ـ ئاماده‌کردن: ئه‌فراسیاب گرامی
بۆ لێکۆلینه‌وه‌ی دۆخی کورد‌و شیکاری
لایه‌ن‌و ئاراسته سیاسییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کورد، وێده‌چیت که ده‌بێ به‌ر له هه‌موو
شتێک، قۆناخه‌کانی شۆڕشی کورد و رووداوه‌کانی گرنگ ئه‌م قۆناخانه ده‌ست نیشان
بکرێن و دواتر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هه‌ر یه‌ک له‌م قۆناخانه، که بێدوودلێه‌وه له
به‌ستێنه‌یه‌کی میژوویی دیاریکراودا روویانداوه، له به‌رچاوبگرین و دوواجار ده‌تواندرێت
پروسه‌ی جێبه‌جێ بوون وئاڵۆگۆره‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری (به‌شداری چین و تویژه‌کان،
بنیاته‌کان...) و کارتیکردنیان له ژیانی، سیاسی ـ ئابووری، کۆمه‌ڵاێه‌تی ـ فه‌رهه‌نگیدا
شیبکرێته‌وه…
بیوگرافییه‌کی
کورتی دوکتۆر ئه‌سعه‌د ره‌شیدی:
دوکتۆر ئه‌سعه‌د ره‌شیدی
شاعیر‌و نووسه‌ری کورد له ساڵی 1957 له شار‌ی سنه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا
هاتوه‌ته‌دنیاوه. قۆناخه‌کانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌م شارده‌دا ته‌واوکردوه‌و
کۆمه‌ڵێک هۆنراوه‌و بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کانی فارسی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی
ئێران‌دا بڵاوکردوه‌ته‌وه.
له ساڵی 1979 ببوه‌ته
ئه‌ندامی شوورای نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی ئێران.
به هۆی بارودوخی
ئاڵوز‌و نا‌له‌باری سیاسی ئێران و کوردستانه‌وه؛ ئاکامی ده‌سه‌ڵاتی رژیمی سه‌رکوتکارو
پاوانخوازی کۆمار‌ی ئیسلامی ئێران، کوردستانی به‌جێهێشتوه‌وه‌و له هه‌نده‌ران
گرساوه‌ته‌وه.
خوێندنی باڵای له
زانستگه‌ی ده‌وڵه‌تی رووسیه، زانکۆی مێژوو ته‌واو کردوه‌و بڕوانامه‌ی مه‌جسته‌ری
له بواری مێژوو‌و زانستی سیاسی به‌ده‌ست هێناوه.
خاوه‌نی بروانامه‌ی
دوکتۆرایه له بواری په‌یوه‌ندییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له ساڵی 2003له زانستگه‌ی
ده‌وڵه‌تی رووسیا ، زانکۆی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێونه‌ته‌ویی.
پ: هەل‌ومەرجی
سیاسیی كوردستان لە بەر جوگرفیای دابەشكراوی سیاسی‌و ژیۆپۆلتیكی سەخت، بەردەوام لە
رەوشێكی نالەباردا بووە. ئەم بارودۆخە بە درێژایی چەندین سەدە بەردەوام بووە‌و به
مێژوویه‌کی خوێناویدا تێپه‌ڕیوه، بزووتنه‌وه‌ی کورد به‌مه‌به‌ستی دیاری کردنی
مافی چاره‌نووس و گه‌یشتن به‌مافه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆی له ئاکامی ئه‌م
بارودۆخه‌دا سه‌ری هه‌ڵدا. له‌م وتوێژه‌دا له چه‌مکه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستیی
کوردی، گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئلیت و کۆمه‌ڵگا، چه‌پ و ئایین له کوردستان، سه‌رهه‌ڵدانی
حزب و رێکخراوه سیاسییه‌کان و بزووتنه‌وه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی و بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز
و ... ئاوڕ ئه‌درێته‌وه. سه‌ره‌تا وه‌ک ده‌روازه‌یه‌ک بۆ چوونه نێو باسه‌که‌مانه‌وه،
بزووتنه‌وه‌ی کورد له روانگه‌ی کۆمه‌ڵناسییه‌وه چۆن پێناسه ده‌که‌ن؟
د.ئه‌سعه‌د ره‌شیدی ـ بۆ لێکۆلینه‌وه‌ی دۆخی کورد‌و شیکاری
لایه‌ن‌و ئاراسته سیاسییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کورد، وێده‌چیت که ده‌بێ به‌ر له هه‌موو
شتێک، قۆناخه‌کانی شۆڕشی کورد و رووداوه‌کانی گرنگ ئه‌م قۆناخانه ده‌ست نیشان
بکرێن و دواتر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هه‌ر یه‌ک له‌م قۆناخانه، که بێدوودلێه‌وه له
به‌ستێنه‌یه‌کی میژوویی دیاریکراودا روویانداوه، له به‌رچاوبگرین و دوواجار ده‌تواندرێت
پروسه‌ی جێبه‌جێ بوون وئاڵۆگۆره‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری (به‌شداری چین و تویژه‌کان،
بنیاته‌کان...) و کارتیکردنیان له ژیانی، سیاسی ـ ئابووری، کۆمه‌ڵاێه‌تی ـ فه‌رهه‌نگیدا
شیبکرێته‌وه.
به‌م شێوه‌یه بنه‌ماو
بنه‌ڕه‌تی کێشه‌کان و ململانێه‌کانی هستیار و ئاڵۆزی پرسی کورد وه‌ده‌رده‌که‌ون‌و
ئاشکار ده‌بن و ده‌بێته هۆکاری فه‌راهم کردنی زه‌میینه‌یه‌ک بۆ پیناسه کردن و
تۆێژینه‌وه‌ی ئامانج و ئاواته‌کانی کوردان که گرێدراون به مه‌یلی کۆمه‌ڵگای کورده‌واریه‌وه
بۆ گۆران و ده‌ربازبوون له بنبه‌ستی سیاسی و میژوویی ده‌هه‌کان و سه‌ده‌کان. سه‌رجه‌می
ئه‌م رووداوانه، چ له فۆرم و چ له له ناوه‌رۆکدا واتای کۆمه‌ڵناسی کورد وێناده‌که‌ن
و بایه‌خه‌کان و به‌هره‌کانی دۆزی کورد ده‌خه‌نه روو.
من پیم وایه بێ
کاریگه‌ری پیوه‌ندییه‌کانی نیۆنه‌ته‌ویی به گشتی و بێ له به‌رچاوگرتنی واقعیه‌ته‌کانی
ناوچه‌یی به تایبه‌ت له مه‌ر دۆخی ئاڵوز‌و دوژواری جۆڵانه‌وه‌ی کورد، ئه‌سته‌مه
گرفته‌کان و سه‌رکه‌وتنه‌کان و شکسته‌کان؛ لانیکه‌م له سه‌دسالی رابردوودا ببنه
بنه‌مایه‌کی به‌رفراوان و زانستی بۆ پێناسه کردنی بزاڤی کورد له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا.
پ ـــــ بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی کورد له
ئاکامی کێشه‌و که‌لێنی نه‌ته‌وه‌یی که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه په‌یڕه‌و ده‌کرا
سه‌ری هه‌ڵدا به‌گشتی به‌ستێنه‌کان و قۆناخه‌کانی گه‌شه‌کردن و سه‌رهه‌ڵدانی
بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی کورد کامانه‌ن؟
و ـ لازاریڤ( 1930ـ
2010) کوردناسی به ناوبانگی رووس ئاماژه ئه‌داته سێ قۆناخی گرنگ و هستیار له
بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی کورد، که بریتین له: قۆناخه‌کانی شه‌ڕی هه‌وڵ و دووهه‌می
جیهانی و قۆناخی سیهه‌م ته‌رخان ده‌کات به دوای گریدانی ڕێکه‌وتننامه‌ی الجزایره‌وه.
(1) به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌م شیکاریه زانستیانه لازارێڤ که له بواری میژووییه گرنگه
و شایانی رێزه؛ وێده‌چیت که دۆخی بزووتنه‌وه‌ی کورد به هۆی به‌لگه‌وفاکته‌کانی
مێژوو‌یی و کۆمه‌لناسیه‌وه ئه‌شێ له روومه‌ت و سیمای ناسیونالیزمی تازه پێگه‌یشتوی
کورد که له ئاخروئۆخری چه‌رخی نوزده‌دا سه‌ری هه‌ڵدا، وێنابکرێت.
شۆڕشی شیخ عوبه‌یدوڵای
نه‌هری له ساڵی ۱۸۸۰٬ بناغه‌و بنه‌ڕه‌تی
ناسیونالیزم و دیسکۆرسی نه ته‌ویی کوردی له ئاستی نیونه‌ته‌ویی و ناوچه‌که‌دا به‌رجه‌سته
ده‌کاته‌وه‌و مه‌یڵ و ئێراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ دامه‌رزاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی له پانتای سیاسی ئه‌وسه‌رده‌مه‌دا
ده‌خاته‌ڕوو. ستراتێژی سیاسی راپه‌رینی سالی ۱۸۸۰٬ هه‌وڵدانێک بوو بۆ ئازادکردنی کوردستان له ستمکاری
و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تانی ئێران و عۆسمانی و پێکهێنانی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ. د. جه‌ڵیل
جه‌ڵیلی له په‌رتۆکه به‌نرخه‌که‌یدا (شۆڕشی کورده‌کان له ساڵی ۱۸8۰٬) ئاماژه‌ده‌کات به نامه‌ی ژێنراڵی
رووس زیلین که له پازده‌ی فوریه‌ی ۱۸۸۰ بۆ بنکه‌ی سه‌ره‌کی قه‌فقازی ناردوه. له‌و یادداشته‌دا ژێنراڵ زیلین ده‌نووسێ
«شیخ عوبه‌یدوڵا له لاوازی ده‌وڵه‌تی عوسمانی که رۆبه‌روی هه‌ڵوه‌شانده‌وه بوه‌ته‌وه
که‌ڵک وه‌رده‌گرێت و خواستی جوودابونه‌وه‌ی له ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌یه‌و به ته‌مایه
حکۆمه‌تێکی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ سازبکات» (2). له‌مه‌ش گرنگتر ده‌بی ئاماژه بدرێته
بۆچوونی شیخ عۆبه‌یدوڵا که به یه‌کێک له نێونه‌رانی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوای راگه‌یاندوه
«نه‌ته‌وی کورد خه‌لکێکی جیاوازن، مه‌زهه‌بی ئه‌م خه‌ڵکه ته‌وفیری هه‌س له ته‌ک مه‌زهه‌بی
خه‌ڵکانی دیکه‌و خاونی داب و نه‌ریتیه‌کی جوودان... سه‌روک و ریبه‌رانی کوردستان،
چ هاوڵاتی ئێران و یان تورک بن و هه‌روه‌ها خه‌ڵکی کوردستان، هه‌موویان هاوده‌نگن
له سه‌ر ئه‌وه‌ی که له گه‌ل ئه‌م دو حکۆمه‌ته ناتوانن هه‌ڵبکه‌ن و ده‌بێت کاری بکه‌ین
که ده‌وڵه‌تگه‌لی ئۆرۆپی تیبه‌گه‌ن و له‌م باریه‌وه لێبکه‌وڵنه‌وه... خه‌ڵکی کورد
نه‌ته‌ویه‌کی جیاوازن... ئیمه خوازیاری به‌ده‌ست گرتنی ئه‌رکه‌کانی خۆمانین». (3)
ئه‌م بزاوته رزگاریخوازه له ئاکامی نائاراسته‌یی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نێونه‌ته‌ویی
وڵاتانی گه‌وره‌ی جیهانی له ته‌ک به‌رژه‌وه‌ندی کورد له لایه‌که‌وه‌و و هه‌روه‌ها
سه‌رکوتکاری و ده‌مارگرژی ناسیونالیزمی تورک و فارس و عه‌رب له لایه‌که‌ی تره‌وه،
نه‌یتوانی ئامانجه‌کانی دسته‌به‌ر بکات و به نیمه‌چڵی مایه‌وه‌و که‌وته په‌راوێزی
میژووه‌وه. قۆناخی دوهه‌م، له ته‌ک شۆڕشی شیخ سه‌عیدی پیرانه‌وه ده‌ست پێدکات و تا
کۆتایی شۆڕشی درسیم له ۱۹۳۹٬ دا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌م شۆڕشانه وه‌ک درێژه‌ده‌ری ڕێگاو شوێنی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی پێشووی بزاوتی کورد
وێنا ده‌کرێن، که له چوارچێوه بۆته که‌لاسیکه‌کانی پێش خۆیدا مایه‌وه‌و و ئاڵوگۆری
بنیاتی له رووی فۆرم و ناوه‌رۆکه‌وه به خۆیه‌وه نابێنیت. به هۆی گۆرانی هاوسه‌نگی
هێز؛ ئاکامی شه‌ڕی کاوڵکاری دوهه‌می جیهانی، سیستمی کۆنی پێوه‌ندیه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ی،
واتا، رێکه‌وتننامه‌ی وێست فالێن ۱۶۴۸٬ (Peace of Westphalia )هه‌ڵوشایه‌وه‌و دونیای دوو جه‌مسه‌ری له سیمای شه‌ڕی
سارد و پێکهاته سیاسی و ئابووریه نۆێه‌کان هاتنه ئاراوه‌وه. سه‌رهه‌ڵدان و
ئاوابوونی کۆمار‌ی کوردستان (مه‌هاباد) له ۱۹۴۶٬ له روی شروڤه‌کاری دوزی ناسیونالیزمی کورده‌وه به قۆناخێکی گرنگ و
ویستگه‌یه‌کی هستیار، له هه‌ر دوو ئاستی ناوه‌کی و ده‌رکیه‌وه ده‌ژمێردرێت. هه‌رسهێنانی
کۆمار‌ی کوردستان له هه‌ر سۆنگه‌ێیکه وه لێکبدرێته‌وه ئه‌و راستیه ناشارێته‌وه که
دوخی ئاڵوز و پێشبینی نه کراوی ناسیونالیزمی کورد، له م سه‌رده‌مه دا له ته‌ک کێشه‌و
ناتبایی و پێشبرکی سیاسی و ئیده‌ئۆلۆژیدا چ له ئاستی جیهانی و چ له ئاستی ناوچه‌ێیه‌وه
پێناسه ده‌کرێت. کاتێک له ره‌هه‌ندی میژووییه‌وه ڕاده‌مێنین، بۆمان ده‌رئه‌که‌وی
که کۆمار‌ی کوردستان، ئاراسته یه‌کی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز (ته‌شکی چینایه‌تی،
سه‌نگی رۆشنبیری سه‌رکردایه‌تی، دیپلۆماسی و راگه‌یاندن) ی له گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌کانی
پێش خۆیدا ره‌چاو ده‌کردو به‌ڵام ،نه‌ێتوانی ببێت به هۆکارێه‌کی دینامیک و هێزی
پاڵنه‌ر که پێکهاته‌ی ناسیونالیزمی لاواز و پرشوو بڵاوی کورد له ده‌روندا تکانی
بدات و بی هارۆژێنی و به شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی رۆخساری بگۆرێ.
له ته‌ک سه‌رهه‌ڵدان
و ئاوابوونی شۆڕشی ئه‌یلۆل له کۆتایی شه‌سته‌کاندا تاگریدانی رێکه‌وتننامه‌ی جزیره
له ۱۹۷۵٬، شۆڕشی ئێران له ساڵی ۱۹۷۹٬ و رووداوه دڵ تزێنه‌کانی ئه‌نفال و
تراژیدیای حه‌لبجه له باشۆری کوردستاندا، بنه‌ما ی قۆناخی چوارمی بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازی کورد دامه‌زرا. له ته‌ک ڕوخانی دیواری برلین له ۱۹۸۹٬ ده‌ستپیکردنی شه‌ڕی دوهه‌می که‌نداوی فارس له ۱۹۹۰٬ و وردوخان کردنی سپای ده‌وڵه‌تی عێراق
له لاێه‌ن ئمریکاو هێزه‌کانی هاوپیمان، ده‌رفه‌تێه‌کی بێ وێنه‌ی مێژوو‌یی بۆ کورد
له پانتای سیاسه‌ت جیهانی و پێوه‌ندیه‌کانی نێونه‌ته‌وییه‌وه هه‌ڵکه‌وت و هه‌وله‌ین
جار له مێژووی هاوچاخی بزاڤی کورد، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ڕوژئاوا و کورد
هاوئاراسته‌و هاوخوان کران. دوواتر به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سۆڤیه‌تی جاران و له‌نێوچۆنی
شه‌ڕی سارد ئه‌م پروسه‌یه خێراتر‌و چرتر بوو و مێژوو به شێوه‌یه‌کی سه‌رسۆرهێنه‌رو
بوێرانه هه‌ڵه مه‌زنو مه‌رگ ساته دژ به کورده‌که‌ی له کۆمار‌ی کوردستاندا (۱۹۴۶٬) راست کرده‌وه. شایانی وه‌بێرهێنانه‌ویه
که شه‌ڕی سارد له ڕۆژهه ڵاتی ناوه‌راستدا به ڕۆخاندنی کۆماره‌کانی کوردستان و ئازه‌ربایجان
هاته‌ئاره‌وه‌و به دامه‌زراندنی هه‌ریمی باشوری کوردستان له‌م ناوچه‌ێه‌دا کۆتایی
پێ هات.
هۆکار و پاڵنه‌ری
دیسکۆرسی نه‌ته‌وه‌یی له پانتای سیاسی کوردستاندا له ئاخرووئۆخری چه‌رخی نۆزده‌و
سه‌رتای چه‌رخی بیستمدا له ته‌ک ئاڵووگۆره‌کانی سیاسی و گۆرانی ژئۆپۆلیتیکی
جیهاندا پێوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه و له ژیر کاریگه‌ری ئه‌م رووداوه مه‌زنه‌دا و
له سیمای دووئالیزمی سیاسی* له ده‌رونی ناسیونالیزمی کورد، وه‌کو هێلێکی سه‌ره‌کی
له ئه‌و کاته‌وه تا هه‌نۆکه درێژه‌ی بوه‌و و خۆی نواندوه. سه‌ر به خۆیی کوردستان و
فۆرمه‌کانی تری، واتا، خۆدموختاری و فێدرالیسم له پارچه لێکترازاوه‌کانی کوردستان
(به تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیشێه‌وه) گرنگی ئه‌م ئاراسته سیاسیه جیاوازانه ئاشکار ده‌کات
که له روانگاو و دیدوو بۆچوونه‌کانی رێکخراوه‌و حزبه سیاسیه‌کان و هه‌روه‌ها کۆرو
کۆمه‌ڵه ناحێزبی و مه‌دنی و ڕۆشنبیریه‌کاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر کۆک بین له
سه‌ر ئه‌م وێستگه‌یه له مه‌ر پۆلینکردنی قۆناخه‌کانی ناسیونالیزمی هاوچاخی کورد که
پێشتر ئاماژه‌ی پیکرا، ئه‌وجار ده‌توانیین پروسه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و په‌ره‌سه‌ندن و
گه‌شه‌کردنی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد له به‌ستینه مێژووییه‌کی خۆیدا وێنابکه‌ێن.
دیاره ئه‌م تاووتۆکردنه له فه‌زای سیاسی ـ ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی ـ فه‌رهه‌نگی
گۆرانکارییه گه‌وه‌ره‌کان، واتا، دابه‌شکردن و ده‌ست وه‌ده‌ست بوونی ژئوپۆلێتیکی و
ژئوستراتێژیکی جیهان و ترازانی هاوسه‌نگی هێز ده‌رده‌که‌وێ و مانا په‌یداده‌کات.
وێده‌چیت رووداوه
مێژوییه‌کان و وه‌رچه‌رخانه‌کانی سیاسی کورد (شۆڕشه‌کانی شێخ عوبه‌یدوڵا، شیخ سه‌عید،
شیخ مه‌حمود، سه‌ید ره‌زا، کۆمار‌ی کوردستان، شۆڕشی ئه‌یڵۆل، هه‌ریمی کوردستان) وه‌کۆ
قۆناخه‌کانی گرنگ و کاریگه‌ر، ئاڵقه‌گه‌رێکن که زه‌نجێری ناسیونالیزمی کوردی
پیکهێناوه و به‌رگر بووه له توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
به کۆرتی و به گشتی قۆناخه‌کان و یا ده‌وره‌کان
له سه‌ر سێ ئاستی کارتیکه‌ر داده‌مه‌زرێن:
هه‌وه‌ڵ، گۆران و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
ئه‌و سیستمانه‌و پێکهاتانه‌ن که به ده‌سه‌ڵاته‌کانی (ناوه‌ند و ده‌وره‌به‌ر) کۆنه‌وه
به‌ستراونه‌ته‌وه.
دوهه‌م، په‌یدابوون و
درووستبوونی جه‌مسه‌رو ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات به یه‌که‌کانێشێه‌وه.
و له کۆتاییدا، په‌ره‌سندن
و گه‌شه‌کردنی پێکهاته‌کانی ناحکۆمه‌تی له ئاستی زانست و تکنولۆژی که ده‌بنه هێزی
ورووژێنه‌ر و گاریگه‌ر.
پ ـ سه‌رهه‌ڵدانی
بزاڤی رووناکبیریی کورد به له‌به‌رچاوگرتنی ره‌وتی گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری
چۆن هه‌لده‌سه‌نگێنن؟
پ ـ بزاڤی
ڕۆشنبیری کورد وه‌ک هه‌ر جۆڵانه‌وه‌یه‌کی تری ڕۆناکبیری له کۆمه‌ڵگاکانی جیاوازی
جیهاندا له سه‌ر بناغه و بنه‌مای پێگه‌کانی مادی و به‌ستینی فه‌رهه‌نگی سازکراوه‌و
له پروسیه‌کی مێژووێیدا په‌ره‌ی سندوه‌و مۆرکی تایبه‌ت و کاریگه‌ری له سه‌ر
رووداوه‌کان و به گشتی کۆمه‌ڵگا داناوه. به گوشه‌نیگایه‌ک به سه‌ر ئه‌م چه‌مکه،
واتا ئه‌رکی رۆشنگه‌ری له پێشداو دواتر ره‌وتی ڕوناکبیری که له دوو ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵناسی
و مێژوویی‌دا دێته ئاراوه‌و؛ ئه‌سته‌مه ره‌گ وریشه‌ی ره‌واڵه‌ت و ناوه‌رۆکی په‌یدابوون
و سه‌رهه‌ڵدانی حزب و ڕێکخراوه سیاسی و کۆمه‌ڵاتیه‌کان لێکبدرێته‌وه.
له سه‌رتای سه‌ده‌ی
بیستمدا بونیاته‌کانی دامه‌زراوی ئیمپراتوری عوسمانی، واتا سه‌رجه‌می سیستم و
پێکهاته‌کانی سیاسی و ئابووری تووشی قه‌یران و ئاڵۆزی گشتگیر‌و فره‌ئاراسته‌یی بوو.
ئه‌م دیارده‌یه ئاکامی لۆژیکی ناکارامه‌بوون و هه‌روه‌هاجیاکاری دژ به‌کوردانی له
لایه‌ن ده‌وڵه‌تی باب عالیه‌وه وه‌ده‌رده‌خست و له‌وئه‌وپه‌ری ڵۆتکه‌ی خۆیه‌وه چه‌قیبه‌سته‌بوو
و هه‌ره‌شیه‌کی گه‌وره‌بوو بۆ په‌ره‌سندنی خۆیه‌تی له‌وڵاتدا. په‌یدابوونی درزوکه‌لین
و ته‌شنه‌کردنی ئه‌م قه‌یرانه کۆتایی پی نه‌هاتوانه، سروشتی بوو که کاردانه‌وی
قۆلی له بارخانی په‌یوندییه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ته‌ویی به کورد‌و تورک و ئه‌رمه‌نی
و نه‌ته‌وه‌کانی تره‌وه به‌جێ بهێلێت.
سه‌ره‌تای چه‌رخی
بیستم ئه‌گه‌ر به سه‌رده‌می گرژی و تیکهه‌ڵچۆنی ناسیونالیزم (شه‌ڕی هه‌وه‌ڵی
جیهانی) ده‌ژمێردرێت، به‌دیوه‌که‌ی تریه‌وه مۆرک و هێڵی ئاوابوون و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
ئمپراتوریه‌کانی به رۆخساریه‌وه ئاشکراو دیاره. ره‌وتی هه‌رسهێنانی ئیمپراتوریه‌کان
له ڕوانگای مێژوویه‌وه‌و و به بژاره‌ی(تعبیر) ی هێگل، واتا، «لۆژیکی ده‌رونی»
دیارده‌کان، به ته‌واوی ته‌باو هاوخوانه و ده‌بێته سۆنگه‌و ڕسکانی سه‌رکی بۆ له‌به‌ریکترازان
و هه‌لۆه‌شانه‌وه‌ی تانوپوه به زه‌بروزه‌نگ چنراوه‌کانی.
هه‌رله‌م کاته‌و سه‌رده‌مه‌دایه
که ده‌سته‌یه‌ک له به‌ریوبه‌رانی جارانی بزاڤی کورد له باکۆری کوردستاندا که له
سۆنگه‌ی کۆمه‌ڵاتیه‌وه به چینی لاوازی ئه‌ریستوکراسی کورده‌وه وابه‌سته بوون هزرو
و بیری دامزراندنی فۆرمێکی نۆێ سیاسی و بۆ نێزیک بوونه‌وه به ئامانجه وه‌دوواکه‌وتوکانی
پزووتنه‌وه‌کانی پێشوویان بڵاوکرده‌وه‌و هه‌ستان به پێکهێنانی رێکخراوه‌یه‌کی هه‌راوه‌و
به‌رفراوان که توانایی کۆکردنه‌وه‌و رێکخستنی چین‌و تویژه جیاوازه‌کانی کۆمه‌لگای
کورده‌واری له قالبی حزبێکی سیاسی و فره‌ئاراسیه‌یدا هه‌بێت.
ئه‌م تێکۆشانه‌و هه‌وڵدانه
له لایه‌ن ئه‌م که‌سانه‌وه بۆ به هۆی دروستبوونی هه‌وه‌ڵین گوڤاری کوردی له ساڵی ۱۸۸۷٬ که له ڵایه‌ن مه‌دحه‌ت به‌گ به‌درخان
له شار‌ی قاهیره‌و بڵاوبوه‌وه. «له ساڵی ۱۸۸۹٬ حزبێکی سیاسی له ژیر ناونیشانی (یه‌کیه‌تی و پێشڤه‌چۆن) به ده‌ست پێشخه‌ری
چوار که‌س که دوو که‌سیان به نێوی، ئیسحاق سکۆنی و عه‌بدوڵا جوده‌ت کورد بوون هاته
سازکردن» (4).
پ ـ دیارده‌ی سه‌رهه‌ڵدانی
حزب و پێکهاتنی بزووتنه‌وه‌ی مۆدێرین له چوارچیوه‌ی گرووپه سیاسییه‌کاندا و به‌ستێنه‌کانی
چۆن لێک ده‌ده‌نه‌وه؟
ئه‌گه‌ر دیارده‌ی حزب
له کوردستانداو له سۆنگه‌ی مێتۆدی به‌راوه‌ردکاریه‌وه له ته‌ک وڵاتانی پیشه‌زای و
په‌ره‌سه‌ندوی جیهان بخه‌ێنه‌به‌رچاوو لێبکۆڵینه‌وه؛ جیاوازییه بنه‌رتیه‌کانیان ده‌رده‌که‌وێت.
دوو شۆڕشی مه‌زن له
کۆمه‌ڵگه ئه‌وررپییه‌کاندا، واتا، شۆڕشی نه‌ته‌ویی و شۆڕشی پیشه‌سازی له چه‌رخی
شازده‌و هژده، ده‌بنه هۆکاری بنه‌ڕه‌تی دروستبوونی حزب؛ به‌ڵام ئه‌م ره‌وته ڕوشنگه‌ری
و پیشڤه‌چۆنه له گه‌ڵ کۆمه‌لگه‌ی کوردوواریدا ڕێکنه‌هاتنه‌وه وبیروکه‌و چه‌مکی حزب
وه‌ک ماکس وێبر ده‌ڵیت «رۆله‌ی ڕۆژئاوایه». سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش هۆکاری بنه‌ڕه‌تی
دروستبوونی حزب له کوردستاندا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌و گه‌ڵاله‌کردنی
جۆریه‌ک له کۆنسێپتێکی نه‌ته‌ویی که له گه‌ل ناسیونالیزمی تورک، عه‌رب و فارس‌دا
جیاوازه.
هه‌ر له سه‌رتای
پێکهاتن و دروستبوونی حزبه‌وه له کوردستاندا دوو هێڵی به ره‌واله‌ت جیاواز و له
ناوه‌رۆکدا هاوخوان و کۆک، کاریگه‌ری قۆلیان له سه‌ر پیۆه‌نه‌ییه‌کانی کۆمه‌لگه‌ی
کورده‌واری داناوه. هه‌وه‌ڵ تێکه‌ڵاوی و ئاوێته بوونی داب و نه‌ریت و فه‌رهه‌نگی
خوێنی ـ عه‌شیره‌تی که له ته‌ک پێکهاته‌کانی پێش سه‌رمایه‌داریدا(مۆڵکداری) که تاپێش شه‌ڕی دوهه‌می جیهانی له
ئارادابوو و دواتر دابه‌شبوون و سه‌رهه‌ڵدانی که‌ڵینه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئاکامی
رێفۆرمی کشت‌و کاڵێه‌وه له ناوه‌ندی شه‌سته‌کاندا که له‌لایه‌ن یه‌که‌کانی سیاسی
دابه‌شکری کوردستاندا به‌رێوه‌چوو، بوه هۆی پیکهاتنی توێژه‌ی ناوه‌راست و تارادیه‌ک
واته‌کانی، سه‌رکردایه‌تی، په‌یره‌و پرۆگرام و هه‌روه‌ها چڵۆنایه‌تی و چۆنایه‌تی و
ته‌شکی چینایه‌تی رێزبه‌ندیه‌کانی له ناوه‌وه ده‌روه‌ی سیستم و پێکهاته‌کان و هه‌روه‌ها
کارکردی حیزبه‌کانی توشی گۆران و ئاڵوگۆر کرد؛ به‌ڵام ئه‌م پروسه‌یه نه‌بوه
هوکاریه‌کی هه‌راوه‌و گشتگیر که بتوانێ ژیانی ده‌رونی حزب له ئاستی یاسای
رێکخراویه‌ی (ناوه‌ندی بوونی فه‌رمانه‌کان، پێوه‌ندی ستونی سه‌رووه‌و خواره‌وه‌ی
ئه‌ندامان و رێبه‌ران، رۆڵی کاریزمای که‌سایه‌تی، کپکردنی دنگی جیاواز‌و...) و چ له‌ئاستی
میدانی کرده‌وه‌ی سیاسیه‌وه (هه‌ڵبژاردنی تاکتیک و ستراتێژی شیاو، پێناسه‌کردنی قۆناخه‌کانی
راگوزه‌ری، دیپلۆماسی کارامه دسته‌به‌رکردنی پشتیبانی لۆجێستیکی و ...) له بنه‌ڕه‌تدا،
پراتیزه‌ی بکات. به‌م شیوه‌یه فۆرمی سه‌ره‌رویی، واتا، شێوازی ستونی و زنجیره‌پله‌له
جێگای خۆی مایه‌وه‌و پرنسیپه‌کانی قه‌واره‌ی ستالینی حزب میراتی لێنینیزم بو به
فۆرمی سه‌رکی و زاڵ به سه‌ر ژیان و یاسای ده‌رونی حزبدا.
ئه‌م ڕه‌گه‌زانه، وه‌کۆ،
ناوه‌ندی دێموکراتیک (Democratic centralism)، جیبه‌جی کردنی
ئه‌مرو فه‌رمانه‌کانی سه‌رکردایه‌تی بێ ئه‌م لاوئه‌ولا، رخنه‌گرتن پاش به‌ئه‌نجام
گه‌یاندنی فه‌رمانه‌کانی به‌رپرسانی باڵای حزب، بوارنه‌دان به سازدان هیچ چه‌شنه
فراکسیونێک (5) له نێو حزبدا؛ له راستیدا رێکخراوه‌یه‌کی سیاسی ده‌گۆرا به بنکه‌یه‌کی
سه‌ربازی. جیا له‌و ناتباییه و پاردۆکسه زه‌ق و ئاشکرایه که له بژاره‌ی
سانترالیزمی دیموکراتیکدا ده‌بیندرێت، هه‌ستی نێگه‌رانی و ناره‌زایی ئه‌ندامان و
لاێنگرانی حزبه‌کانی نه‌ده‌جۆلانده‌وه هه‌ڵی نه‌ئه‌خراندن.
به کۆرتی دامزران و
دارشتنی ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی کوردی به بێ ده‌رهاویشتنی (چه‌پ، راست، ناوه‌ند) له
سه‌ر ماکه‌و بناغه‌ی دوو چه‌مک و ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بنیات نراوه.
یه‌که‌م: په‌یوه‌ندیه‌کانی
خوێنی ـ خیڵایه‌تی (Tribalism) .
پاشماوه‌کانی کۆن و
روو له نه‌مان و روو له هه‌لوشانه‌وه‌ی پیۆه‌ندییه‌کانی نه‌ریتی له باشوری
کوردستان له سیما‌و قه‌واره‌ی حزبی سیاسی‌دا رنگی داوه‌ته‌وه و ئه‌م "دیارده‌یه"
به گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها، بوگه به کۆسپ و به‌رگرێکی گه‌وره له سه‌ر ڕێگای
په‌ره‌سندنی بونیاته‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بۆ وه‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگیه‌کی مه‌ده‌نی
و گه‌شه‌کردوو.
دوهه‌م : حزبته‌وه‌ری
(Partikulism).
حزبته‌وه‌ری له ره‌وتی
مێژوو‌یی خۆیدا له سه‌ر بناغه‌ی دوو چه‌مکی سه‌رکی، کاریزماتیک
(Charismatic )و ره‌وایی شۆرس
پێکهاتوه.
که‌سایه‌تی کاریزما
له لایه‌ن هۆگرو لاێنگیرانیه‌وه تا پله‌یه‌کی له‌راده‌به‌در له به‌هره‌و و هێز
وتواناکانیه‌وه هه‌ل‌ده‌کیشرێت و گه‌وره‌ده‌کریته‌وه‌و به‌هاکان و پرنسیپه‌کانی
سیاسی و مۆرالی حزب تائاستی جه‌ماوره‌یه‌کی بی هه‌ڵویست، بی ئیراده و ته‌نیا فه‌رمانبه‌ری
بیرورای که‌سی کاریزما نزم ده‌کریته‌وه‌و له‌م رێگایه‌وه ئاوه‌زی گشتی ده‌که‌وێته
په‌راوێزه‌وه‌و مانونه‌مانی رێکخراویه‌کی سیاسی په‌یوه‌ست ده‌بێ به که‌سێکه‌وه یا
لانیکه‌م به که‌سانێکه‌وه‌و به‌م جۆره زه‌مینه بۆ پاوانخوازی و بریاردانی سه‌ره‌رویانه
خۆش ده‌بێت. دیوه‌که‌ی دیکه‌ی حزبته‌وه‌ری له ته‌ک کونسێپتی ره‌وایی شۆڕش
سازگاروته‌بایه. حزبه‌کانی کوردستانی به گشتی ره‌وایی خۆیان له شۆڕشه‌کانه‌وه وه‌رگرتوه‌و
له غیابی چه‌مکی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه، خۆیان له سیمای یه‌که‌ی سیاسی و یان لانیکه‌م
نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی دروستنکراوی داهاتوی کورد ده‌بینن.
به‌م جوره حزب که
ئامراز و لاهێزی جیبه‌جی کردنی ئامانجه‌کانی دیاریکراوه‌ی گروپ و دسته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیه
ده‌بێته خۆدی ئامانجه‌که. ئاکامی لۆژیکی ئه‌م نیگاوو روانگه‌یه، شه‌ره‌خۆکوژیه‌کانی
نێو جۆڵانه‌وه‌کانی کورده، که خه‌سله‌تی تراژیکیان له بیرناچێته‌وه.
سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش
لا‌ێنه‌نیگاتیفه‌کانی ئه‌م جوره نیگا‌و بۆچوونانه‌که له سه‌ر خویندنه‌وه‌ی
زانستیانه‌و ئاکادیمیک هاوخوان نیین و ڕێکنه‌هاتون، پارچه پارجه بوون و لێکترزانی
له نێوڕیزه‌کانی ئه‌م حزبانه‌ی پیکهێناوه‌و وه‌کۆ وێنه‌یه‌کی زه‌ق و نه‌شاردراوه
ده‌تواندرێت ئاماژه‌ی پێبدرێت، به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه به گشتی و با تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیشیه‌وه.
ڕسکان و بنه‌مای درز‌و که‌لێنه‌کانی نێو حزبه‌کانی سیاسی له‌م به‌شه‌ی کوردستاندا
به تایبه‌ت له نێوه‌ی دوهه‌می هه‌شتاکاندا بستراوه‌ته‌وه به دوو هۆی سه‌ره‌کی.
یه‌که‌م، گیانگرانی و
پیداگری خۆپه‌رستانه له سه‌ر به‌هاکانی ریکخراوه‌یی که هه‌ڵگروو ده‌ربری که‌م
کردنه‌وه‌ی روڵی تاکه‌کانه که له ته‌ک پیکهاته‌ی ده‌ورنی حزبدا پێوه‌ندی ئورگانیکی
هه‌یه و دوهه‌م ره‌چاونکردن و ده‌رکپینکردنی هه‌لومه‌رج و دوخی پانتای سیاسی
جیهانه که خێرا‌و دینامیک له گۆراندا‌یه؛ هۆکاری له‌رزینی بنیاته‌کانی حزب و ته‌سک
و توسک بوونه‌وه‌ی مه‌یدانی کرده‌وه‌ی سیاسی و له ئاکامدا که‌م بونه‌وه‌ی پێگه‌ی
کۆمه‌ڵایتی حزب له نێو خه ڵکدا شی ده‌کرێته‌وه. سه‌ره‌رای ئه‌م کێشه پێکهاهاته‌یی،
هاژی نکردن به گۆرانه‌کانی قووڵ و بنه‌ڕه‌تی ئه‌م دووایانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری
که (به به‌رزبوون و گه‌شه‌کردنی ئاستی خۆینده‌واری و رۆشنبیری مه‌زه‌نده ده‌کریت)،
ئاسته‌نگیه‌کی گرنگ و له‌مپه‌رێکی گه‌وره‌ی بۆ حزبه‌کان فه‌راهم کردوه که بتوانن
له‌م فه‌زا نوێی (رێکخراوه ناحکۆمه‌تیه‌کانی فه‌رهنگی و مافی مروڤ) و ئاماده‌کراوانه‌دا
بوارێک و په‌راوێزیه‌کی شیاو بدوزێنه‌وه که کاروباری سیاسی و رێکخراویی خۆیان ڕاپه‌رێنن.
ئه‌م فه‌زا نوێیه که
بێدودڵیه‌وه قۆناخێکی گوزه‌راویه، کاردانه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌م حزبانه نه‌بووه. ده‌رکپینکردن
و پێناسه‌نه‌کردنی قۆناخی گوزار (انتقالی) چ له بواری تێۆری و چ له بواری
پراتیکدا، کارگه‌ری نیگاتیڤی له ره‌وتی سیاسی و پیکهاته‌ی رێکخستنی حزبه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا به‌جێهێشتوه‌و مه‌یدانی کاری سیاسی و چالاکیه‌کانی کۆمه‌ڵاتییانی
توسک و ته‌سک و سنۆردارکردوه‌ته‌وه‌و ببوه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدان و ده‌رکه‌وتنی قه‌یرانی
سیاسی و ریکخراوه‌یی له رێزکانی حزب و ده‌وروپشتیه‌وه. به‌رین و هه‌راوه‌بوونی ئه‌م
ره‌وته قه‌یراناویه ێه‌کێکه له هۆکاره بنه‌ڕه‌تی و سه‌رکیه‌کانی دابه‌ش و که‌رتبوونه‌وه‌ی
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی ئێران.
پ ـ سه‌ده‌ی بیسته‌م
له ئاستی دنیادا شایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی به‌رین بووین که بوونه هه‌وێنی زۆر
گۆرانکاریی قوول له کۆمه‌ڵگای جیهانیدا و شوێندانه‌ریی هه‌بوو له‌سه‌ر کوردیش، به‌گشتی
ئایا بزووتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
هه‌ڵگری ئه‌و گۆرانکارییه‌ک بوو؟
وـ هه‌موو شۆڕشه‌سیاسیه‌کان
تا راده‌یه‌کی زۆر له ئاکامی هاوسه‌نگی هیز، وه‌کۆ مه‌رجی سه‌ره‌کی ناته‌بایی
نێوان بایه‌خ و به‌ها سیاسی ـ ئابوری و هه‌روه‌ها پرنسیپه فه‌رهنگی ـ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ ورۆژاندن و شڵه‌ژاندن و به واتا‌یه‌کی تر، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و
لێکترازانی به‌ها کۆنه‌کان و دارشتنی سیستمێکی نوێ. هه‌ڵبه‌ت نابیت ئه‌م راستیه
بکه‌وێته په‌راویزه‌وه، که هه‌میشه ده‌رکه‌وتنی شۆڕشه کۆمه‌ڵاتیه‌کان ته‌نیا به
فاکتۆری ناوه‌کییه‌وه نه بستراونته‌وه و زۆر جار دیتراوه‌و ده‌بیندرێت که
دیالکتیکی فاکتۆری ناوه‌کی و ده‌رکی ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی گۆران و لێکترازانی پێکهاته‌ی
سیاسی ـ ئابوری کۆمه‌ڵگه‌کانی پیشوو. زۆربه‌ی شۆڕشه‌کانی دیه‌ی کۆتایی سه‌ده‌ی
بیسته‌م (رووداوه‌کانی باڵکان)، هه‌روه‌ها سه‌ره‌تای چه‌رخی بیستویه‌که‌م
(داگیرکردنی عێراق، ده‌ست تێوه‌ردانی ناتو له لیبیا) ڕسکان و سونگه‌ی کارتیکردنی
فاکتۆره ده‌رکییه‌کانی پیوه دیاره‌و ده‌ست تێوه‌ردانی هێزویاهێزه‌کانی بیانی، به‌هه‌ر
مه‌به‌ستێکه‌وه بێت، (ده‌ست تێوه‌ردانی مرۆیی) چاره‌نووس و داهاتوی شۆڕشه‌کانی
دیاری کردوه. ئه‌م خۆێندنه‌وه‌یه به ته‌واوی تێوری شۆڕشه سیاسی و کۆمه‌ڵایتیه‌کان
به شیوه‌ی به‌رفراوان پیناسه ناکات، به‌ڵام یه‌کێک له سه‌رکیترین هۆکاره‌کانی هه‌لێساندنی
ئاگری شۆڕش و گۆرانه کۆمه‌ڵاتیه‌کان ره‌چاوده‌کات.(2*)
بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
وه‌کۆ ماکس ڤێبه‌ر(1864ـ 1920) ئاماژه‌ی پێده‌کات، «ده‌ستپیشخه‌ری و یان هه‌وڵ و
ته‌قاڵایه‌که به کۆمه‌ڵ و بۆ ئه‌نجام گه‌یاندنی پروژه‌یه‌ک (سیاسی، ئابوری، فه‌رهه‌نگی
...) که ئامانجی سه‌رکی، ده‌سته‌به‌رکردنی هاوبه‌شه له ده‌ره‌وه‌ی سیستم و پێکهاته
فه‌رمیه‌کان».(6) به‌پی ئه‌م فۆرموله ده‌رده‌که‌وێت که شۆڕش به واتای به‌رفراوانی
وه‌شه‌که لۆژیکی بزووتنه‌وه‌کان دیاری ده‌کات، هه‌رچه‌نده ره‌نگه به هۆی زۆر
ئاراسته‌و به‌ڵگه‌ی تری ده‌رونناسی و فه‌رهه‌نگییه‌وه ئه‌م جوڵانه‌وه کۆمه‌ڵاتییانه
بگۆرێت بۆ دوخ و پانتاێه‌کی پارتیزانی.
دیاره له نێو ئه‌م
تیکهه‌لچۆنانه‌دا، گرنگ نییه به‌ره‌و کام ڕێگا و یان له چ به‌ستینه‌یه‌کدا ته‌یارکرابێت؛
له‌گه‌ڵ چه‌ند و یان چه‌نده‌ها ده‌سته‌و گروپیه‌ک روبه‌روو ده‌بینه‌وه که چه‌مکی
گروپه به‌ره‌ژه‌وه‌نداره‌کان پێکدێنن. ئه‌مانه ئه‌و رێکخراوانه‌ن که ئاراسته‌و مه‌به‌ستی
سه‌ره‌کیان، دامزراندنی پێگه‌یه‌که که له داهاتودا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان له
سه‌ره‌وه‌ی ویست و خواسته‌کانی سه‌رجه‌می بزووتنه‌وه‌که داده‌نین.
له پۆلینکردنی
بزووتنه‌وه‌کاندا ده‌رئه‌که‌وێت که جوڵانه‌وه‌کان به مانای گشتگیری وه‌شه‌که،
بریتین له، بزووتنه‌وه‌گۆرانخوازه‌کان که له پروسه‌ی گه‌شه‌کردنیاندا ده‌بنه خاونی
توانا‌و هیزیکی بی سنور‌و هه‌روها بزووتنه‌وه چاکسازی ویسته‌کان، که بۆ گۆرانی به
شێک له سیستم و پیکهاته کۆمه‌ڵاتیه‌کان دینه کاێه‌وه‌و و به پێچه‌وانه‌ی جوڵانه‌وه
ڕزگاریخوازه‌کان که ئامانجی بنه‌ڕه‌تیان ئازادی نه‌ته‌ویی و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی
نه‌وییه، ستراتێژیان ئاڵۆگۆری قووڵ له کۆمه‌ڵگه‌دا نییه.
شۆڕشه‌کان له زۆر
ناوچه‌ی جیهاندا له سه‌رتای چه‌رخی بیستم و تا هه‌فتاکانی ئه‌م سه‌رده‌مه،
سروشتیان له تیوری سۆسیالیستی و یان مارکسیستی وه‌رگرتوه، به‌ڵام هه‌ڵسنگاندن و
پێناسه‌کردنی چه‌مکی شۆڕش له باره‌ی تێوریه‌وه دژواره. پێگه، ڕسکان و ئاراسته‌کانی
سیاسی هه‌ر شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدانیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ر بنه‌ماو به‌ستینێه‌کی
مێژوو‌یی و فه‌رهه‌نگی دیاریکراوه دامزراوه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی هه‌رکۆمه‌ڵگه‌یه‌ک
روڵی گرنگ و هستیار له داهاتووی شۆڕشه‌که‌دا ده‌گێرێ و ڕێکهاتنه‌وه‌ی مۆدیلێکی سه‌رکه‌وتو
به‌سه‌ر جوغرافیایه‌کی جیاواز به هه‌موو لایه‌نه گریدراوه‌کان به ژیانه‌وه، ئه‌گه‌ر
مۆحاڵ نه‌بێت، لانیکه‌م فره دژواره.
ڕاڤه‌ی مارکس بۆ
پێناسه‌کردنی شۆڕش تایبه‌ت و زۆر گرنگه. به‌رهه‌مه هزریه‌کانی مارکس و ئه‌نگلس یارمه‌تی
فره‌یانداوه به ڕیکخستن و هه‌لیساندنی شۆرس له سه‌ده‌ی بیستمدا.
پ ـ نوخبه یان بژارده،ئیلیت
کێ یه، کاری ئیلیت له کۆمه‌ڵگادا چیه و ئیلیتی کۆمه‌ڵگای کوردی تا چه‌ند رۆڵی
کۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیان بینیوه؟
نوخبه( ئیلیت) وه‌شه‌یه‌کی
لاتینیه‌و له وه‌شه‌ی (eligere) ه‌وه هاتووه‌و واتای هه‌ڵبژارددنی لێ
ده‌رک ئه‌کرێت.به‌وه‌ته‌ی پاره‌نو، ئیلیته‌کان گروپێکی کۆمه‌ڵایه‌تی تا راده‌یه‌ک
چکۆله‌ن که له ناو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی گه‌وردا ده‌ژین.
ئه‌م وه‌شه‌یه له سه‌رده‌می
حه‌ڤده‌ی زایینی بۆ پێناسه‌کردنی که‌لوپه‌لی شیاو‌و به‌هادار به‌کارهێندراوه و ته‌نیا
له جه‌رخی بیسته‌مدا و له نووسراوه‌کانی سیاسی ـ کۆمه‌ڵاتیدا که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیردرێت.
بژارده‌کان، توێژیه‌کی
سه‌رووتری کۆمه‌لگاییک پێکده‌هێنن که کۆمه‌لێکن له خه‌ڵکی دیاریکراو که به پێچه‌وانه‌ی
سه‌ده‌کانی هه‌ژده‌و نۆزده ته‌نیا نه‌بستراونه‌ته‌وه به ئه‌ر‌یستوکراسیه‌وه و یا
ئولیگارشیێه سه‌ربازی و یا ئائینیه‌کانه‌وه، به‌ڵکو، بنه‌مای چینایه‌تیان له چه‌رخی
بیستمدا گه‌لیک هه‌راوه‌تر و فراوانتر بووه‌ته‌وه‌و له نێوان توێژه ورده‌بورژوازیه‌کانی
شاروو دێ‌دا ته‌شه‌نه‌ی کردوه. له کوردستاندا نوخبه‌کان به مانا‌و هاوتای ڕووشنبیره‌وه
به‌کارده‌برێت و به ڕه‌واڵه‌ت جیاوازی ئه‌وتویان له ته‌ک یه‌کتردا ره‌چاو
ناکرێت؛ئه‌م زاراوه‌یه له وڵاتانی په‌ره‌سندودا په‌یوه‌ندی به کارگیرانی پیشه‌کان،
کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی حکۆمه‌تی و هه‌روه‌ها ده‌سته‌و گروپی ناحکۆمه‌تیه‌وه
هه‌یه.
بۆ روونکردنه‌وه‌ی ئه‌م
چه‌مکه هه‌راوه‌و فره‌مانایه ، ج له ئاستی مێژوویه‌وه‌و ج له ئاستی کۆمه‌ڵناسیه‌وه،
پێش هه‌موو شتێک ده‌بێ بگه‌رینه‌وه بۆ پێگه‌ی مادی ، وه‌کۆ، کۆله‌که‌و بنه‌ڕه‌تی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی که تا هه‌نوکه مۆرک و نیشانه‌کانی به‌شیک له داب ونه‌ریتی به‌سه‌رداچووی
دیه‌کان و سه‌ده‌کانی به سیمایه‌وه دیاره‌و ببوته‌وه له‌مپه‌رو کۆسپیکی گران و
ڕێگای به گه‌شه‌کردن کومه‌ڵگه‌ی ڕۆشنبیری کوردی داخستوه‌و هه‌راگه‌یکی سامناک و
هه‌ره‌شه‌ئامێزی بۆ خۆلقاندنی بیر‌و هزری سه‌رده‌مانه پێکهێناوه.
ئه‌گه‌ر له ره‌هه‌ندی
مێژووییه‌وه دیارده‌ی ڕۆشنبیری ، واته Интеллигенция پێناسه بکه‌ێین ناچارێن بگه‌رێنه‌وه
بۆ مانا رووسیه‌که‌ی که له ناوه‌راستی سه‌ده‌ی نوزده‌دا له لاین بیرمه‌ندانێک
وه‌کۆ، هه‌رتسین، چێرنیشڤسکی و ره‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی، بلینسکی هاتوته نێو ئه‌دبیاتی
رووسه‌وه. پانتای سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی رووسیه‌ی زه‌مانی ئیمپراتۆری تزاری که به
دواکه‌وتویی و چه‌قبستویی به تایبه‌ت له باری کشت و کاڵی و پێشه‌سازیه‌وه مابوه‌وه
نه‌یتوانی به‌هری پێشڤه‌چون له ناخی خۆیدا په‌روه‌رده‌بکات و به دریژه‌دان به
سیستمی موڵکداری سێرواژ* باری چه‌وسانده‌وه‌ی گه‌یاندوه ئه‌وپه‌ری خۆی و زه‌خت و
گوشارێکی له راده‌به‌دریدا به سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی رووسدا سپانده‌بوو ببوه هۆکاری
گۆرینی زاراوه‌ی رووناکبیری، واته، ئاوه‌ز، هۆش به ئاراسته‌و جیگیریکی سیاسی دژ
به ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها و سه‌ره‌روی تزاره‌کانی رووس. چرنێشڤسکی(1828 ـ1889) له
کتێبه بایخداره‌که‌یدا« چ ئه‌شی بکرێت» خه‌سله‌ت و کاراکتێری رووناکبیری روس له
« دژایه‌تی به‌رانبه‌ر هه‌ر چه‌شنه ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ره‌روو ره‌ها له روگه‌یه‌که‌وه‌و
هه‌وڵدان و کۆشش بۆ خۆلقاندن و به‌رهه‌مهێنانی بیری پیشکه‌وتوخوازی و ئازادی له
روگه‌یه‌کی دیکه‌وه».(7) پێناسه ئه‌کات.
ئاراسته‌ی سه‌ره‌کی
به‌شێک له کۆمه‌ڵگه‌ی رووناکبیری له رووسیه‌دا سیاسیانه‌و روگه‌یه‌کی روبه‌ده‌ره‌وه‌ی
له خۆده‌گرت و به مانایه‌کی تر، خه‌سله‌تی دژ به‌سه‌رویی و دیکتاتۆری هه‌بوو ته‌باو
کۆک نه‌بوو له ته‌ک گروپێکی تر له رۆشنبیرانی رووس که نێگاو روانگایه‌کی روو به
ناوه‌وه ،واته فره‌تر سه‌رنجییان ئه‌دا به بارخانی کۆمه‌ڵ و تانوپوی په‌یوه‌ندییه‌کانی
ئینسانی. یه‌کێک له‌م ئاوه‌زمه‌ندانه، به نێوی هرتسێن(1812ـ 1870) ده‌نوسێ«
ئه‌گه‌ر خه‌لک ده‌یانتوانی له جیاتی ئازادکردنی مروڤایه‌تی خۆیان ئازاد بکه‌ن،
یارمه‌تێکی فره‌یان به ئازادی مروڤایه‌تی ئه‌دا».(8)
ئه‌م روانگایه له
هه‌لومه‌رجی هه‌نوکه‌دا وه‌کۆ رێبازێکی بنه‌روتی سه‌باره‌ت به ناوه‌ندکردنی تاکی
ئازاد، یه‌کێکه له کۆله‌که‌کانی گرنگی مۆدێرتنێته‌ی ئه‌مرۆی جیهانی هاوچه‌رخ که
هێشتا به‌ته‌واوی و به شێوه‌یه‌کی گشتگیر نه‌ته‌نیا کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌وری له
خۆیدا نه‌گرتوه‌ته‌وه ، به‌لکۆ له پانتای رووناکبیری کوردستاندا جێگایه‌کی شیاو‌و
شایسته‌ی په‌یدانکردوه‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه سروشتیه که رووناکبیری کورد به‌رهم و
زایه‌له‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیه‌و بوێری و ئازایه‌تی ئه‌وه‌ی له خۆیدا تا هه‌نوکه نه‌دوزیوه‌ته‌وه
که بۆ ئازادکردنی مروڤایه‌تی، مه‌رجی سه‌رکی و هه‌وه‌ڵین هه‌نگاو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
ئازادی خۆیه ، واته ئازادی تاک له هه‌رچه‌شنه کوت‌و زه‌نجیری سه‌رویی و پاوانخوازی.
هرتسین ده‌ڵێت«
مێعمارگه‌لێک که شاره‌زان له دروستکردنی زینداندا، ناتوانن بۆ خه‌ڵکی ئازاد خان‌و
سازبکه‌ن».(9)
رووناک‌بیر جۆر به‌رهه‌م
هێنه‌ری بیر‌و هزر له کۆمه‌لگه داخراوه‌کاندا له به‌رامبه‌ر سی دژواری و ته‌نگژه
دیاریکراوی گه‌وره‌دا روبه‌رو بوه‌ته‌وه و ناچار به هه‌ڵبژادنه‌یه‌کی هستیار و
مێژووییه.
سه‌ره‌تا،تانوپوی
پێکهاته‌کانی دامزراوه‌یه که له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌و خواستی کۆمه‌ڵگه‌ی
رۆشنبیری و له سه‌ر پێگه‌کانی مادی و مه‌عنه‌وی سازکراون و ریگر و به‌رگرێکن بۆ به‌رهه‌می
رووناکبیری. پێشگری دوهه‌م بوونی چه‌مکی ده‌سه‌ڵاته که به که‌ڵک وه‌رگرتن و
سوودبردن له ئاراسته‌کانی نه‌ریتی کاتبه‌سه‌رداچووی کۆمه‌ڵگه و به هێز کردنی
پێکهاته‌کانی دیکتاتۆری له هه‌موو بواره‌کانی په‌یوه‌ندار به ژیانی تاک و کۆمه‌ڵ
،گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر فه‌زای رۆشنبیری بۆ کپ بوون و بێده‌نگی له ئاستی بێدادگری
کۆمه‌ڵاتیدا.
وله‌کوتاییدا، ئه‌م
دیارده نه‌رێیانه ده‌بنه له‌مپه‌رو کۆسپێکی گه‌وره بۆ ده‌ست پێشخه‌ری و
داهێنانی فیکر و هزر له فه‌زایه‌کی ئازاد‌و بی سه‌ره‌وروییدا. ئه‌م واقعیه،
روشنبیر توشی خۆسانسورێکی نه‌خوازراو ده‌کات و هانه‌و داهێنان له ناخیدا ده‌کۆژی
و ناچاری ئه‌کات ئازادی خۆی که مه‌رجی سه‌رکی و بنه‌ڕه‌تیی بۆ خۆلقاندن و په‌روه‌رده‌کردنی
به‌رهه‌می رووناکبیریه، سنورداربکات و به‌هره‌کانی هونه‌ری و زانستی له ده‌رونیدا
سه‌رکوت بکات. به وه‌ته‌ی ئینیاتسیو سیلونه (1900 ـ 1987)« دارتاشێک و یان
جوتیارێک ره‌نگه له رژیمێکی سیاسی سه‌ره‌رودا خۆی له ته‌ک دوخه‌که ڕێک بخات
و... به‌کاره‌کانی خۆی دریژه‌بدات، به‌ڵام بۆ رووناک‌بیر هه‌راگه‌یه‌ک نامێنیته‌وه‌و
ئه‌شی ،یان ملکه‌چی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها له وڵاته‌که‌یدابێ و به‌و شێوه‌یه بکه‌وێته
ژێر ئاڵای چینی حاکم و، یان له به‌رامبه‌ر برسیه‌تی و سه‌رشوریه‌وه کۆڵبدات و
له هه‌وه‌لین کاتی له‌باردا بکۆژرێت».(10)
کۆو سه‌رجه‌می ئه‌م
پرس و گرفتانه، بنیاته‌کان چه‌مکی روشنبیری دوچاری قه‌یرانی شوناس ئه‌کات و باری
چالاکی و هه‌وڵدان بۆ ئافراندن و وه‌دیهێنانی به‌رهه‌می (هونه‌ری،
زانستی،رۆشنبیری...) لاواز‌و تاو‌و تینی له‌نێوئه‌بات و وێنای داهاتوی لێل ده‌کات و
کۆمه‌ڵگه‌ی رۆشنبیری به‌ره‌و هه‌ڵدێری دیارده نیگاتیڤه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی
و ده‌رونناسی راکیش ده‌کات .سه‌یر نییه که له کۆمه‌ڵگه‌ی ئیمه‌دا ،دوواکه‌وتویی
فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی زه‌مینه‌و بنه‌ڕه‌تی مادی ده‌سه‌ڵاتی ره‌هاو
پاوانخوازی بنیادناوه‌و به ئاراسته فیکری و سیاسیه‌کانی ره‌وایی به‌خشیوه.
به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی
دوو وێنه له ئێران و کوردستان ئه‌م راستیه روون ده‌بیته‌وه. مامۆستا هێمن و
سیاوه‌ش که‌سرایی دوو شاعیری هه‌ره مه‌زنی کورد‌و فارس چاره‌نووسیکی هاوبه‌شیان
بوه. مامۆستا هێمن تا کاتێک ڕوانگاو بۆچوونی سیاسی تایبه‌تی خۆی له نێو حزبی
دێمکراتی کوردستانی ئێران‌دا نه‌نوانده‌بوو، وه‌کۆ شاعیری گه‌ل ده‌هاته نرخاندنه‌وه‌و
سیاوه‌شی کسرایی له لایه‌ن حزبی توده‌ی ئیرانه‌وه، وه‌کۆ شاعیری خه‌لک رێزێکی به‌رزو
بی هاوتای لێده‌گیرا، که چی کاتێک هه‌ر کام له‌م شاعیره به‌رزو و جی شانازیه‌ی
نه‌ته‌وه‌که‌یان هه‌ڵوێستیکی جیاواز و پیچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی فه‌رمی حزبه‌کانی
خۆیانیان نواند، به جارێک و له کڵاوچه‌رخانێکدا ببونه " خائین" و ئه‌و
خه‌ڵاته که له‌به‌ریان کرابوو لیان سندراوه‌وه.
هانائارنت(1906 ـ
1975) راست ئێژێ، کاتێک ده‌نوسێ« ده‌سه‌ڵات ته‌نیا له رێگه‌ی په‌ره‌سندنه‌وه ده‌توانێ
خۆی به‌پارێزی وه‌گه‌ر نا، چکه‌چکه هێزی که‌مده‌بێته‌وه‌و زه‌مینه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و
تیاچوونی فه‌راهم ده‌بێت»(11)
توند‌و تیژی ته‌نیا خه‌سله‌ت
و کاراکتیری ده‌سه‌ڵات له شیوازی پێکهاته‌ی حکومه‌تدا وێناناکرێت؛ خۆئاماده‌کراوانی
تامه‌زروی ده‌سه‌ڵاتی رهاو بێ سنوریش ده‌گریته‌وه که ده‌توانێت له سیمای فه‌رهنگی
نه‌ریتی کۆمه‌ڵگه و یان له روخساری حزب و رێکخراویه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا
ده‌رکه‌وێت.
هه‌راش بوونی بیری
رۆشنبیری و سه‌رهه‌ڵدانی ئیلیته‌کان له ژیر پیستی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا به ئه‌هوه‌نی
و ترسه‌وه په‌ره‌ی سندوه‌و دووره‌دیمه‌ن و ئاسوی هه‌راوه‌ی ئه‌زمونه‌کانی خۆماڵی
و ده‌ره‌وه‌ی له‌به‌رچاوه‌و له هه‌موو ئه‌مانه به‌رجسته‌تر ئه‌م پرسیاره گرنگه‌یه
که له‌به‌رده‌م کومه‌ڵگه‌ی رۆشنبیری کوردا ده‌رکه‌وتوه، ئایا رووناکبیری
کورد« به‌شێک له کیشه‌که‌یه یان به‌شێکه له چاره‌سه‌رییه‌که«(12)
به کورتی به‌ڵگه‌هێنانه‌ویه‌کی
نالۆژیکی نییه ئه‌گه‌ر هه‌ڵسانگاندێکی رێئالیستی له‌م باره‌وه‌دا به سه‌ر بیری
ره‌شبینانه‌و گه‌شبینانه‌دا زاڵ بێت.
ــــ له ناوه‌راستی
سه‌ده‌ی بیسته‌م، ئایدۆلۆژی کۆمۆنیزم وه‌ک دیارده‌یه‌کی به‌هێزی کۆمه‌لایه‌تی و
سیاسی هه‌موو ناوچه‌که‌ی گرته‌وه، ئه‌م ئایدۆلۆژییه بۆ نه‌یتوانی ببێته
پاشخانێکی فیکری بۆ بزووتنه‌وه‌ی کورد، به گشتی چه‌پ له کوێوه هات؟
له ساڵی 1789 دا
نوێنه‌رانی پارلمانی فه‌رانسه ببوون به دووبه‌شه‌وه‌و؛ به‌شێکیان که له سیستمی
پاشایه‌تی داکۆکیان ده‌کردو خوازیاری مافی ڤێتو بۆ ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی بوون له
ڵای راستی پارلمانه‌وه‌و داده‌نیشتن و له به‌رامبه‌ر ئه‌واندا، نوێنه‌ران و
لاێنگرانی سنورداکردنی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های پاشا، واته، لاینگرانی سیستمی پاشایه‌تی
له سه‌ر بنه‌ماکانی ده‌ستورو یاسا له وڵات‌دا بوون له لای چه‌پی پارلمانه‌وه
جیگیرببوون. به‌م شێوه‌یه ئه‌م دوو گروپه له نێونه‌رانی پارلمان به ناوی شوینی
دانیشتنیانه‌وه ناونران و چه‌مکی چه‌پ و راست له ئه‌دبیاتی سیاسی فه‌رانسه‌دا هاته‌ئاته‌ئاراوه.
چه‌پ به‌ڵام له
کوردستاندا به مانای مارکسیستیه‌که‌یه‌وه بۆ هه‌وه‌ڵین جار له 1976 له باشوری
کوردستان و له‌سه‌ر بنه‌ماکانی بیر‌و هزری مائۆتسه‌تونگ له ژیر نێوی، کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی
کوردستان ده‌رکه‌وتوو بنیاتنراوته‌مه‌نێکی کۆرتی هه‌بووه.
به پێچه‌وانه‌ی حزبه‌سیاسیه‌کانی
پیشووتری کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران، وه‌کۆ ریکخراوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆو تایبه‌ت
به چین و تۆێژه‌کانی زه‌حمه‌تکیشی شاروودی، خاون ئاراستیه‌کی ئیده‌ئۆلوژیک ـ سیاسی
دیاریکراو بوو. دواتر له سه‌رده‌می شۆڕشی دژی پاشایه‌تی گه‌لانی ئێران‌دا له سالی
1979 له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا به ده‌ستپێشخه‌ری کۆمه‌ڵێک له خۆێندکاران و ڕۆناکبیران
و چاڵاکوانانی سیاسی و فه‌رهنگی کورد، کۆمه‌ڵه‌ی زحمه‌تکیشانی کوردستانی ئێران به
شێواز‌و روگه‌ی سیاسی مائۆویستیه‌وه هاته دامزراندن. له باکۆری کوردستاندا حزبی
کریکارانی تۆرکیه له ساڵی 1982 بنیادنراو که ئه‌ویش له سه‌ر بنه‌ماو بنچینه‌ی
پرنسیپه‌کانی مارکسیستی پێکهاتبوو.
به‌م شیوه‌یه چه‌پ وه‌کۆ
بنه‌ماو پێکهاته‌یه‌کی سیاسی ـ ئیده‌ئۆلۆژی تا ناوه‌ندی هه‌فتاکانی چه‌رخی بیستم
له کوردستاندا ده‌رنه‌که‌وتبوو. به هاتنه‌ئارای چه‌پ له نێوه‌ی دوهه‌ومی حه‌فتاکانی
چه‌رخی بیستمدا، به باڵه دیاریکراوه‌کانیشیه‌وه، لاگیرێکی سیاسی و رێکخراوه‌یی
تازه‌و و نوێ سه‌ریهه‌ڵدا که زایه‌ڵه‌یه‌ک بوو له درز‌و که‌ڵینه‌کانی کومه‌ڵگه‌ی
کورده‌واری و توانی پانتای سیاسی کوردی به چه‌شنێکی به‌رچاو بگۆرێ . بنه‌ڕه‌تی
جیاوازی و ناکۆکی چه‌پ له کاتی سه‌رهه‌لدانیه‌وه‌و تا نوقم بوونی له‌نێو ده‌ریاێک
له قه‌یرانه‌کانی سه‌رتای ده‌رکه‌وتنی هێماکانی داڕمانی شه‌ڕی سارد له 1985 و هه‌رسهێنای
شه‌وره‌وی جاران، له ته‌ک حزبه گشتگیره‌کانی(نه‌ته‌ویی) کوردستاندا (حزبی هیوا،
حزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران و عێراق و یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانی عێراق و
حزبی سوسیالیستی کوردستانی تۆرکیه و سوریه) له سه‌ربه‌خۆیی و تایبه‌ت بوونی به چین
و تۆێژه‌کانی چه‌وساوه‌و و به‌ندبوونی به به‌شی ڕۆناکبیری تویژه‌ی ناوه‌راسته‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێت.
دیارده‌ی چه‌پ له ره‌وتی
بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردا ڕوانگاو بۆچوونه‌کانی توشی گۆرانکاری هات و سه‌نگ و قورسایی
ئاراسته‌ی نه‌ته‌ویی پێ کاریگه‌ر بوو، به‌ڵام کاردانه‌وه و مۆرک و رێبازی چه‌پ له
سه‌ر شۆڕشی کورد بێدودڵییه‌وه ئاشکراو دیاره. له‌مه‌ش گرنگتر توخمی چه‌پی
مارکسیستی و مه‌ێل بۆ مۆدیلی سوڤێه‌تی پیشوو له نێوان حزبی دیموکراتی کوردستانی
ئێران‌دا، به تایبه‌ت له ئاستی سه‌رکردایه‌تی ئه‌م حزبه‌دا تا کۆتایی نه‌وه‌ده‌کانی
چه‌رخی بیستم ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی گیراوه. ڕووداوه‌کانی دواتر‌و به‌تایبه‌ت وه‌له‌رزه‌که‌وتنی
بنیاده‌کان و پێکهاته‌کانی سۆسیالیزم، هۆکاری گۆرانی بنه‌ڕه‌تی له دیدو بۆچوونه‌کانی
حزبه نه‌ته‌وییه‌کانی کوردستانی و دابران له بازنه‌ی سیاسی و ئیده‌ئۆلۆژیکی سۆڤیه‌ت
و به‌ری سۆسیالیزمی فه‌راهم هێناو هه‌وڵو کۆشش بۆ دۆزینه‌وه‌ی جێگر‌و پرکردنه‌وه‌ی
ئه‌م بوشاییه که له فه‌زای سیاسی جیهان و ناوچه‌که‌دا ده‌رکه‌وته‌بو، هۆیه‌کی سه‌ره‌کیه
له په‌یوه‌ست بوونی پارته کوردیه‌کان به ره‌وتی سۆسیاڵ دیموکراسیه‌کانی جیهانه‌وه.
هۆکارو بناغه‌ی ئه‌م
وه‌رچه‌رخانه گرنگه( جگه له لاواز بوونی پێگه‌ی مادی بۆ گه‌شه‌کردن و په‌ره‌سندنی
هزری چه‌پ) که ژیرخانی فێکری و سیاسی جۆلانه‌وه‌ی کوردی دوچاری گۆران کرد؛ ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ ڕۆڵی نیگاتیڤانه‌ی سوڤیه‌تی جاران و سیاسه‌تی ده‌ره‌کی ئه‌م وڵاته‌و هاوپه‌ێمانه‌کانی
له‌به‌ره‌ی سۆسیالیستی‌دا به‌رامبه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی کورد له هه‌موو به‌شه
جیاکراوه‌کانیه‌وه به بێ ده‌رهاویشته‌ی ده‌رکه‌وتن و ئاوابونی کوردستانی سور له
ساڵه‌کانی 1923 ـ 1927 دا. ئه‌م گۆرانکاریه قوڵ و فره‌ڵاینه‌ی پارته کوردیه‌کان و
ره‌وتی روشنبیری رو له په‌ره‌سندنی کۆمه‌لگه‌ی کوردی له به‌ستینی بێ ئیتواری و بێ
متمانه‌یی به ستراتیژی سۆڤیه‌تی پیشووه‌وه هاته‌ئاراوه‌و بنیادنرا.
به‌پێ شیکاری و
لێکۆڵینه‌وی و‌ردوو دێقه‌ت به ره‌وتی په‌ێوه‌ندیه‌کانی مێژوو‌یی و سیاسی سوڤیه‌تی
جاران و بزووتنه‌وه‌ی کورد، چوار ویستگه‌ی گرنگ و هه‌ستیار ده‌که‌وێته به‌رچاو.
یه‌که‌م ویستگه: له
نێوان ساڵه‌کانی 1923 ـ 1927 پێکهاته‌یه‌کی سیاسی له سیمای کوردستانی سور له
کۆمار‌ی سوسیالیستی ئازه‌ربایجاندا دامزراو زیاتر له سێ ساڵ نه‌یتوانی ده‌وامی هه‌بێت
و به ژیانی کۆتایی هێندرا. (13).
به‌سه‌رنجدان به‌ڵگه‌نامه‌کانی
ئه‌وسه‌رده‌مه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که سیاسه‌تی سۆڤێه‌تی جاران به گشی و ده‌وڵه‌تی
سۆسیالیستی ئازه‌ربایجان به‌تایبه‌ت هۆکاری سه‌رکی داڕمانی کوردستانی سور بوون.
دوهه‌مین ویستگه:ده‌رکه‌وتن
و ئاوابوونی کۆمار‌ی کوردستان له 1946 دا رووداوێکی مێژوو‌یی و گرنگه که ببوه
هۆکاری به نێونه‌ته‌ویی بوونی پرسی کورد له سیاسه‌تی جیهانیدا. فاکته‌ری ده‌ره‌کی
ڕۆڵیکی به‌رچاوو بنه‌ڕه‌تی له تێکشکانی کۆمار‌ی کوردستاندا بینی چ له رووی سه‌رکوتکاری
و له‌شکه‌رکیشی ده‌وڵه‌تی قه‌وام که به هاوکاری و پشتیبانی فره‌ڵاینه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کانی
بریتانیا و ئه‌مریکا به‌ئنجام گه‌یشت و چ له رووگه‌ی هه‌لوێستی نێگاتیڤانه‌ی سۆڤیه‌تی
پێشووه‌وه که به پاساوهێنانه‌وه‌ی ستالین (14) له مه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سه‌ربازی
له کوردستان و ئازه‌ربایجان و نکۆلیکردن و ژێرپیخستنی به‌ڵێنه‌کانی وێناده‌کرێت.
ویستگه‌ی سێهه‌م:
گرێدانی په‌یماننامه‌ی جه‌زیره ( 1975)، شۆڕشی چه‌کدارانه‌ی کوردی له باشوری
کوردستاندا توشی شکست کرد و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی رژیمی پاشایه‌تی ئێران و ئه‌مریکاو
ڕۆژئاوای له ناوچه‌که‌دا دابین کرد. کاتێک هه‌لوه‌سته‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌مان
ده‌بێت وله ره‌هه‌ندی سیاسیه‌وه راده‌مێنین، گرنگی و هستیار بوونی هه‌ل و
مه‌رجی نێونه‌ته‌وه‌یی و ره‌وشی دوژواری ناوخۆومان بۆ ده‌رئه‌که‌وێت؛ به تایبه‌ت
له فه‌زای ره‌وتی واژوکردنی رێکه‌وتننامه‌ی 1970 دا له‌لایه‌ن لیۆنید برێژنێڤ(ه‌وه)
سکێرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی کۆمۆنیستی سوڤیه‌تی (15) جارانه‌وه ئه‌م رێکه‌وتننامه‌یه
وه‌کۆ «ده‌ستکه‌وتێکی گرنگ» مه‌زه‌نده ده‌کرێت و سه‌رنج راکێشه‌ر ئه‌ویه که له هه‌مان
کاتدا، مۆسکۆ به پرچه‌ککردن و پشتیبانی هه‌مه‌لاێه‌نه‌ی سیاسی و ئابوری له رژیمی
سه‌ره‌روو سه‌رکوتکه‌ری عێراق هۆکاری ده‌ربازبوونی به‌غدای له قه‌یرانه گشتگیره
فره‌ئاراسته‌یه‌کی له‌بارده‌کرد.
ویستگه‌ی چوارم: پرچه‌ککردنی
سوپای گه‌وره‌ی تا ژێر چه‌نه‌که چه‌کداری ده‌وڵه‌تی عێراق له لایه‌ن شه‌وره‌وی
پێشووو هاوپێمانه‌کانی له به‌ری سۆسیالیستی له روگه‌یه‌که‌وه‌وو، دابینکردنی
تکنۆلۆژی پێشکه‌وتوو ماده‌ی پێوێست بۆ به‌رهم هێنانی چه‌کی شیمیایی له لایه‌ن
کۆمپانیه‌کانی، بریتانیا، هۆله‌ند، فه‌رانسه، ئاڵمان، ئیتالیا، ژاپون، سویس، له
روگه‌ێه‌کی تره‌وه، سونگه‌و هۆکاری خۆلقاندنی تراژیدیا مه‌رگه‌ساته‌که‌ی حه‌ڵه‌بجه‌یه
که‌بێ یارمه‌تی ئه‌م وڵاتانه مسۆگه‌رنه‌ده‌بوو.
بێده‌نگی مۆسکوو له
مه‌ر ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زینه دژمروڤانه که هه‌ڵگری هیچ پاساوێکی لۆژیکی نه‌بووو
پشتیبانی بێ قه‌یدومه‌رجی له‌رژیمی سه‌دام حوسین، پارته‌کوردیه‌کانی ناچار به
گۆرانی هه‌ڵوێسته‌کانی کۆنی پێشوویاندا کرد‌و ئه‌م دیارده‌یه حزبی کۆمۆنیستی
عێراقیشی له خۆداگرت. (16).
سه‌رجه‌می ئه‌م هه‌ڵوێسته
نیگاتیڤانه‌ی شه‌وره‌وی پێشوو له حه‌نای مێژووی بزووتنه‌وه‌ی کوردا سه‌رچاوه‌ی له
دارشتنی ستراتیژیکه‌وه ده‌گرت که جوڵانه‌وه‌ی کوردی «به پاشکه‌وتی
دژئیمپریالیستی» (17) ده‌خه‌مڵاند و ئاماده نه‌بوو که چییه‌تی و شۆناسی دۆزی کورد
به مانای رابوونی نه‌ته‌ویی و فاکته‌ری به‌رهه‌ستی (subject) په‌یوه‌ندیه‌کانی نێونه‌ته‌ویی پێناسه
بکات. به دێوه‌یه‌کی تردا، به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کورد هاوئاراسته‌ی به‌رژه‌وندیه‌کانی
یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی جاران رێکنه‌ده‌هاته‌وه‌و.
ئه‌م چوار ویستگه‌یه
که خرانه‌به‌ر لێکۆڵینه‌وه، پێگه‌ی چه‌پی مارکسیستی له کۆمه‌لگه‌ی کوردستان له‌ق و
له‌رزوک و سیمای ئه‌م دیارده‌یه لێل و بێ دووره‌وێنا ده‌کرد و ئیتوارو متمانه‌ی
جۆر وڵاتێکی مه‌زن و ئاکترێکی کاریگه‌ر له ئاستی سیاسی و سۆپاییه‌وه ده‌خسته ژێر
پرسیاره‌وه. له‌رزوک و له‌ق بوونی پیگه‌و بنیاده‌کانی تیۆری سۆسیالیزم که له ناوه‌ندی
هشتاکانی سه‌ده‌ی بیستمدا ده‌رکه‌وتبوو به ڕۆخانی دیواری برلین له ساڵی 1989 و به
هه‌رسهێنانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت و تێکشکانی ژیۆپۆلێتیکی ئه‌م وڵاته له 1991 دا، ره‌ساکرا؛
بوه هۆی قه‌یرانێکی هه‌راوه‌و فره‌ئاراسته‌یی، (چ له ره‌هه‌ندی تیۆری و چ له باری
سیستم و پێکهاته‌یی یه‌که‌کانی سیاسی به‌ری سۆسیالیزمه‌وه) و خه‌سله‌ت و کاراکتێری
نێونه‌ته‌ویی به‌خۆیه‌وه‌گرت.
ئه‌م رووداوه گرنگه
که وه‌رچه‌رخانێکی دیاریکراوی له ئاستی جیهانیدا لێکه‌وته‌وه ، سروشتیه که
کاردانه‌وه‌ی قووڵ و نکۆلیکراوی له سه‌ر پارته کورده‌کان به ئاراسته‌ی چه‌پی
مارکسیتی و چه‌پ به واته‌ی گشتگیره‌که‌یه‌وه دانا‌و روانگه‌و ئاسۆی هزری سیاسی و
ئێدیولۆژی وانی گۆرا. شایانی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که چه‌پی هۆگری سۆسیالیزمی واقیعی
(Realsocialism) رۆلی کاریگه‌ر و به‌رچاوی
له ریبه‌ری و له نێو ریزه‌کانی حزبی دیمکراتی کوردستانی ئێران‌دا هه‌بووه؛ دوکتۆر
قاسملۆ و غه‌نی بلوریان، وێنه‌ی دوو که‌سایه‌تی ناودارو نیۆنه‌ری به‌رجه‌سته‌ی‌ئه‌م
شێوازه هزری و سیاسیه‌یه‌ی نێو ئه‌م حزبه‌ن، ئه‌گه‌رچی برێک بۆچوون و روانگای
سیاسی له یه‌کتر جوودایان ده‌کاته‌وه، به‌ڵام بنه‌ڕه‌تی فێکری هه‌ردووکیان له یه‌ک
سه‌رچاوه‌وه هه‌لقولاوه. د. قاسملۆ به گه‌ڵاله‌کردن و درێژه‌دان به سۆسیالیزم به
روخسارێکی مروڤانه‌وه که له لایه‌ن دوبچێک ریبه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ریفۆرمخوازی چێکه‌سلواکی
جاران (1968) هاتبووه ئارواه‌و به به‌هاری پراگ ناوزه‌دکرابوو، هه‌وڵیدا به شیوه‌یه‌کی
زانستیانه‌و ئاکاد‌میک وێنه‌ی ئه‌م جوره سوسیالیزمه و ئاراسته‌کانی هزری و روگه‌ی
سیاسی که هه‌لگرو ده‌ربری ئامانجی داهاتوی حزبه‌کی پێکده‌هینا به‌خاته‌روه‌و و گه‌شه‌ی
پێبدات، له رویه‌کی دیه‌وه غه‌نی بلوریان بارخان و تانوپوی سۆڤیه‌تی جارانی ده‌خاته
ژێر رخنه‌یه‌کی تونده‌وه‌وو ده‌نووسێت که بروای به‌و گوتنه شکاوه که «یه‌کیه‌تی
سۆڤیه‌ت لایه‌نگری له نه‌ته‌وه ژێرده‌ست و چه‌وساوه‌کان ده‌کات و به‌و ئاکامه گه‌یشتم
که ئه‌ویش به‌چه‌شنی وڵاتانی مه‌زنی بورژوازی هه‌ر له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌ڕواو
دروشمه‌کانی روته‌ن له راستی ئیده‌لوژێکین، واته به‌دور له بیروبۆچونی ئیده‌لوژێکین».
(18).
به‌م شێوه‌یه ئه‌و
توخمگه‌له که ببونه بنچێنه‌و بارخانی رووگه‌ردانی و پێداچونه‌وه له سه‌ر پرنسیپه‌کانی
چه‌مکی چه‌پ، چ له بواری تیۆریه‌وه و چ له ڕۆگه‌ی کرده‌وه‌و؛ ڕامانیین و لاگیری
دیارده‌ی چه‌پی له کوردستانا گۆری و هۆکاره‌کانیشی هه‌روه‌ها که ئاماژه‌ی پێدرا،
زیاتر خه‌سله‌ت و کاراکتێری ده‌ره‌کی، واته ئاراسته‌ی نیونه‌ته‌ویی به روخساریه‌وه
دیاربوو که هۆی بنه‌ڕه‌تی و لاوازبوون و له په‌راویز که‌وتنی چه‌پ، جۆر پاشخانێکی
ناسه‌قامگیر له بزوتنه‌وه‌ی کوردی‌دا ده‌ژمێردرێت.
سه‌ره‌رای ئه‌م ئه‌زمونه‌و
میژووه پر له هه‌ورازونشیوه‌ی که بزووتنه‌وی چه‌پ له کوردستاندا به‌خۆیه‌وه بینیه‌تی؛
به‌شێکی فره گرنگ و گه‌وره‌ی له ره‌وتی ئازادیخوازی کوردی پێکهێناوه و له پروسه‌ی
هوشیاری و رۆشنبیری و ئاگای به‌خشین به کۆمه‌ڵگه‌ی کورد رۆڵی به‌رچاوی گیراوه‌وو
به‌شێکه له مێژووی جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌ویی کورد.
ــــ شۆڕشی 57،
گریگترین رووداوی سیاسی ئێران بوو له سه‌رده‌می نوێ‌دا، کورد به گوتاری
ناسیونالیستی و مافی چاره‌نووس و ره‌وتی شۆڕش به گوتاری ئیسلامییه‌وه، ئه‌و
بارودۆخه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و گوتاری به‌هێزی شۆڕش و ئاکامه‌کانی له‌سه‌ر کورد
چ بوون؟
شۆڕشی گه‌لانی ئێران
له ساڵی 1979 دا رژیمی پاشایه‌تی رۆخاندو هاوسه‌نگی هێزی سیاسی چ له ناوه‌وه‌و چ
له ده‌روه‌ی وڵات توشی ئاڵوگۆری توند‌و بنه‌ڕه‌تی کرد‌و بوه هۆی لاوازبوونی به‌شێک
له جه‌مسه‌ربندی پێکهاته‌کانی شه‌ڕی سارد؛ واته له بواری په‌یوه‌ندییه‌کانی نێونه‌ته‌ویه‌وه
دوچاری کێشه‌و گرفتی جیدی هات. رۆژئاوا‌و ئه‌مریکا یه‌کێک له هه‌ره نیزیکترین
هاوپیمانه‌کانی خۆیان له ناوچه‌که‌دا له ده‌ستداو به گۆرانی هاوسه‌نگی هێز، ئاکامی
شۆڕشی ئێران، سێ گوشی ژئۆپۆلێتیکی ناوچه‌که(ئێران، عێراق، عه‌ره‌بستانی سعودی) به
سوودی بلۆکی سۆسیالیستی گۆراو تاران په‌یمانی سنتوی به‌جێهیشت.
ئه‌گه‌ر له رووی
سیاسه‌تی جیهانیه‌وه وردبینه‌وه به‌و ده‌رئه‌نجامه ده‌گه‌یین که شۆڕشی گه‌لانی
ئێران جیا له ته‌شکی چینایه‌تی، ئاراسته‌ی سیاسی و ریزبه‌ندی له ئاستی سه‌رکردایه‌تی
شۆڕش؛ ئه‌م رووداوه مێژووییه زه‌برێکی توند‌و قورس بوو که سه‌نگ و به‌هاکانی
رۆژئاوای ده‌خسته مه‌ترسیه‌وه و هه‌ره‌شیه‌کی دیاریکراو بوو که دیتوانی له
داهاتودا ببیته بنکه‌یه‌ک و پێگه‌یه‌ک بۆ له‌ق و له‌رزوک کردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
رۆژئاوا‌و وڵاته‌یکگرتوه‌کانی ئه‌مریکا.
ده‌گمه‌ن نییه که هه‌ر
له به‌یانی سه‌رکه‌وتنی شۆڕش له ئێران‌دا یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی جاران به خۆشحالیه‌وه
پیرۆزبایی له رژیمی تاران کردوو داموده‌زگاکانی راگه‌یاندن و پرۆپاگانده‌ی ئه‌م
وڵاته‌و به‌ره‌ی وڵاتانی سۆسیالیستی و حزب و رێکخراوه‌کانی سه‌ر به باڵی چه‌پی
جیهانی شۆڕشی ئێرانیان به وه‌رچه‌رخانیکی ده‌ژئێمیریالیستی ناوزه‌دکرد.
له باری پێکهاته‌ی
رژیمی کۆمار‌ی ئیسلامی ئێران و روانگه‌و بۆچوونه‌کانی سه‌بارت به کێشه‌و پرسه سه‌رکیه‌کانی
به میرات گه‌یشتووی رژیمی پاشایه‌تی، له‌وانه دیمۆکراتیزه‌کردنی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی
له ئێران‌دا، دۆئالیزمیکی سیاسی پێکهاته‌یی له ئێران‌دا هاتبووه‌وه ئاراوه‌وو باڵی
که‌سایه‌تیه ئائینیه‌کان به مه‌به‌ستی یه‌ک لاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌وڵیان ئه‌دا
که باڵی لیبراله‌کان له سیستم و ده‌وروبه‌ری حکۆمه‌تدا بخه‌نه پراوێزه‌وه‌و کاریگه‌ریان
له ره‌وتی بریاردان و کۆنترول کردنی ده‌وڵه‌تدا سنوردار بکه‌ن و به‌م شیوه‌یه
رژیمێکی یه‌کده‌ست و یه‌ک ڵایه‌نه له سه‌ر بنه‌ماکانی شه‌رێعه‌تی ئێسلامی و مه‌زهه‌بی
شێعه له ئێران‌دا دابمزرێنن. خۆمه‌ێنی به پیشنیارکردن و گه‌ڵاله‌کردنی وه‌لایه‌تی
فه‌قی توانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ خۆی و هاوبێره‌کانی ده‌سته‌به‌ر بکات و له هه‌مان
کاتدا ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو ئۆرگانه‌کانی ده‌وڵه‌تیدا گرتوو له‌م ریگه‌یه‌وه بنه‌ماو
بنچینه‌ی سیستمی پاوانخوازی له ئێران‌دا مسۆگه‌رکردو پێکیهیناو به‌م جوره به هه‌ر
چه‌شنه فراکسێۆنێکی به هێزو کاریگه‌ر له قه‌واره‌ی ده‌سه‌ڵاتدا کۆتایی هێنا.
چه‌مکی دیمۆکراتیزه‌کردن
و په‌ره‌سندنی ئازادیه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵگه‌و به‌شداریکردنی «که‌مه‌نه‌ته‌وییه‌کان»
له پیکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتدا کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی دیکه بوو که رژیم ده‌بوایه وڵامی
شیاوی و رێکاریکی گونجاوو ئاوه‌زمه‌ندانه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنیان بدوزیایته‌وه‌و.
له سۆنگه‌ی فێکری و
هزریه‌وه نه خۆمه‌ینی و نه‌ش هاوبێره‌کانی باوه‌رو و متمانه‌یان به خۆدی چه‌مکی نه‌ته‌وه
نه‌بووو ره‌وتی نه‌ته‌وییان دژی به‌هاو پرنسیپه‌کانی ئیسلام له قه‌له‌م ئه‌داو
خۆمه‌ینی به‌ڕاشکاوی و به‌بی شاردرانه‌وه نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری دژی ئیسلام پێناسه ده‌کرد.
دیسکۆرسی رژیمی
کۆمار‌ی ئیسلامی ئێران هه‌ر له به‌یانی دامزراندنیه‌وه تا هه‌نوکه، له سه‌ر بنه‌مای
چه‌مکی ئومه‌ت، واته نکۆلیکردن و نه‌رێکردنی جیاوازیه ئێتنیکی و فه‌رهنگی و سه‌رزه‌وینه‌کانی
ئێران بنیاتنراوه‌و گه‌رانه‌وه بۆ به‌هاکان و نه‌ریته‌کانی فه‌رهه‌نگی ڕوخساربه‌ندی
پێش مۆڵکداری، جۆر ڕێباز‌و شیوازی به‌رێوه‌بردن و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و پرسه‌کانی
وڵات په‌ێره‌وکراوه‌و ده‌کرێت.
وه‌کۆ هه‌ر به‌سه‌رهاتێک
که خاون دوو رووه و ده‌توانی ماکه‌و توخمی ناته‌بایی و ناکوکی له ده‌رونی خۆیدا به‌په‌روه‌رێنێت
و ژیانی پێبه‌به‌خشێت، ئه‌م جوره بۆچوون و بیرکردنه‌وه له لایه‌ن خۆمه‌ێنیه‌وه
له ته‌ک پێکهاته‌و په‌ێوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌لگه‌ی ئێران‌دا هه‌ڵینه‌ده‌کردو ریکنه‌ئه‌هاته‌وه‌و
هه‌ڵگرو زایه‌له‌ی چه‌قبه‌ستوی سیستمیکی فیکری و فه‌رهه‌نگی نه‌زۆکی کات به‌سه‌رچوی
ته‌ریکی هه‌زاره‌کانی پێش سه‌رده‌م و ناته‌با له ته‌ک چاخی په‌ره‌سندوی ئه‌مرۆی
دونیابوو‌و سروشتیه که له گه‌ل تانوپوو بارخانی جوڵانه‌وی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان و پروسه‌ی پێشڤه‌چون له ئێران‌دا ناهاوخوان بێت.
ره‌وتی دوایی رووداوه‌کان
که به خێرایی وتوندیه‌کی چاو‌ه‌رواننکراوه‌وه هاتنه‌ئاراوه‌و له لایه‌که‌وه‌و،
سوربوون و پێداگرتنی ده‌سه‌ڵاتی تازه‌پێگه‌یشتوو له په‌یره‌وکردن و دامزراندنی
رژیمیکی چرو ناوه‌ندته‌وه‌ره‌وه له لایه‌کی تره‌وه، رێگای له سه‌ر پێکهێنانی
پانتایه‌کی ئه‌هون و نه‌رمونیای سیاسی و فه‌راهم کردنی زمانێکی هاوبه‌ش داخست‌و له
ماویه‌کی فره که‌مدا ناته‌باییه‌کانی هزری و رێبازی گۆرا به تێکهه‌لچون و
پێکدادانه‌وه‌ی چه‌کداری له کوردستاندا.
دیاره تویکاری ئه‌م
به‌شه له مێژووی کورد و ئێران به پێوه‌ره‌ی ئه‌مرو کارێکی سته‌مو دژواره‌و بۆ
شیکاری دیارده‌کان و رووداوه‌کانی مێژوو‌یی به‌ر له هه‌موو شتیک ئه‌شی رێچکه‌و به‌ستینی
دیاریکراوی هه‌ر ویستگه‌یه‌ک و هه‌ر قۆناخێک، چ له ئاستی ده‌ره‌وه‌و چ له ئاستی
ناوه‌وه‌ه ده‌ست نێشان و به وه‌ردی و دیقه‌تی زانستیانه لێبکۆلدرێته‌وه‌و لایه‌ن و
روگه‌کانی سه‌ره‌کی و ناسه‌ره‌کیان وینابکرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
پێویسته که سه‌نگ و قورسایی و هه‌روه‌ها هێزو تواناکانی شاره‌وه‌و نه‌شاراوه‌و
رۆڵی سه‌رکردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بخریته به‌ر تیشکی
تویکاری و شیکردنه‌وه.
به‌مپیه هه‌وڵده‌درێت،
بواره‌کان و رووداوه‌کانی گرنگ ده‌سته‌به‌ر و لایه‌ن و رۆگه‌کانی به ڕه‌واڵه‌ت
ناته‌باو، له ناوه‌رۆکدا هاوئاهه‌نگ و ته‌با ئاشکار ببن و بخرێنه‌روو. ئه‌م
پۆڵینکردنه‌وه‌یه به دوو به‌شی ناوه‌کی و ده‌ره‌کیه‌وه په‌یوه‌سته‌و به کۆرتی
ئامانجی سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤی کورد له ره‌وتی ده‌رکه‌وتنی شۆڕشی دژی پاشایه‌تی له
ئێران‌دا ویناده‌کات.
ـ ویسته‌کانی کورد له‌و
قۆناغه‌دا ئیداره‌ی کوردستان له چوارچیوه‌ی سیستمی خودموختاری بوو، ئایا ئه‌و
بارودۆخه له‌گه‌ڵ خواسته‌کانی کورددا یه‌کی ده‌گرته‌وه؟
و ـ هه‌روه‌ها که
روون و ئاشکرایه گه‌لی کورد له شۆڕشی ئێران‌دا به‌شداربووو له ته‌ک سه‌رنوخۆنی
رژیمی پاشایه‌تیدا له به‌شێکی کوردستاندا درۆشمی ذیمۆکراسی بۆ ئێران و خۆدموختاری
بۆ کوردستان له سه‌ر بنه‌ماکانی نه‌ریتی پێشوو هاته‌ئاراوه‌و. پێش هه‌موو شتێک ئه‌م
ویسته و خواسته ڕوانگایه‌کی دیمۆکراتیک بوو که له چوارچێوه‌ی ئازادیه دیمۆکراتیکه‌کاندا
و بۆ له نێوبردنی پێکهاته‌و سیستمی تاک ره‌هه‌ندی سیاسی، واته ناوه‌ندی بوونی
چروپری ده‌سه‌ڵات گه‌ڵاله‌کرابووو داوای ده‌کرد له حکۆمه‌تی ناوه‌ندی که ده‌سه‌ڵاتی
ئێداری و فه‌رهه‌نگی له چوارچێوه‌وبوته‌ی ئێرانێکی یه‌کگرتو له کوردستاندا ده‌سته‌به‌ربکات.
له باره‌ی تیۆریه‌وه چه‌مکی ئۆتونومی شێوه‌یه‌که له شێوه‌کانی سه‌به‌رستی سیاسی له
لایه‌که‌وه و له لایه‌کی تریشه‌وه په‌ێوه‌ندی ئۆرگانیکی به دیمۆکراسیه‌وه هه‌یه.
له باری پراتیکه‌وه خوازیارنی خۆدموختاری، وه‌کۆ مه‌رجی سه‌ره‌کی ده‌بێ ریکخراوه‌یه‌کی
سیاسی و گشتگیریان پێکهێنابێ و مه‌رجی دوهه‌م برێتیه له؛ به‌فه‌رمی ناسینی ئه‌م
ڕیکخراوه‌یه و یان به‌ره و حزبه له لایه‌ن وڵاتانی هاوسی و وڵاتانی گه‌وره‌ی
جیهانی که جورێ هۆکارو لاهێزێکی کارامه‌و توانایه که ده‌بێته هۆیه‌کی گرنگ و
کارتێکه‌ر له سه‌ر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بۆ کرانه‌وه‌ی پانتایه‌کی هه‌راوه‌ی سیاسی و
به‌شکردنی ده‌سه‌ڵاتی ئێداری به سه‌ر هه‌ریمه خۆدموختاره‌کاندا.
به‌مپێیه ده‌وڵه‌تی
ئۆتونومی درووست ده‌بێت و توانای ئه‌وه‌ی پێده‌به‌خشدرێت که له په‌راوێزه‌کان و که‌لێنه‌کانی
سیاسی سوود وه‌ربگرێت و هێزو توانی مانۆری سیاسی خۆی پته‌وبکات و به‌م شێوه‌یه
ئێراده‌ی سیاسی ـ نه‌ته‌ویی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندا به‌سه‌پێنێت و ریگا له سه‌رکۆتکاری
و پێشل‌کردنی مافه‌کانی هه‌ریمی ئۆتونومی ببه‌ستێت.
به‌دڵنیاییه‌وه‌و به
سه‌رنجدان به مێژووی دوورودرێژی ده‌رکه‌وتن و ئاوابوونی شۆڕشه‌کانی پیشووتری
کوردستان تا قۆناخی شۆڕشی ئێران، هێچکام له‌م مه‌رجانه نه تنیا له کوردستاندا نه‌هاتنه‌ئاراوه،
به‌ڵکۆ ئه‌زمونه تاڵه‌کانی سه‌رنه‌که‌وتویی بزووتنه‌وه‌کانی ڕابوردوی کورد به سه‌رسۆرمانێکی
له راده‌به‌ده‌روه له‌م ویستگه مێژوویه‌دادووپات بوونه‌وه.
جیا له سه‌رکوتکاری و
هێرشه مه‌رگه‌ساته‌کانی رژیمی دواکه‌وتوو پاوانخوازی ئێران بۆ کوردستان و
کاولکاریه ماڵوێرانکه‌ره‌کان و ژنۆسایدی خه‌ڵکی کورد، جۆر فاکته‌رێکی ده‌رکی گوشار
له‌روگه‌یه‌که‌وه‌و، هه‌ڵه ستراتیژه‌کانی ریبه‌رایه‌تی ئه‌وکاته‌ی بزاڤی کورد له
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا وه‌کۆ فاکته‌رێکی ناوه‌کی له روگه‌یه‌کی تره‌وه، هۆکاره‌گه‌لێکی
گرنک و به‌رچاون که کاریگه‌ری نیگاتیڤانه‌یان له سه‌ر جوڵانه‌وی کورد داناوه.
پ ـ ئه‌و هه‌ڵانه
کامانه بوون که ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی دوا خست؟
هه‌روه‌ک باسم کرد،
هه‌ڵه ستراتیژه‌کانی ریبه‌رایه‌تی ئه‌وکاته‌ی بزاڤی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا
وه‌کۆ فاکته‌رێکی ناوه‌کی و، هۆکاره‌گه‌لێکی گرنک و به‌رچاون که کاریگه‌ری
نیگاتیڤانه‌یان له سه‌ر جوڵانه‌وی کورد داناوه.
که بریتین له:
سه‌رتا، ته‌سک وتوسک
بوونی کاری ریخستن و ڕیکخراوه‌یی له رێزه‌کانی حزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و
کۆمه‌ڵه‌ی زحمه‌تکیشانی کوردستانی ئێران. هه‌ر له ره‌وتی شۆڕشی ئیران و پاش رۆخانی
رژیمی پاشایه‌تی، جه‌ماوه‌رێکی گه‌روه له شارودیه‌کانی کوردستان به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن
له پروسه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا روویان له‌م حزبانه‌کردو و به‌شێکی به‌رچاو له
خه‌لکی خوینده‌وار پێوه‌ست بوون به ریزه‌کانی ئه‌م حزبانه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئامانجی سه‌ره‌کی
دامه‌زراندی حزب گه‌یشتن به دسه‌ڵات و پێکهێنانی سیستم و پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تێکی
دێارایکراوه (به پێ په‌یروه‌و پرۆگرامی حزب)، راهێنان و په‌رورده‌ی ئه‌ندامان و به‌هادان
به ئاستی زانست و فیربوونی زانستیانه‌ی چه‌مکه‌کانی، سیاست، ئابوری، فه‌رهنگی و
کۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌دان به سه‌رجه‌می به‌هره‌کانی ئه‌ندامانی حزب (له سه‌روه‌و خواره‌وه‌ی
پێکهاته‌ی حزب) ئه‌رکێکی پێویست و نه‌گۆره. ئه‌م واقعیه ئاسایی و سه‌ره‌تاییه که
پیویستی به تویکاری و تویژینه‌وه نییه، نه‌ببوه کۆله‌که‌و بنه‌ڕه‌تی ئاماده‌کاری و
راهێنانی حزب به ئه‌ندامانی ئاسایی و به رێبه‌رایه‌تیه‌کێشیه‌وه.
له غیابی ئه‌زمونی
شیاو‌و لیهاتووی رێکخراوه‌یی چ له ئاستی کادرو ئه‌ندامان و چ له ئاستی رێبه‌رایتی،
شاڵاوی مه‌زنی ئه‌م هێزه جه‌وان و پروه‌زه جێگایه‌کی له‌بارو شایسته‌ی له نێو ئه‌م
دوو ریکخراوه سیاسیه کوردستانیه‌دا بۆ خۆی مسۆگه‌ر نه‌کرد. هۆکاری ئه‌م دیارده
نیگاتیفه زه‌مینه‌ی سیاسییی بۆ که به دار‌شتن و به‌رجه‌سته کردنی ته‌نیا یه‌کێک له
ڕێباز‌و شێوه‌کانی کاری سیاسی (شه‌ڕی چه‌کداری) ره‌نگی داببوه‌وه و له‌م ڕوانگایه‌وه
هه‌وڵو ته‌قالا بۆ ئاماده‌کردن و فه‌راهم هێنانی به‌سته‌ری که‌لتوری و مانا پربایه‌خه
کاریگه‌ریه‌که‌ی له سه‌ر کۆمه‌ڵگه، نزم و که‌م کراببوه‌وه. ئامانج له به‌کارهێنانی
به‌سته‌ری فه‌رهنگی یان به زاراوه‌ی مۆنتسرات گیبرنا (به‌رخۆدانی که‌لتوری)ه که
ئێژێت «به‌رخۆدانی که‌لتوری به‌زیندویی هێشتنه‌وه‌ی ژیانی روناکبیریی نه‌ته‌وه‌یه
که‌شێوه‌و ئاسته‌کانی به گۆێره‌ی ئاستی سته‌می ده‌وڵه‌ت ده‌گۆرێ »(19).
له‌باری دارشتنی
ستراتێژی سیاسی و به‌کارهێنانی ئامراز‌و تاکتیکه‌کانی گیشتن به ئامانج و هه‌ده‌فه‌کانی
دوور‌و نیزیکی بزاڤی کورد له‌م سه‌رده‌مه‌دا سه‌رکردایه‌تی کورد توشی دوو هه‌ڵه‌ی
ستراتیژیکی(4*) هات؛ سه‌ره‌تا، هه‌ڵسنگاندنی زیاده‌ره‌وانه له هێزوو وه‌رگه‌و له‌ده‌سهاتنی
جوڵانه‌وه‌ی کورد.
دوواتر، ده‌رکپێنکردن
به دیارده‌ی هاوسه‌نگی هێز و سنوردار بوونی روانگای سیاسی له ئاستی په‌یوه‌ندیه‌کانی
نێونه‌ته‌وییدا.
سه‌رکردایه‌تی
بزووتنه‌وه‌ی کورد له ره‌وتی تیکهه‌ڵچۆنی شه‌ڕی چه‌کداری له‌ده‌سته‌به‌رکردنی
هاوپیمانی هیزه سیاسیه کانی ئێران‌دا سه‌رکه‌وتو نه‌بوو و به هه‌ڵبژاردنی پشتیوانی
لۆجستیکی (عێراق)، کردییانه که‌وته نێو بازنه‌ی کایه‌ی سیاسه‌تی ناوچه‌یی عێراقه‌وه‌و
و به داگرسیان و گرگرتنی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق خراوه په‌راوێزه‌وه و له ماویه‌کی
زۆر که‌مدانا ناچار کرا ئه‌و ناوچانه که له به‌ردستیدا بوو به‌جیبهێلێت و بکه‌وێته
بازنه‌ی سیاسی و سه‌ربازی ده‌وڵه‌تانی ئێران و عێراق و هه‌ردوو رژیمی سه‌رکوتکه‌ر
"کارتی " کورد دژی یه‌کترو دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ره‌وای کورد به‌کاربه‌هێنن.
ئه‌م بارودوخه ناله‌باره
جۆر مۆرکی کاریگه‌ری ده‌ره‌کی، گوشاری قورس و سامناکی له سه‌ر جوله‌ی کوردی به‌جێهیشت
و دوواتر ده‌رئنجامه‌کانی نیگاتیڤانه (شه‌ڕی کۆمه‌ڵه و دیمۆکرات)ی لێکه‌وته‌وه؛
گرنگتر له مه‌ش و یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌م پاشه‌کشه خێرا‌و تونده، که‌م کردنه‌وه‌ی
به‌هاو پرنسیپه‌کانی کاری پرتاقه‌ت و هێورانه‌ی سیاسی و به‌دیوه‌که‌ی تری‌دا، به‌رزنرخاندنی
چالاکی چه‌کداری به شێوه‌ێه‌کی ره‌هاو بێ سنور بووه.
ئاکامی هه‌لبژاردنی
رێبازی تاک ره‌هه‌ندی جوله‌ی چه‌کداری که به شێوه‌یه‌کی گشتگیر تانوپوی بزووتنه‌وه‌ی
کوردی هۆنیبوه‌وه شتێک نه‌بوو جگه له نۆقم بوون له ده‌ریای بێ که‌ناره‌ی
رۆمانتیسمی شۆڕشگیرانه‌دا. سه‌رکردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان توانایه‌کانی زینی و هزری له ئاستی مێتۆدی زانستی سیاسی و لێکدانه‌وه‌ی
دیارده ئاڵوز‌و دژواره‌کانی جیهانی، به تایبه‌ت چه‌مکی دیپلۆماسی و ره‌هه‌ندی په‌یوه‌ندیه‌کانی
نێونه‌ته‌ویی نزم و سنوردار بووه‌وو به‌م بۆنه‌وه بزاوتی کورد له‌وسه‌رده‌مه‌دا
نه‌یتوانی لانیکه‌م هاوده‌ردی و سۆزی بیرورای جیهانی بۆ کێشه‌ی کورد راکێشی و له‌وانه
کاره‌ساتترو کوشه‌نده‌تر هیچکام له وه‌ڵاتانی گه‌وره‌ی دنیای ئه‌ورو ئاماده‌نه‌بوون
له دوزی کورد پارێزگاری و پشتیوانی بکه‌ن و به‌م جوره زه‌برێکی قورس و گاریگه‌ر له
باری په‌یوه‌ندیه‌کانی نێونه‌ته‌وییه‌وه له کورد که‌وت.
ره‌وتی رووداوه‌کانی
پێش و پاش جه‌نگی وێرانکه‌ری ئێران و عێراق(5*)کاریگه‌ریه‌کی قوڵی نیگاتیڤانه‌ی له
سه‌ر بزاوتی کورد له هه‌موو پارچه دابه‌شکراوه‌کانی کوردستان هه‌بوه‌وه‌و جوڵانه‌وه‌ی
کورد‌و به تایبه‌ت حزبه‌کانی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا توشی ناهومیدی و خه‌مساردی
کرد‌و ناچاریانی کرد که روو بکه‌ن به سیاسه‌تی «سه‌ورو چاوه‌روانی» و به ته‌مای ته‌قینه‌وه‌ویه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران‌دا، ڕۆژگار به‌سه‌ربه‌رن.
به‌م شێوه‌یه‌و له
کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌می پێشهاته‌کان و رووداوه‌کانی پاش و پیش شۆڕشی گه‌لانی ئێران
(1979) تا شه‌ڕی خۆکۆژی حزبی دیمۆکرات و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئێران
و پنابردن به ئه‌و دیوی کوردستان، بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد پروسه‌یه‌کی
دوورودرێژی تێپه‌رکردوه.
جیا له هه‌ر داوه‌ریه‌ک
و جیا له هه‌ر روانگاو بۆچوونێکی ناکوک و نه ته‌با، ئه‌م واقعیه که ناتواندریت له
سونگه‌ی مێژووییه‌وه بشاردریته‌وه، بوونی ئه‌م ڕاستیه‌یه که جوڵانه‌وه‌ی کورد له
ڕوژهه‌ڵاتی کوردستاندا به سه‌ر هه‌موو که‌موکورریه‌کانیه‌وه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌کانی
که له بری قۆناخ‌دا وه‌ک هه‌ڵه‌یه‌کی کوشه‌نده سه‌ریان هه‌ڵداوه، هێزو ئاراسته‌یه‌کی
سیاسی به‌رچاوو کاریگه‌ره که له پانتای سیاسی کوردستان و ئێران‌دا هاتگه ئاراوه‌و و
به‌شێکی زۆر گرنگه له مێژووی هاوچاخی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌و دیمۆکراتیکی
ناوچه‌که.
ـ رۆژهه‌ڵاتی ناوین،
ناوچه‌ی قه‌یراناوی جیهان رووبه‌ڕووی بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌هیزی کۆمه‌ڵایه‌تی و
سیاسیی بووه‌وه که به "به‌هاری عه‌ره‌بی" ناوزه‌د کرا که به‌هاتنه
سه‌رشه‌قام له وڵاتی توونس ده‌ستی پێ‌کرد و هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی گرته‌وه و
لیبی به سه‌ختترین بارودۆخ و توندوتیژیدا تێپه‌ڕی، جه‌نابتان ئه‌م گۆرانکارییه
چۆن لێکده‌ده‌نه‌وه و پێگه‌ی کورد چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
وـ به‌وه‌ردبوونه‌وه
له مێژووی سیاسی و فه‌رهه‌نگی «جیهانی عه‌ره‌ب» ئه‌م واقعیه ده‌رده‌که‌وێت که له
ره‌وتی گه‌شه‌کردنی روشنگه‌ری و ریفۆرم که دیارده‌یه‌کی به‌ته‌واوی ڕۆژئاواییه،
وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌رگیز له خۆنه‌گرت و نه‌بوه هه‌وینی دامه‌زراندنی کۆمه‌لگه‌یه‌کی
مه‌دنی له‌م وڵاتانه‌دا. هۆکاری دواکه‌وتنی «جیهانی عه‌ره‌ب» به تایبه‌ت و ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ندی به گشتی له‌هه‌ر روگه‌یه‌که‌وه (مێژوو‌یی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، که‌لتوری،
ده‌رونناسی) لێکبدریته‌وه‌و، ناتوانێت ڕوڵی کاریگه‌ر و دیاریکراوی نیگاتیڤانه‌ی چه‌مکی
ئه‌فسانه و خه‌یاڵ که له کۆنسێپتی ئایینی ئیسلام و له‌قه جیاوازه‌کانیدا ده‌رکه‌وه‌توه
له سه‌ر کۆمه‌لگه‌ی «جیهانی عه‌ره‌ب» نه‌رێنه‌بکات؛ ئه‌م دیارده‌یه چییه‌تی و
کاراکته‌ری ئایینی گۆراوه به چه‌شنی له ئیدیۆ‌لۆژی ره‌سمی ده‌وڵاتانێک وه‌کۆ ئێران
و سعودی و هتد.
ڕێک له قۆناخی ده‌رکه‌وتن
و وه‌رچه‌رخانه‌کانی گرنگی ئه‌م دووایانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی مه‌ودایه‌کی له‌بارو
شیاو بۆ تویکاری ڕیشه‌و ڕسکانی تیکهه‌لچونه‌کان و نه‌ته‌باییه‌کانی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسی ئه‌م وڵاتانه فه‌راهم هاتوه که هوکاره‌کانی بنچینه‌یی ئه‌م گۆرانکاریه
قولانه که‌تا هه‌نوکه درێژه‌ی هه‌یه و به شیوه‌یه‌کی نه‌براوه تانوپوی سیاسی و
ئابوری ئه‌م وڵاتانه‌ی هونیوه‌ته‌وه، پیناسه بکات و پانتای ژئۆپۆلێتیکی به‌هاری عه‌ره‌ب
به جیاوازیه ره‌واڵه‌تیه‌کانیشیه‌وه وێنا بکات.
خه‌سله‌تی ئه‌م
بزووتنه‌وه گشتگیره کاراکته‌ری سیاسی دژپاوانخوازانه‌و فره‌ره‌هه‌ندی پێوه‌دیاره‌و
له ته‌ک قۆناخی مێژوو‌یی ساتووه‌ختی دژکۆلۆنیالیزمی ده‌یه‌کانی دوای شه‌ره‌کانی
جیهانی هه‌وڵ و دوهه‌م جیاوازی بنه‌ڕه‌تی و پێکهاته‌یی هه‌یه.
له‌روی راڤه‌کردنی
مێژووییه‌وه ئیندێکسی سه‌ره‌کی و به‌رجه‌سته‌ی قۆناخی ناسیونالیزمی عه‌ربی،
دابینکردنی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی له رێگه‌ی بنیادنانی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وییه‌وه
تێپه‌ر‌بوه‌و و ئه‌م پروسه‌یه به شێوه‌ی (سه‌روه بۆ خواره‌وه) به‌ئنجام گه‌یشتوه‌وه
و کۆتایی پێهاتووه. پروسه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌ویی ویست و ئامانجی سه‌ره‌کی و
ئاراسته‌ی سیاسی بزاڤی هه‌نوکه‌یی ئه‌م قۆناخه له شۆڕشی ئه‌م وڵاتانه دیاری ناکات،
به‌ڵکۆ هه‌وڵدان و تێکۆشانێکه بۆ بنه‌ڕه‌تی کردنی به‌هاکان و پرنسیپه‌کانی گشت
مرویی له سیمای ئازادیه دیمۆکراتیه‌کاندا به رێگه‌ی رۆخاندنی سیستم و پێکهاته‌کانی
سیاسی سه‌ره‌روو (Despotism)که به درێژایی دیه‌کان و سه‌ده‌کان له به‌ستینی چه‌قبه‌ستوی
کۆنه‌خوازی و سه‌رکۆتکاریدا سه‌قامگیربوون و پێکهاته‌بوون.
ئه‌گه‌ر رژیمه‌کانی
پیشووی تونیس، مێسر به گه‌وره‌کردنی دێوزمه‌ی تێرور و بنیادخوازی ئیسلامی
توانیبوویان پانتایه‌کی ترسناک و هه‌ره‌شه‌ئامیز و په‌رله‌مه‌ترسی بۆ داخستنی هه‌رچه‌شنه
ده‌ڵاقه‌یه‌کی روو به ئازادی و دیمۆکراسی له ناوخۆی وڵات‌دا به‌خوڵقێنن؛ هه‌م به‌م
بیانوه‌وه توانیبوویان یارمه‌تی بی قه‌یدومه‌رجی ئه‌مریکاو ڕۆژئاوا بۆ درێژه‌دان
به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ (متبونی ئابوری و بێده‌رتانی زۆربه‌ی دانیشتوان و جه‌ماوه‌ری
ئه‌م وڵاتانه، ئاستی نزمی فه‌رهه‌نگی...) و سه‌رکۆتکاریه‌سیستماتیکه‌کانیان مسوگه‌ربکه‌ن.
ئه‌م دوخ و هه‌لومه‌رجه
له ئاکامی وه‌رچه‌رخانه‌کان و گۆرانکاریه بێ سنوره جیهانیه‌کاندا هاتونه‌ته ئاراوه‌و
چیتر ده‌سه‌ڵاته پاوانخوازه‌کان له‌توانایاندا نه‌بوو که ببنه ڕیگرو له‌مپه‌رێک بۆ
گه‌شه‌کردن و په‌ره‌سندنی کۆمه‌ڵگه داخراوه‌و خنکێندراوه‌کانی «جیهانی عه‌ره‌ب».
مێژووی گۆرانکاریه‌کانی مروڤایه‌تی رونیکردوه‌ته‌وه که هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک وێرای
هه‌ر چه‌شنه تایبه‌تمه‌ندێک و هه‌ر جۆره پیکهاته‌یه‌کی سیاسی ـ ئابوری، کۆمه‌ڵاتی
ـ فه‌رهه‌نگێک که له ده‌رونی خۆیدا په‌روه‌رده‌ی کردبێت، ناتوانی تا ئه‌به‌د به چه‌قبه‌ستویی
و دواکه‌وتویی بمێنیته‌وه‌و «هیچ شتێک ناتواندرێت بۆ هه‌میشه به‌پاریزرێت، جیهان
به‌رده‌وام له حاڵی گۆراندایه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م راستییه نه‌بینین مه‌حکۆم به شکست ده‌بیین.»(20).
رژیمی دیکتاتۆری ئه‌سه‌ده‌کان
له سووریه تا ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ به ڕه‌واڵه‌ت بانگه‌شه‌ی به‌رگری و پشتیوانی له
دوزی کوردی ده‌کردو له‌سایه‌ی ئه‌م سیاسته دوورویانه، کورده‌کانی له هه‌رچه‌شنه
مافێکی سه‌ره‌تایی (نکوڵیکردن له شۆناس و ره‌گه‌زی نه‌ته‌وایه‌تی، راگرتنی
کوردستان له ئاستێکی نزم و به‌ربه‌ستکردنی پروسه‌ی گه‌شه‌کردنی فه‌رهنگی و کۆمه‌ڵایه‌تی
و تالانکردنی سامانی سروشتی ـ سه‌رزه‌وینی کوردستان و سه‌رکوتکردنی حزب و رێکخراوه‌کانی
سیاسی و مه‌دنی...) بێوه‌ری کردوه‌و له ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌کیه‌وه به پێکهاتن له
ته‌ک ئانکارا زه‌مینه‌ی بۆ به‌ندکردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌روکی پارتی کریکارانی
کوردستان ئاماده‌کردو به‌م جوره سه‌لماندی که له دنیای سیاسه‌تی کرده‌وه‌خوازانه‌ی
خۆیدا هیچ چه‌شنه مه‌یدان و جێگایه‌ک بۆ مۆراڵ و پرنسیپه‌کان و به‌هاکانی مروڤایه‌تی
ره‌چاوناکات.
سروشتیه‌که سیاسه‌تی
مستی ئاسنین بۆ سه‌رکوتکردن و خنکاندنی ئازادیه دیمۆکراتیکه‌کانی گه‌لانی سووریا
به گشتی و هه‌وڵدان بۆ تواندنه‌وه‌ی کورد به تایبه‌ت، شه‌پوڵی مه‌زن و په‌رچه‌کرداری
له‌بارو شیاوی لێکه‌وتوته‌وه‌و یه‌کێکه له هۆکاره بنچینیه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی
جوڵانه‌وه‌ی دژی دیکتاتۆری له سووریه‌دا.
ئه‌م شاڵاوه گشتگیره
به‌شیێکی کوردستانی له باوش خۆیداگرتوه‌وه‌و کاریگه‌ری بێ ئه‌ملاوئه‌ولای له سه‌ر
ره‌وتی ڕزگاریخوازانه‌ی ڕۆژئاوای کوردستانی داناوه. ده‌گمه‌ن نییه که حزب و
ڕیکخراوه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان کۆک نین له ناوزه‌دکردنی سووریا به وڵاتێکی عه‌ره‌بی
و به‌دیوه‌که‌ی تری‌دا، خوازیاری ده‌سته‌به‌رکردنی ویست و خواسته‌کانی میژوویی کورد
له سووریا‌دان که بریتین له «ناوی کۆمار‌ی عه‌ره‌بی سووریا بکرێته کۆمار‌ی سووریا،
به‌نووسراوی قبوڵبه‌که‌ن که له ده‌ستووری داهاتوودا دان به مافه نه‌ته‌وییه‌کانی
کۆرد داده‌نێن له چوارچیوه‌ی سووریادا، وڵاتی سووریا به‌و پیکهاته‌ی ئێستایه‌وه به‌شێک
نییه له نیشتمانی عه‌ره‌بی» (21).
ئه‌م مه‌رجانه که له
لایه‌ن کورده‌وه ئاراسته‌ی ئۆ‌پۆزسیونی سووریه کراوه ڕێکارێکی ژێرانه‌و ئاوه‌زمه‌ندانه‌یه
که رۆڵی کورد له سووریه‌دا گارانتی ده‌کات و تاراده‌یه‌کی به‌رچاو رێگه به ده‌سه‌ڵات
ویستی و ناوه‌ندته‌وه‌ری له پیکهاته‌ی سیاسی داهاتووی سووریه‌دا داده‌خاتو
سنورداری ده‌کات.
به کۆرتی بنه‌ماکانی
نه‌ریتی کۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌ب، نه‌بوونی ئه‌زموونی فه‌رهه‌نگی پێکه‌وه‌هه‌ڵکردن و
دیمۆکراسی، بێوه‌ری بوون له ژیرخانیکی هزرمه‌ندو په‌ره‌سه‌ندو، هوکارێکی گرنگه که
ببوه‌ته هۆی کورت بینی سیاسی پۆزیسیون و ئۆپۆزیسیون (لیبیا) و یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین
و هه‌ستیارترین مه‌ترسیه‌کانی سه‌قامگیری به‌رده‌وام و له‌مپه‌رێکه له به‌رده‌م گه‌شه‌کردنی
پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی. له لایه‌کی تره‌وه، چالاکی ئاراسته‌کانی سیاسی
و سه‌ربازی توندره‌و و بنیادخواز جۆر گروپی سه‌له‌فیه‌کان و به‌شیک له رێکخراوه‌ی
ئه‌خوان المسلمین، ره‌وتی بنه‌رتنیانی سیستم و پیکهاته‌ی پرنسیپه‌کان و بایه‌خه‌کانی
مروڤایه‌تی و چه‌مکی ئازادی و دیمۆکراسی روبه‌روی کێشه‌و مه‌ته‌رسی ده‌کات.
له سونگه‌ی نێونه‌ته‌وییه‌وه
ئه‌گه‌رچی به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی ئه‌مریکاو رۆژئاوا له ژئۆپۆلیتیکی
ناوچه‌که‌دا هاوئاراسته‌و ته‌بان، به‌ڵام به هاتنه‌ئارای جه‌مسه‌ربه‌ندی نوێ
جیهانی، واتا وڵاتانی رووسیه، چین، برازیل، ئافریقای باشور‌و هند به‌هاسانی پێکه‌وه
هه‌ڵناکه‌ن و ره‌کابه‌ری ئاشکارو نهینی ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره به‌هێزو مه‌زنه ره‌نگه
له‌داهاتودا هێندی ئاڵوزی و گرفتی چاوه‌رواننه‌کراوه‌ی لیبکه‌ویته‌وه. له‌مانه
گرنگتر سیاسه‌تی ستانداردی دووفاقه‌ی ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که‌دا و به‌تایبه‌ت له که‌نداوی
فارس‌دا ببوه‌ته هۆی نیگه‌رانی و ئاسته‌نگیکی دوژوار که دووره‌وێنا و ئاسۆی به‌هاری
عه‌ره‌بی له پانتایه‌کی گه‌شبینانه‌دا وێنا ناکات.
پ ـ بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز
له ئێران‌دا ده‌ره‌نجامی به‌ئاکام نه‌گه‌یشتنی ره‌وتی رێفۆرم له ئێراندابوو،
زۆرێک له کارناسان پێیان وایه که بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز دوایین هه‌وڵی خۆی له
گۆره‌پانی سیاسی ئێران‌دا نواند و بێ ئاکام مایه‌وه و بووه هۆی درزبردنی نێوان
پێکهاته‌ی سیاسی ئێران، ئه‌م جه‌ریانه و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر کورد چۆن شرۆڤه‌ده‌که‌ن؟
بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز
له ئێران‌دا، یه‌کێکه له گرنگترین و هوشیارترین جوله کۆمه‌ڵایتیه‌کانی سێ ده‌یه‌ی
له‌مه‌وبه‌ری ئێران که سیستم و پیکهاته‌کانی سیاسی رژیمی کۆمار‌ی ئیسلامی ئێرانی تا
لێواره‌ی ئه‌ستانده‌وه‌ی "ڕه‌وایی" سیاسی رژیمی برد‌و هه‌رله‌و لوتکه‌شدا
راێگرت و بوه ئافه‌ریده‌ێک و ره‌وتێکی فره‌لایه‌ن که کۆمه‌لگه‌ی کپ و داخراوه‌ی
وڵاتی هه‌ژاندو قه‌یرانی ره‌وایی وه‌لایه‌تی فه‌قی له به‌رانبه‌ر ئه‌زمونیکی نوێ‌دا
دانا. کاتێک له ڕوانگه‌ی سیاسیه‌وه راده‌مێنین، هۆی سه‌ره‌کی ده‌رکه‌وتن و به‌شداربوونی
ئاراسته‌سیاسیه فره‌ره‌هه‌نده‌کانی ئه‌م بزاڤه ئازادیخوازانه‌یه که به‌رهه‌می
زیادتر له سێ ده‌یه سه‌رکوتکاری سیستماتیکی فه‌رمانره‌واکانی ئێرانه، ئاشکراو روون
ده‌بیته‌وه.
کانت ئاماژه به‌راستێکی
گرنگ و هه‌ستیار ده‌کات ، کاتێک ده‌نوسێ «ئازادی پێکهینه‌ری پانتایه‌کی له‌بارو هه‌راوه‌یه
بۆ دیمۆکراسی». (22).
بێده‌سته‌به‌رکردن و
گه‌شه‌پێدانی ئازادی، وه‌کۆ جه‌وهه‌رو بنه‌ڕه‌تی هه‌رجوڵانه‌ویه‌کی پێشکه‌وتوی کۆمه‌ڵایه‌تی،
دژواره که پێکهاته‌یه‌کی دیمۆکراتیک له به‌ستینێکی ده‌ڵنیاو سه‌قامگیر بیته‌ئاراوه‌و
دابمه‌رزێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، فه‌رهه‌نگسازی جێگایه‌کی به‌رزو گرنگی له‌م
پروسه‌دا پێده‌به‌خشدریت و ئه‌م ره‌وته بێ ئه‌زمونێکی مێژوو‌یی که له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی گریمانه‌کراوه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرته‌بێت، وێناناکرێت و هه‌موو هه‌وڵو
ته‌قه‌لاێک بۆ گۆران و پێشڤه‌چوون ده‌رئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی خواست و ویسته دژبه
داپڵوسان و ڕۆخاندنی پێکهاته کۆن و له‌زوکه‌کانی سه‌ره‌روویی لێده‌که‌وێته‌وه‌و
سته‌مکاری و دیکتاتۆری دووباره به‌رهم دێته‌وه.
شۆناس و کاراکتێری
کۆمه‌لگه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان به وه‌ته‌ی مارکس له «شێوه‌ی به‌رهم هێنای ئاسیایی»
(23) دا سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌و هه‌روه‌ها، کارل وتیفۆگل له تیۆری «سه‌ره‌ر‌ۆیی رۆژهه‌ڵاتی»
بنه‌ماو پاشخانی مێژوو‌یی ئه‌م دیارده نیگاتیڤه ده‌ستنیشان و پێناسه‌ی ده‌کات.
ئه‌م بۆچوون‌و
تویکاریه قوڵ و زانستیانه سه‌لمێنه‌ری به ئه‌نجام نه‌گێشتنی وێست و ئامانجه‌کانی
گه‌لانی ئێران له بزووتنه‌وه‌ی مه‌شروتییه‌ته‌وه(1907) تا هه‌نوکه ده‌رده‌خات و
به واتییه‌کی تر، ته‌واوی جولانه‌وه ئازادیخوازه دیمۆکراتیکه‌کان، له شۆڕشی مه‌شروتیه‌ته‌وه
تا بزووتنه‌وه‌ی خۆماڵی کردنی نه‌وت (1953)، شۆڕشی ئێران (1997) تا جوڵانه‌وه‌ی سه‌وز؛
هه‌وڵدان و کۆششی کۆمه‌ڵگه‌فره نه‌ته‌ویه‌کانی ئێرانیه بۆ دامه‌زراندن و پیکهێنانی
ئازادی و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی له وڵات‌دا.
له مانه‌ش گرنگتر
ماکه‌و توخمی دواکه‌وتویی ڕۆژهه‌ڵات به له به‌رچاونه‌گرتن و که‌مکردنه‌وه‌ی به‌هاو
نرخی چه‌مکی تاک ویستی (Individualism)،
سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌وه‌و له ته‌ک ئاوه‌زمه‌ندی (Rationality) و (Materialism)دا سێ ره‌گه‌زی مۆدێرنیته‌یان
پێکهێناوه. ئه‌م دیارده‌یه سروشتی بگۆری پێکهاته‌کانی کۆمه‌لایتی ـ فه‌رهنگی و
میکانیزمی گه‌شه‌کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌لگه‌و تاکی لاواز‌و ته‌ریک خستوه‌وه‌و
به‌های پێویستی پێنه‌داوه‌و به وه‌ته‌ی هێگل «رۆژهه‌ڵات به‌وبونه‌وه‌و له نزمترین
پایه‌و پله‌ی وه‌رچه‌رخانی مروڤاییه‌تیدا به‌سه‌رده‌بات که ئه‌م شارستانیه‌ته له
رۆڵی تاکی ئازاد خافل بووه.»(24).
له بورای سیاسیه‌وه‌و
به سه‌رنجدان به چه‌مکی ده‌سه‌ڵات و په‌یوه‌نییه‌کانی له گه‌ل کۆمه‌ڵگه‌دا، دوو
بنه‌مای به‌رچوه‌و هه‌ستیار دینه‌ئاراوه‌و، واته پیکهاته‌ی ده‌وڵه‌ت به مانای هه‌راوه‌ی
وه‌شه‌که‌وه‌و به‌رپرسایه‌تی کۆمه‌ڵگه له‌به‌رانبه‌ر پرس و کیشه‌کانی گرنگ به واته‌ی،
چه‌شن و جوره‌کانی چین و توێژه و کاریگه‌ریان له ئاستی یه‌کتردا به تایبه‌تمه‌ندییه
دیاریکراوه‌کانیشیانه‌وه.
تۆماس سپرینگه‌ر ڕیشه‌و
رسکانی ده‌رکه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانی ناره‌زاییه فره‌ڵایه‌نه‌کانی کۆمه‌ڵه‌گه به‌م
جوره تویکاری ده‌کاتو ده‌نوسێ «له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا کاتیک فه‌رمانره‌واکان
تێده‌کۆشن ده‌سه‌ڵاتێک که له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه پێان نه‌بخشدراوه به‌ده‌ستی بهێنن،
له واقعیدا، ڕێکه‌وتننامه‌ی نیوان خۆیان و خه‌ڵک له‌ژێرپێده‌خه‌ن و له‌م بارودوخه‌دا
خه‌لکیش بۆیان هه‌یه پرنسیپه‌کانی ئه‌م ریکه‌وتننامه‌یه هه‌ڵوه‌شێنه‌نه‌وه‌و دژی
رابوه‌ستن».(25).
بزووتنه‌وه‌ی کورد‌و
جوڵانه‌وه‌ی سه‌وز به‌درێژایی ئه‌م سی و چه‌ندساله‌ی له‌مه‌وبه‌ر، راستی و دیقه‌تی
و‌ردی لیکۆلێنه‌وه‌کانی سپرینگه‌ری خستوه‌ته روو و سه‌لماندوێه‌تی.
سه‌ره‌رای ئه‌م
گرنگیه ئاماژه‌پێکراوانه‌ش، کورد وه‌کۆ خاون ئه‌زمۆنێکی مێژوو‌یی به ئاوه‌زه‌مه‌ندێكی
شیاوی ستایشکردنه‌وه له پروسه‌ی ده‌ربرینی ده‌نگی ناره‌زایی و جۆله‌ی دژ به رژیمی
ده‌سه‌ڵات ویستی کۆمار‌ی ئیسڵامی ئیران تاراده‌یه‌ک به‌شدار بووه‌و نیشانی‌دا که بێ
هه‌ڵویست و بێ لایه‌ن نییه.
ڕیبه‌رایه‌تی جوڵانه‌وه‌ی
سه‌وز ستراتیژیه‌کی روون و دیاریکراوی، به تایبه‌ت له بواری په‌یوه‌ندییه‌کانی
نێونه‌ته‌ویی تا ئێستا گه‌ڵاله نه‌کردوه‌و هه‌ڵوێستێکی بوێرانه‌ی له سه‌ر سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئێران، واته چڵونایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌کانی سیاسی و ئابوری له ته‌ک
ولایته یه‌کگرتوه‌کانی ئمریکا و سه‌رجه‌می وڵاتانی پیشه‌سازی و په‌رسه‌ندوی
ڕوژئاواو سیاسه‌تی ئه‌تۆمی و هه‌روها ده‌ستتێوه‌ردانی سیاسی و سه‌ربازی تاران له
وڵاتانی دراوسی و پرچه‌ککردنی گروپه بنیادخوازه‌کانی ناوچه‌که دیاری نه‌کردوه‌و
سیاستی خۆپارێزانه‌و بێ کرده‌وه ره‌چاوده‌کات. له ئاستی سیاسه‌تی ناوه‌کیه‌وه‌و له
مه‌ر یه‌کێک له په‌نگخواردوترین کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگه په‌ێوه‌ست به ده‌ستورو یاسای بنه‌ڕه‌تی
کۆمار‌ی ئیسلامی ئێرانه‌وه‌و له لوتکه‌ی هه‌موویانه‌وه "دیارده‌ی" وه‌لایه‌تی
فقیی، هه‌ڵوێستیکی سست و لاواز و به ته‌واوی لێل و خۆبه‌دستانه‌وی گرتوه‌و به
دووپاتکردنه‌وه‌ی ره‌سته‌ی بێ مانا‌و بێ ناوه‌رۆکی «گه‌رانه‌وه بۆ سه‌رده‌می زێرینی
ئیمام خۆمه‌ێنی» که جاروباری له زاری رێبه‌رانی ئه‌م جوڵانه‌وه ده‌بیسترێت؛ هه‌ڵگرو
و ره‌نگدانه‌وه‌ی دیدوو بۆچوونی پاشماوه‌کانی باڵی ریفۆرمیسته که تا پیش و پاش هه‌ڵبژارده‌کانی
ده‌وره‌ی ده‌یه‌می سه‌روک کۆمار‌ی له ئێران‌دا له‌ئارادابووه‌و پێچه‌وانه‌ی درۆشمه‌کانی
خۆپیشاندرانی شارودێه گه‌وره‌و بچوکه‌کانی ئێرانه که خوازیاری سه‌رنخۆنی
دیکتاتورێت و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیستمی وه‌ڵایه‌تی فقی له وڵاتدان
.
له‌لایه‌کی تره‌وه
هۆکاری سه‌ره‌کی خۆپاریزی له به‌شداری کردنی هه‌موو لایه‌نه‌و به‌رفراوانی کورد له
ره‌وتی جوڵه‌ی سه‌وز، جگه له سه‌رکوتکاری و توند‌و تیژی هێزه‌کانی رژیم له
کوردستاندا، ته‌ماوی بوون و نادیاری نیگا‌و روانگه‌ی خۆدی پێکهاته‌ی جوڵانه‌وه‌ی سه‌وزه(له
خواره‌وه تا سه‌روه) له سه‌ر کێشه‌و پرسی نه‌ته‌واێه‌تی له ئێران‌دا؛ گرێکی کویرو
ئه‌سته‌مه که‌تا هه‌نوکه هه‌وڵ و مه‌ێلی کرانه‌وه‌ی له لایه‌ن رێبه‌رایه‌تی بزاڤی
سه‌وزه‌وه نه‌بینراوه.
به کورتی ئه‌گه‌ر
رژیمی پاونخوازی کۆمار‌ی ئێسلامی ئێران له ناوکاودا له ژێر گوشاری کۆنه‌په‌رستی
خۆیدا هه‌ره‌س بهێنی و شه‌پۆڵێکی ناسه‌قامگیریی بنه‌ماکان و کۆله‌که‌ی کۆمه‌ڵگه وه‌له‌رزه
بێنێت و ڕێبه‌رو یا رێبه‌رانێکی نوێ له تاران‌دا ده‌رکه‌ون، بێ له‌پێش چاوگرتنی
بزووتنه‌وه‌ی کورد و بێ دابینکردنی ویسته مێژوو‌یی و داواکارییه دیمۆکراتیکه‌کانی،
سه‌قامگیری به‌رده‌وام و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ناوه‌رۆکدا بی مانا و پرسی نه‌ته‌ویی
له ئێران‌دا به بێ چاره‌سه‌ری ده‌مێنیته‌وه.
پ ـ شۆرسی راگه‌یاندن
و تێکنۆلۆژی له جیهانی ئه‌وڕۆدا زۆرترین شوێندانه‌ریان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه کۆمه‌لایه‌تییه‌کان
هه‌یه، راگه‌یاندن چ پێناسه‌یه‌ک هه‌ڵده‌گرێ و له‌روانگه‌ی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه
چ رۆڵێک له ژیانی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیدا ده‌گێڕێ؟
له سه‌رده‌می شۆڕشی
سێهه‌می زانستی(ته‌کنۆلۆژی، راگه‌یاندن، په‌یوه‌ندییه‌کان)سیاسه‌تی جیهانی و په‌یوندییه‌کانی
نێونه‌ته‌ویی
له ئاکامی سه‌رهه‌ڵدانی
رێبازی تازه‌ی جه‌مسه‌ربه‌ندی؛ به شیوه‌یه‌کی سه‌رسۆر‌هێنه‌ر هه‌م له ره‌واڵه‌ت
و هه‌م له ناوه‌رۆکدا گۆرانکاری قوڵی به‌سه‌ردا هاتوه‌و چه‌مکه‌کانی ده‌سه‌ڵات،ره‌هابوونی
ده‌وڵه‌ت ،فه‌رمانره‌وایی و زاڵیه‌تی،که‌م بوونه‌وه‌ی ڕۆڵی ئیدیۆ‌لۆژی، کاریگه‌ری
ئابوری و هیزی سه‌ربازی و به‌رجسته‌و به‌رزبوونی رۆڵی فه‌رهه‌نگ و هوشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی
له جیهانی هاوچاخدا، ببونه‌ته هۆی سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تی ئه‌م گۆرانکاریه قوڵانه
و هۆکاری هاتنه ئارای خۆباوه‌ری و هانه له کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریاندا
پێکهێناوه.
له‌پانتایه‌کی کراوه‌و
روو له گه‌شه‌کردنی کۆمه‌لگه‌ی مه‌دنی جیهانیدا چیتر نه‌ده‌کراو ناکرێت وڵاتانی
زلهیزی جیهانی باری خواری رژیمه دیکتاتۆریه‌کان راست بکه‌نه‌وه‌و هه‌روها پێکهاته‌و
سیستمه پاوانخوازه‌کان به شیوازی کۆن ده‌نگ وداواکاریه‌کانی ره‌واو لۆژیکی خه‌لک
کپ و سه‌رکوت بکه‌ن.
له‌م سونگه‌وه راگه‌یانده‌نه‌کان(
دیداری، بیستراوه‌یی،نووسراوه‌یی) چواچیوه‌و بۆته‌کلاسیکیانه‌ی شکاند‌و وه‌کۆ ناوه‌ندیکی
گرنگی بڵاوکردنه‌وه‌ی زانستی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و هوشیاری نه‌ته‌ویی هاتونه‌ته
ئاراوه‌وه ناتواندرێت جۆر جاری جاران کوروه‌و، ژینۆساید و سه‌رجه‌می نه‌هامه‌تکانی
کوردستان له فه‌زای جیهانیدا بشاردریه‌ته‌وه‌و روخسار‌و ده‌نگی کورد داخرێت و هاژی
پێنه‌کرێت.
دامزراندی که‌ناله‌کانی
ته‌له‌فزیۆنی کوردی، چاپه‌مه‌نی و ده‌رهێنانی کتێب ونامێلکه و ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و
دواتر رێخستنی توری ئینتێرنیت( و‌ێبسایت، وێبلاگ) سه‌لماندی که تا چ راده‌یه‌ک چه‌مکی
راگه‌یاندن ده‌توانێت کارێگه‌ری چروپری له سه‌ر دوزی بزووتنه‌وه‌ی ئازدیخوازانه‌ی
کورد هه‌بێت.(26)
بوارێکی گرنگی شۆڕشی
زانستی که کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌له ئێرانی‌دا توانیان سوودی لێ وه‌ربگرن،
ئێنترنته که پێگه‌و بنه‌ڕه‌تی سیستم و پیکهاته‌ی رژیمی ته‌واوخوازی ئێرانی هه‌ژاندو
توشی قه‌یرانی ره‌وایی کرد.
ده‌گمه‌ن نییه که
ره‌سته‌ی « له که‌ڵاشینکوفه‌وه بۆ کیبۆرد» رنگدانه‌ه‌وی واقعیی دیسکۆرسی راگه‌یاندنی
سیاسی کورده که توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه که چوارچێوه‌ی ته‌نگ و تورشی پێکهاته‌ی
حزب و ریکخراوه سیاسیه‌کانی کوردستان بگۆری و له روگه‌یه‌کی تره‌وه به سه‌ر
گۆتاری سیاسه‌تی شوینیستی و ده‌سه‌ڵاتی ره‌های کۆمار‌ی ئێسلامیدا زاڵ بێت و هه‌وڵبدات
بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یام و دیسکۆرسێکی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا.
ـ ئایین له کوردستان
و پێوه‌ندی ئایین به بزووتنه‌وه‌ی سیاسی کورده‌وه و کاریگه‌رییه‌کانی له ره‌وتی
مێژووی کورد دا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، ئایا ئایین رۆڵی ئه‌کتیڤی گێراوه یان
بزووتنه‌وه‌ی کوردی په‌ک خستوه؟ به‌گشتی ئیسلامی سیاسی له کوردستاندا چۆن لێکده‌ده‌نه‌وه؟
و ـ دوای هێرشی عه‌ره‌ب
و به ئیسلامی کردنی کورد ، ئایین ڕۆلی گه‌وره‌و گرنگی له کوردستاندا گیراوه‌و ئه‌م
دیارده‌یه زه‌مینه‌ی هه‌موو‌لاینه‌ی پروسه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئیدیۆ‌لۆژی
بووه. ئاشکرایه که ئایین و لقه‌جیاوازه‌کانی له ره‌وتی مێژووی
کوردستاندا ئالۆگوری قوڵی به‌سه‌رهاتوه‌و له به‌ر هه‌لومه‌رجی سیاسی و له غیابی
ناوه‌ندێکی به هێز که توانای رێکخستن و ده‌سته‌به‌رکردنی ئامانجه‌کانی هاوبه‌ش و
نه‌ته‌ویی کوردی بێت؛ ئایینی ئیسلام زمینه‌یه‌کی له باری بۆ ره‌خساو به خێرایی
ته‌شه‌نه‌ی کرده نێو رێزه‌کانی کۆمه‌لگه‌ی کورد.
دوو ته‌ریقه‌تی
سۆفیزمی قادری و نه‌قشبه‌ندی به نێو پێکهاته کۆمه‌ڵایتیه جیاوازه‌کانی کوردی‌دا
بڵاوبونه‌ته‌وه. مێژووی ئه‌م دوو ته‌ریقه‌ته ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پێش مێژووی سه‌ده‌کانی
هه‌ژده‌و نوزده‌و ریبه‌ران و سه‌روکه‌کانی ئه‌م لقه ئایینیه خاوه‌نی سامان و زه‌ویوزارێکی
مه‌زن بوون و ڕۆڵێکی گه‌وه‌ریان هه‌بوو له هه‌ڕاش بوون و په‌ره‌سه‌ندنی سیستمی
موڵکداری له کوردستاندا.(27)
دیاره له کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌واری ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا هوشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی له ئاستێکی زۆر نزم و پێکهاته‌ی
نه‌ریتی به ته‌واوی ده‌ست چوو زاڵ بوه ؛ ئاساییه که رێبه‌رانی کۆمه‌ڵ له
سیمای شیخ و ده‌ربه‌گه‌کاندا ده‌رکه‌ون و جه‌ماوه‌ریش بریتی بن له له‌شکری مروڤی
بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست و بی بیرکردنه‌وه که ده‌سه‌ڵاتی هیچ چه‌شنه بریاریکیان
نه‌بێت و ته‌نیا شیخێک سه‌رکرده‌ی ته‌ریقه‌ت و ئاغاێکی نێو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار
بتوانێت جلوه‌ی سه‌رکردایه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌بگرێ.
ئه‌م ره‌وته هه‌روه‌ها
که له به‌شه‌کانی تری ئه‌م لێکۆلینه‌وه‌دا باسی له سه‌ر کرا تا لێکترازانی
ئیمپراتۆری عوسمانی و تا پاش جه‌نگی دوهه‌ومی جیهانی کاریگه‌ری قوڵی له
کوردستاندا هه‌بوه‌و ڕوڵی گورج و گورو خێرای له سه‌ره‌رویی و کپ کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردیداد گیراوه.
به‌ئاوابوون و
تێکشانی پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی به تایبه‌ت له به‌شی موڵکداریداو هاتنه‌ئارای
تویژه‌ی ناوه‌راست و بڵاوبونه‌وه‌ی بێرو هزری نوێ و پێشکه‌وتو، سه‌ره‌رویی وفه‌رمانره‌وایی
ئایینی توشی قه‌یرانی پێکهاته‌ی هاتوو له ژێر سه‌نگ و قورسایی بێری نه‌ته‌ویی و
ئاراسته‌کانی رووناکبیری که‌وته‌په‌راوێزه‌وه‌و تائه‌و جێگایه که له پاش سه‌رکه‌وتنی
شۆڕشی ئێران(1979) به‌شێک له رێبه‌رانی ئایینی له کوردستاندا ناچار بوون
که‌دان به بزاڤی کوردا بنین و ره‌سته‌ی " خودموختاری ئیسلامی"
بکاربهێنن.
ئه‌گه‌ر له روانگاو
ره‌هه‌ندی سیاسیه‌وه رامینین،بزووتنه‌وه‌ی کورد به گشتی پرس و کێشه‌ی ئیسلامی
سیاسی له کوردستاندا نییه‌و وئه‌م ره‌وته به باڵه جیاوازه‌کانیشیه‌وه(بنیادخواز،
میانه‌ره‌ر) نه‌یانتوانیوه له روی زانستیه‌وه‌و به‌پشت به‌ستن به مێتۆده‌کانی
تویکاری ئاکادێمیکانه‌وه بنه‌ڕه‌تی پرسی کورد بدوزنه‌وه‌و لا‌یه‌نه‌کانی
جورواجوری چ له ئاستی ناوه‌کیه‌وه‌و چ له ئاستی ده‌ره‌کیه‌وه پێناسه بکه‌ن. به‌پێ
بۆچوون و کۆنسێپتی ئیسلامه‌وه خۆدا ئاخرین په‌یا‌مبه‌رو دوواهه‌مین کتیبی بۆ مروڤ
ناردوه‌و له‌م روانگایه‌وه که‌س بۆی نییه له‌م ره‌گه‌زه ئه‌به‌دیه ره‌خنه‌بگرێت
و له ده‌ره‌وی ئه‌م چوارچێوه دارشتراوه کێشه‌کانی مروڤ تویکاری و چاره‌سه‌ربکات.
به‌مپیه‌و به راڤه‌کردنی
مێژووی دوزی کورد به تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می رۆخانی ئمپراتوری عوسمانی و ده‌وره‌ی
کۆلۆنیالیزم که ببوه هۆکاری دابه‌شکردنی کوردستان و ده‌رکه‌تنی ده‌وڵه‌ته‌کانی
عه‌ره‌بی له ناچه‌که‌دا؛ کورد خاونی هوشیاری سیاسی نه‌ته‌ویی به‌رز نه‌بوو
له هه‌مانکاتیشدا بزووتنه‌وه‌ی کورد نه‌ببوه فاکته‌ری به‌رهه‌ستی
(subject) په‌یوه‌ندیه‌کانی
نیونه‌ته‌ویی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی له گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌وڵه‌تانی گه‌وره‌ی
جیهانی هاوئاراسته نه‌کرابوو و نه‌یتوانی پیچه‌وانه‌ی ناسیونالیزمی عه‌رب، ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی خۆی دابمرزێنێ. له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا ،کورد ئه‌وقۆناخه‌ی تیپه‌راندوه‌و
تاراده‌یه‌کی زۆر گه‌یشتوه‌ته ئاستی هوشیاری و خۆباوه‌ری نه‌ته‌وه‌یی؛ هزرو
ئاراسته‌ی ره‌وتی ئیسلام بی هێزو لاوازتر له‌وه‌یه که کورد وه‌کۆ توخم‌و
هۆکارێکی کاریگه‌ر و یارمه‌تیده‌ر بۆ پیشڤه‌چوون و گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی
به‌کاری بهێنیت. یه‌کیک له‌و هۆکاره گرنگانه که‌ره‌وتی ئایینه ئیبراهیمیه‌کانی
خستوه‌ته په‌روویزه‌وه،(جگه له کۆنسپتی خۆدی ئایین) پیشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیه
که هۆکاری سه‌ره‌کی گۆرانی په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌رهم هێنه‌ره‌و به‌م بونه‌وه
گۆرانکاری قوڵی له‌ژیرخانی کۆمه‌ڵگه‌دا پیکهێناوه‌و ڕۆڵی مه‌زنی له جیهاندا
بینیوه.
ئیسلامی بنیادخواز له
ره‌وتی رووداوه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بی پیشانیدا که سه‌نگ و
قورسایی جارانی روو له کزی و لاوازبونه‌وه‌یه‌و ناتوانی چیتر ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی، به‌و چه‌شنه‌ی که‌له ئێرانی ساڵی 1979 هاته‌ئاراوه‌و، له‌ده‌ستی خۆیدا
پاوان و رێبه‌ری بکات.
به له‌به‌رچاوگرتنی
ئه‌م وه‌رچه‌رخانه بایخدارانه که به خێراێکی سه‌رسورهێنه‌ره‌وه له جیهانی سه‌رده‌مدا
تێده‌په‌رێت، ره‌وتی ئیسلامی سیاسی وه‌کۆ کونسپتیکی ئایینی، هێزو توانای به‌ربه‌رکانی
له ته‌ک ئاڵوزی و کیشه‌فره‌لایه‌نه‌کانی دونیای هاوچاخدا له لایه‌که‌وه‌و
،توانی ره‌کابه‌ری له گه‌ل پروسه‌ی مێژوو‌یی و رۆڵی په‌ره‌سندوی کۆمه‌لگی مه‌دنی
و رۆشنبیری کوردی له لایه‌کی تره‌وه نییه‌و کاریگه‌ری قوڵی نابێت له پانتای
سیاسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ؛ به‌ڵام نابیت رۆڵی تاران له به پرچه‌ککردن و
یارمه‌تی مادی گروپه سه‌له‌فیه‌کانی توندره‌و بۆ فه‌راهم کردنی فه‌زای توندوتیژی
و تیروریستی له کوردستاندا( به باشۆریشه‌وه) له‌بیربکرێت.
سه‌رچاوه‌کان که
نووسه‌ر له‌م وتووێژه‌دا که‌ڵکی لێوه‌رگرتوون:
ـ
Лазарев.M.C. Периодизация курдской истории. Дружба.н9,2000
Джалиле Джалил
Восстание Курдов 1880 Года,с53
3.دیوید مک داول. تاریخ معاصر کرد. ترجمه
ابراهیم یونسی، ص،118 ـ 119
* دوو ئاراسته‌ی سیاسی جیاواز‌و نا کۆک له
نێو ره‌وتی بزووتنه‌وی کوردی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا له ئارادابوو که بریتین له :
لایه‌نێکی سیاسی به سه‌رکردایه‌تی شیخ عه‌بدوڵقادر ،کوری شیخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری
که خوازیاری خوموختاری کوردستانه له چوراچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانیداو جیگیرێکی
سیاسی دی؛ به ریبه‌رایه‌تی ئه‌میر ئه‌مین عه‌لی خان که داوای کوردستانێکی سه‌ربه‌ستی
ده‌کرد. بروانه:
کریس کوچرا. جنبش ملی
کرد. ترجمه ابراهیم یونسی.مؤسسۀ انتشارت پگاه. تهران ـ 1373.ص،41ـ 42
Ленин.В.И.Полн.собр.соч.4
5 . کریس کوچرا. جنبش ملی کرد. ترجمه
ابراهیم یونسی، ص 28
(2*) بۆ زیادتر وه‌ربوونه‌وه له‌م باره‌یه‌وه
ده‌تواندرێت سه‌رنج بدرێته نووسراوه‌کانی زانایان و پسپۆرانێک، وه‌ک، چالز نیلی،
مارکس، ماکس ڤێبیه‌ر و ...
. 6Ю.Н.Давыдов. Макс
Вебер и соверменая теоретическая соцология.с,41
(*3)
Крепостничество که له زمانی
فارسی‌دا به سرواژ وه‌رگیراوه‌ته؛ سیستمیکی مۆڵکداری ئاوێته به توخمگه‌لێک له
روخساربه‌ندی کۆیله‌داریه و له‌م سیستمه‌دا جوتیاران له لایه‌ن خاون مۆڵکه‌کانه‌وه‌و
به پشتیبانی داموده‌زگای حکومه‌تی تزاری له هه‌ر چه‌شنه مافێکی مرویی بێوه‌ری
کرابوون تا ئه‌وراده‌یه که خاون مۆلك دیتوانی نه ته‌نیا زه‌ویه‌کان، به‌ڵکۆ خه‌ڵکی
ئاواییه‌که به که‌سانێکی تر بفروشێت و یان جۆر دیاریی به هه‌رکه‌سێک که
ویستی بیبه‌خشێت.
7ـ Чернышевский.Н.Г.
Что Делатъ, с.73
8.ایزایا برلین. متفکران روس،ص،304
9. هه‌مان سه‌چاوه
10.اینیا تسیو سیلونه. نان و شراب
11.هانا آرنت. خشونت. ترجمه‌ی عزت
فولادوند.ص.109
12ـ .М.М.Лебедева.
Мировая Политика.с.173
13 ـ. له 7 ی مانگی جولای ساڵی 1923 کۆمیته‌ی
راپه‌راندنی ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان له رێگه‌ی ده‌ستوورێکی ده‌وڵه‌تیه‌وه
دامزراندنی هه‌ریمی خۆدمۆختاری کوردستانی سوری له که‌نار سنۆره‌کانی قه‌رباغه‌وه
ڕاگه‌یاند.
Акопов.Г.Б.История
курдского народа.1965.стр36.
14 ــ. ستالین له نامه‌ی 8 ی مه‌ی 1946 دا
بۆ پیشه‌وه‌ری ده‌نوسێ «ئه‌مریکایه‌کان و ئینگلیسیه‌کان به ئیمه‌یان گوت، ئه‌گه‌ر
سوپای سۆڤێه‌ت ده‌توانی له ئێران بمینیته‌وه، بۆ ده‌بی سوپای ئینگلیس نه توانی له
میسر‌و سوریه‌و ئه‌ندونزی و یونان و سوپای ئه‌مریکا له چین و ئیسله‌ندو دانمارک
بمێنیته‌وه. بو‌یه ئێمه بریارمان دا که سوپاکانمان له ئێران و چین بانگ بکه‌ێنه‌وه‌و
به‌م چه‌شنه بیانوو لو ئه‌مریکاو ئێنگلیس ببرین و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له
کۆلۆنێه‌کان په‌ره‌پێ بده‌ین و به‌م شێوه‌یه ره‌وایی به سیاسه‌تی ئازادیخوازانه‌ی
خۆمان ببخشین و کاریگه‌ری بکه‌ین».
هه‌فته‌نامه‌ی په‌یامی
کورد. ژماره 75 ڕێکه‌وتی 10/02/2006
15ـ. نامه‌ی لیونید برێژنێڤ بۆ مه‌سته‌فا
بارزانی سه‌رۆکی پارتی و رێبه‌ری شۆڕشی ئه‌یلۆل «به ئاسوده‌یی و خۆشحاڵیه‌کی زۆره‌وه
هه‌واڵی ئیمزاکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کوردمان به شێوه‌یه‌کی ئاشتی
پێ گه‌یی، به بۆنه‌ی ئه‌م ده‌ستکه‌وته گرنگه‌و جوانترین پێروزبایتان لی ده‌که‌م...
ڕێکه‌وتن له سه‌ر چاره‌سه‌ری کیشه‌ی کورد لێدانیکی گورجکبره له داگیرکه‌ران و کونه‌په‌رستان».
عومور حه‌مه‌دمین
نوره‌دینی. سیستمی نوێی جیهانی و دۆزی کورد. کوردستان،2003، لاپه‌ری 99.
16 ـ. فه‌خری که‌ریم ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی
حزبی شیوعی عێراق رایگه‌یاند که «ئه‌م بابه‌ته ته‌نها له چوارچێوه‌ی کار‌و چالاکی
ڕێکخراوه مروڤ دۆسته‌کانداو له زه‌مینه‌ی کاری دژی مرۆڤایه‌تی نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵکو
ده‌بیت ده‌وڵه‌ته‌کانیش سه‌باره‌ت به جه‌نگو یاشتی هه‌ڵوێست وه‌رگرن و هه‌ڵوێستی
نارۆشن یه‌کێه‌تی سۆڤیه‌ت به‌رامبه‌ر ئیمه قابیلی تیگه‌یشتن نییه، هه‌ڵوێست روون و
نادیاری ئه‌وان، سیاسه‌تی ئاشتیانه‌ی به‌شێک له وه‌ڵاتانی سۆسیالیست و عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر
به عێراق ساده‌کرد.».
هه‌مان سه‌رچاوه،
لاپه‌ری 113
17 ـ. Лазарев.M.C.геополитическое значение Курдстан. Азы и Африка .M.2001.c.23
18 ـ. غه‌نی بلوریان، ئاڵه‌کۆک، به‌سه‌رهاته‌کانی سیاسی ژیانم، ستوکهۆڵم 1997، لاپه‌ری 368
(4*)ـ ئێران به هۆی نارده‌کردنی
ئیدوئۆلۆژی ئیسلامی بنیادخوازه‌وه بۆ عێراق و وڵاتانێک که که‌مینه‌ی شێعه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی دوورخرابوونه‌وه (به‌حره‌ین، یه‌مه‌ن) و عێراق به بیانوی ره‌واڵه‌تی کێشه‌ی
روباری ئه‌روند (شط العرب) و له ناوه‌روکدا به هۆی فراوانخوازی سیاسی و سه‌ربازیه‌وه
له داگیرساندنی شه‌ره‌که‌دا و ئاکامه دژی مروڤایتیه‌که‌یدا به‌رپرسیارن.
19.مۆنتسرات گیبرنا. نه‌ته‌وایه‌تی و ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌ویی، وه‌رگێرانی که‌مال ره‌شید شه‌ڕی، بڵاوکراه‌کانی مه‌کته‌بی بیر‌و
هوشیاری، سلێمانی 2003
(5*) ـ ئه‌م هه‌ڵه ستراتیژیکیه ته‌نیا
تایبه‌ت به حزب و رێکخراوه‌کانی کوردستان نه‌بوه‌و. وه‌کۆ وێنه، حزبی توده‌ی
ئێران به هه‌ڵسه‌نگاندنی زیاده‌ره‌وانه‌و به‌رز نرخاندنی ڕۆلی پشتیبانی ده‌ره‌کی
له شۆڕشی ئێران (به‌رجسته‌کردنه‌وه‌ی سیاستی ده‌ره‌وه‌ی سوڤیه‌تی جاران )
کردییانه روونیکرده‌وه که‌توانای ده‌رکپیکردن و تێگه‌یشتن له میکانیزم و
جیاوازیه‌کانی سیاسه‌تی ناوه‌کی و ده‌ره‌کی نییه‌و ئاکامی ئه‌م هه‌ڵه ستراتیژیکیه‌ی
بوه هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی سه‌نگ و متمانه‌ی ئه‌م حزبه‌ی له نیۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکدا.
20.ـ خاطرات گورباچف، ص،712، مترجم
دولتشاهی.
21 ـ رووداو ژماره‌ی (110) ل،12
Иммануил Каит.
Критика практического разума,с.91.22
Маркс К., Энгелс
Ф.Соч., 2-е изд..23
24.پلانتییونژور ـ گی. هگل و اندیشه‌ی
فلسفی در روسیه، مترجم محمد جعفر پوینده، ص،320
25. توماس اسپریگنر. فهم نظریه‌های سیاسی.
ترجمه: فرهنگ
رجایی، ص،73
26ـ .له21مارسی 1989دا ته‌له‌فزیۆنی
وڵاتی سوید دیمه‌نی شار‌ی هه‌ڵبجه‌ی بڵاوکرده‌وه.
27ـ شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری له ماویه‌کی
فره‌که‌مدا ژه‌ماره‌ی دیهاته‌کانی گه‌یاند به 200پارچه و ببوه یه‌کێک له هه‌ره
گه‌وره زه‌ویداره‌کانی کورد و ده‌ستی گرت به سه‌ر مه‌زراکانی ته‌ماکۆو ببوه
هاوچاری کۆمپانیاکی فه‌رانسه‌وه‌ی به نێوی (رژی) که مه‌زراکانی تووتنی له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راستدا پاوانکردبوو.
61Джалиле
Джалил Восстание Курдов 1880 Года.c..
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر