بەرەو گرتنی تەورێز برد. بە ڵام لە ئاكامدا بە هۆی دیپلۆماسییەكی چالاكی بریتانیایی ـ رووسییەكان، دانوستانەكانی ئێرانو عوسمانیو سەرهەڵدانی كۆمەڵە درزێك لە نێوان هێزەكانی شێخدا، بووە هۆی كشانەوەی هێزی كوردو لە ساڵی 1881ی زایینی بە هۆی دوورخستنەوەی شێخ عوبەیدوڵڵا نەهرییەوە، رەوتێكی ئاوەژووبوونی بەخۆوە گرت.
شێخ عوبەیدووڵڵا نەهری، لە یەكەمین رێبەرانی كورد پاش 1639و دوای دابەشبوونی كوردستانە كە لە نووسینەكانی خۆیدا لەگەڵ نوێنەرو كۆنسێلگەرییەكانی بریتانیا، سەرۆكەكانی ئێران ـ تاران، باس لە مافی كورد بۆ دیاریكردنی مافی چارەنووسی كردووەو لە ژێر ناوگەلێكی وەك: "نەتەوەی كورد"، "مافی هەڵبژاردن بۆ كوردەكان"و لە ئاكامدا " دامەزرانی دەوڵەتی سەربەخۆی كورد"، تایبەتمەندییەكانی نەتەوەخوازی كوردی بە شێوەیەكی روون ئاشكرا دەكات. ئەو هەروەها جیا لەوەی كە كەسایەتییەكی ئایینی بوو، كەسایەتییەكی ناسیونالیستی نەتەوەیی بە خۆوە گرتبوو و تەواوی هێزی ئایینی خۆی لە خزمەت بە كوردو نەتەوەخوازی كوردی دانابوو.
لە نموونەكانی دیكە كە دەتوانین ئاماژەیان پێبكەین، یەكانگیری هێزە كوردییەكان لە ئاستێكی پلەباڵای لەم بزووتنەوەیەدا بە رێبەرایەتی شێخ عوبەیدوڵڵا نەهرییە كە جیا لە سنووربەندی كردنی سنوورەكانی ئێرانو عوسمانی، كوردەكانی ئەمبەراوبەری سنوورە دەستكردەكانیان پێكەوە لە پێناو وەدەستهێنانی ئامانجێكی هاوبەش پێكەوە لە پاڵ یەكدی دادەنا.
بەڵام، گرینگترین تایبەتمەندییەكانی راپەڕینی شێخ عوبەیدوڵڵا نەهری بریتین لە:
1ـ رێبەریی ئایینی ـ نەتەوەیی شێخ عوبەیدوڵڵا نەهری لە سەرەتای راپەڕێنەكەوە
2ـ بوونە رێبەرێكی نەتەوەیی لە درێژەی راپەڕێنەكەدا
3ـ بەربڵاویی جوغرافیایی راپەڕینەكە تا رادەیەكی زۆر
4ـ یەكانگیری هێزە كوردییەكان لە ژیر كاریگەریو دەسەڵاتی رێبەریی ئایینی ـ نەتەوەیی شێخ
5ـ بەشداری كوردەكانی نێوان هەردوو سنووری ئێرانو عوسمانی لە راپەڕینەكەدا
6ـ دیپلۆماسیی چالاكانەی شێخ لە سەرەتای راپەڕینەكەوە لەگەڵ فەزای دیپلۆماتیكی بریتانیا ـ ئێران ـ عوسمانی
7ـ باسكردن لە مافی چارەنووس كوردەكان لە ژێر ناوگەلێك وەك : "مافی هەڵبژاردن"، "ئیرادەیی هەڵبژاردنو ..."
8ـ بە روونی ناوهێنانی كوردەكان وەك "نەتەوە"یەك
9ـ بە فەرمی نەناسینی سنوورە رێكەوتنییەكان لە نێوان ئێرانو عوسمانی كە كوردەكان دابەش دەكات بەسەر دوو سنووردا
10ـ باس كردن لە مافی نەتەوەی كورد بۆ دامەزرانی كیانێكی سەربەخۆی كوردی لە نامەیەكدا بۆ كۆنسولگەری بریتانیا
11ـ دڵەڕاوكێی قووڵی رووسیەو بریتانیاییەكان لە ئەگەر سەركەوتنی بزاڤی شێخ عوبەیدوڵڵاو ئەگەری گۆڕانی سنوورەكان بۆ رەخساندنی دامەزرانی كیانێكی سەربەخۆی كورد.
12ـ بەردەوامی بزووتنەوەی سیاسیی كوردەكان سەرەڕای بەئاكام نەگەیشتنی راپەڕینی چەكدارانەو كاریگەریی دانان لەسەر بزووتنەوەكانی پاش خۆی كە رەنگە مێژوونووسەكانی بەو قەناعەتە گەیاندبێ كە راپەڕینی شێخ عوبەیدوڵڵا نەهری، سەرەتای بزووتنەوەی نەتەوەخوازانەی كورد لە شێوازی مۆدێڕنو نوێیدایە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر